پارتی چەپی سەوز بەهۆی ساختەکاری و دزی دەنگەکانی سکاڵای لە کۆمسیۆن تۆمار کرد

لە ناوەندی سەمسور لە سندوقدا دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراون. پارتی چەپی سەوز تانەی لە ئەنجامی سندوقەکاندا.

لە زۆر شار و ناوچەکان دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ پارتەکانی هاوپەیمانی کۆمار نووسراون. پارتی چەپی سەوز ئاشکرای کرد کە لە ناوەندی سەمسور لە سندوقەکانی ژمارە ١٢٢٣، ١١٥٨ و ٢٠٤٨دا دەنگەکانیان بۆ مەهەپە نووسراون. پارتی چەپی سەوز سکاڵای لە ناوەندی کۆمسیۆن تۆمار کرد.

لە سندوقی ژمارە ١١٥٨، ٢٢ دەنگ، لە سندوقەکانی ژمارە ١٢٢٣ دەنگێک و لە سندوقی ژمارە ٢٠٤٨دا دەنگێک بۆ پارتی چەپی سەوز نووسراوە. پارێزەرانی پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لە سندوقی ٢٠٤٨دا ١١٢ دەنگیان بۆ مەهەپە نووسراون.

پارێزەرانی پارتی چەپی سەوز لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سکاڵایان تۆمار کرد.

ف.ق