پارتی چەپی سەوز و هەدەپە لە گەڤەر کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست
پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە شارۆچکەی گەڤەر لە جولەمێرگ، کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست.
پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە شارۆچکەی گەڤەر لە جولەمێرگ، کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست.
پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەردەوامە لە چالاکی نوێکردنەوەی پاش هەڵبژاردنەکان. لەم چوارچێوەیەدا، لە چەند شارێک کۆبوونەوەی جەماوەری ڕێکدەخات.
بە بەشداری پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە سێرت، تونجەر بەکرهان، پەرلەمانتاری وان، گوڵدەرەن ڤارلی، پەرلەمانتاری جولەمێرگ، وەزیر پارلاک، ئەندامانی مەجلیسی پارتی چەپی سەوز و هەدەپە، کۆبوونەوەکە لە هۆڵی بۆنەکانی شارۆچکەی گەڤەر بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەستیپێکرد.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە جولەمێرگ، لوقمان ئۆزدەمیر، وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤_٢٨ ی ئایار ئەنجامی پێوستیان بەدەست نەهێنا، لەمەودوا هەوڵی زیاتر دەدەن.
پاش وتەکان، دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان، کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو.