نوسینگەی یاسایی سەدە: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی گۆشەگیری بوەستێتەوە

کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆ هە دە) لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٢٣ ساڵە لە باردۆخێکی سەختی ژیاندا لە زیندانی ئیمڕالی، لەژێر گۆشەگیریەکی رەهادایە.

نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، بۆ مسۆگەرکردنی دەوڵەتێکی یاسایی و دیموکرات، چاوەڕێ دەکەین کە رای گشتی ئێدی ئەم راستیە ببینێت، لەبەرانبەر ئەم ناحەقیە بوەستێتەوە و داوا لە هەموو کەسێک دەکەین، لەدژی گۆشەگیری دەرەوەی مرۆڤایەتی لە ئیمڕالی بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکەن.

نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە ٢٣ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالیدا بەندکراوە و سێ ساڵە رێگە بە چاوپێکەوتنی نادرێت، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە موەکیلەکەیان ٣ ساڵە ناتوانێت مافی یاسایی خۆی  بەکاربهێنێت و سوود لە یاسا وەربگرێت و لە دوایین چاوپێکەوتن کە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ ئەنجامدرا، تاوەکو ئێستا بەهەموو شێوەیەک لە مافە دەستووری و یاساییەکانی بێبەش بکرێت.

نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمڕالی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجاکان لە ٨ی تشرینی دووەمی ساڵێ ٢٠١٨ دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد و وتی، " مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانیش بڵاوبووەوە و بە هەزاران زیندانی دەستیان بە مانگرتن کرد، مانگرتنەکان تا ڕادەیەک گۆشەگیری شکاند."

پارێزەران ئاماژەیان بەوەکرد کە لە چاوپێکەوتنی پارێزەراندا لە ماوەی ٣ مانگدا، ئۆجالان بۆ رای گشتی رایگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رێگەی دیموکراسی و ئاشتیانە، ئامادەیە و لە درێژەی راگەیەنراوەکدا باسی ئەوەکرا، " بۆیەش مانگرتنەکان کۆتاییان پێهێنرا. ماوەیەکی کەم دوای چاوپێکەوتنی پارێزەران لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩، وەزیری داد لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ لەبەردەم چاوی کامێراکان رایگەیاند کە هیچ کێشەیەکی یاسایی لەبەردەم چاوپێکەوتنی پارێزەران لە ئیمڕالی نەماوە. بەڵام بەداخەوە لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا هەموو سەردانەکان رەتکرانەوە. لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا لە ئیمڕاکی چاوپێکەوتنی پارێزەران بە تەنها ئەنجام نەدراوە. مانگرتنەکان ئەو کاتە و قسەکانی وەزیری داد لەو کاتەدا پیشانی دەدەن کە لە ئیمڕالی هیچ یاسایەک نییە، بەڵکو سیاسەتی ئیرادەی سیاسەتی لەسەرکارە.

لە چاوپێکەوتنی ٢٧ی تەمووزی ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦، لەماوەی ٥ ساڵدا، هەموو سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەلایەن بەرپرسانەوە بە بیانوی 'دۆخی ئاوهەوا خراپە' یان ' کەشتیەکە تێکچووە' رەتکراونەتەوە. دوای هەوڵی کوردەتای ١٥ی تەمووز، دۆخی نائاسایی راگەیەنرا و دادگەری ئینفازی بورسا وەک سەرەکیترین کار، بڕیاریدا کە چاوپێکەوتنی پارێزەران لە ئیمڕالی قەدەغە بکرێت. دواتر بە شێوەیەکی نایاسایی، بە بڕیارێک رێگە لەبەرانبەر قەدەغەکان کرایەوە و هەوڵیاندا 'کراسێکی' یاسایی بەبەر قەدەغەکانیان بکەن. بەم شێوەیە لە سیستمی یاسایی تورکدا یەکەمجار بوو کە بە هەندێک گۆڕانکاری نوێنەرایەتی کەسایەتیەکان لەسەر پارێزەران سنوردارکرا. لە ئیمڕالی هەموو شتێک رەتکرایەوە. بۆ ئەوەی پیشانی بدەن کە سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی کاریگەریەکی چەند نەرێنی لەسەر سیستمی یاسایی دەکات. ئێمە رایدەگەیەنین: ئەو گوهەرتنانەی کە مافی کەسایەتیەکان لەسەر پارێزەرانیان قەدەغەک دەکات، لە ساڵی ٢٠١٤دا  بە ئامانجگرتنی عەبدوڵلا ئۆجالان پارێزەرەلکەمان دەرکران. هەروەک چۆن ئەو خاڵە قانونیە جێبەجێکرا، بۆ ١٥ پارێزەرانی ئۆجالان بریاری قەدەغەی چاوپێکەوتن تاوەکو ساڵێک دەکرا. دواتر بە بیانوی ئەم یاسایە زۆر جار چاوپێکەوتنەکانی پارێزەران لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان قەدەغەکران.

وەزیری داد لە ساڵی ٢٠١٩دا وتی؛ لەبەرەم چاوپێکەوتنەکانی ئۆجالان لەگەڵ پارێزورانیدا، ئێدی هیچ ئاستەنگێک نەماوە. بەڵام دادگەری ئینفازی، دوای ماوەیەکی کەم لە ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦دا، باری نائاسایی وەک بیانو بەکارهێنا و بریاری قەدەغەی ٦ مانگی دەرکرد و ئێدی ئەو قەدەغەیە هەموو جارێک درێژکرایەوە. بە بیانوی قەدەغەی بەردوامی ٦ مانگیش رێگە نادرێت ئێمە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. رایدەگەیەنین کە بڕیاری قەدەغە، هیچ پەیوەندیەکای بە یاسای ئینفازی سزاوە نییە.

یەکێک لە نمونە هەرە دیارەکان کە پیشانی دەدای سیستمی گۆشەگیری ئیمڕای چەندە ئەنقەست و نایاساییە ئەوەیە کە جگە لە بەڕێز ئۆجالان هەر سێ موەکیلەکانی دیکەشمان لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥دا بۆ ئیمڕالی گواسترانەوە. لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا هەموو هەفتەیەک داواکاری بۆ چاوپێکەوتن پێشکەش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکجاریش رێگە نەدراوە لەگەڵ پارێزەران چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. بەڵام بەرلەوەی بۆ ئیمڕالی بگوازرێنەوە، لە ماوەی هەفتەدا هەموو رۆژێک دەیانتوانی لەگەڵ پارێزەرانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. ئەوەش لە کاتێکدا کە سیستمی گرتوخانەی ئیمڕالی و سیستمی گرتوخانەکانی دیکەش هەمان شتە.

موەکیلی ئێمە لەنێو بارودۆخێکی قورسدا زیندانیکراوە و لە ماوەی ١١ ساڵی رابردوودا بە تەنها ٥ جار چاوپێکەوتن لەگەڵی ئەنجامدرا و ١٧ مانگیشە هیچ زانیاریەکمان لەسەری نییە. ئێمە وەک پارێزەرانیی، بانگەوازی لە سەندیکاکانی پارێزەران، هەموو رێکخستنەکانی مافەکانی مرۆب و یاسسایی و رای گشتی دەکەین کە ئایا ئەم دۆخە دۆخێکی ئاساییە؟ باشە زیندانێکی وەکو ئیمڕالی دەتوانێت لەنێو 'دەوڵەتێکی یاسایی' دا جێی هەبێت کە کەسێکی مەدەنی نەتوانێت پێی تێبکات؟ ئاساییە سیستمی یاسایی وەک سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی وەک چاڵێکی ڕەش ببینرێت؟ تاکەی تورکیا لەبەرانبەر ئەم ناحەقیە کە لە هیچ شوێنێکی جیهان وێنەی نییە، بێدەنگ دەبێت و راستیەکان نابینن؟

ئێمە دەمانەوێێت بە بیریبهێنینەوە کە ئەم دۆخە 'تایبەتانە' ناتوانرێت تاوەکو کۆتایی لە شوێنێک بمێنێتەوە. دوای ماوەیەک  لەنێو هەموو سیستمدا بڵاودەبێتەوە و سیستمەکە دەخاتە دۆخێکدا کە نەتوانرێت کار بکرێت، دۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمڕۆ لە تورکیا نیشانەی ئەم راستیەیە. بۆ ئاشتیەکی کۆمەڵایەتی، دەوڵەتێکی دیموکرات و یاسایی، پێویستە هەموو رای گشتی ئەم راستیە ببینێت و بەم ناحەقی و نادادپەروەریە بڵێت 'ئێدی بەسە'. بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک ئەوەیە کە لەدژی گۆشەگیری نامرۆڤی لە ئیمڕای بەرپرساری هەڵبگرن و بە هوشیاری بجووڵێنەوە."

ف.ق