پارتی سەوز سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی کرد

شاندێکی پارتی سەوزی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە سەما بەکتاش کۆبووەوە.

ئەمڕۆ لە بارەگای نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی هەریەکە لە هاوسەرۆکی گشتی پەیەدە غەریب حەسۆ و هاوسەرۆکی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان سەما بەكتاش لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ملکۆ بازیانی کۆبوونەوە.

ئامانجی سەردانەکەی شاندەكەی پارتی سەوزی كوردستان بۆلای پەیەدە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی باکووری ڕۆژهەڵەتی سووریایە.

هەروەها، هەردولا لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانیان کردەوە و ڕایانگەیاند، لەم بارودۆخەدا هەبونی یەکڕیزی کورد گرنگە.

هاوكات، لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی پشتیوانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا بە گرنگ وەسف كرا.

جێگای ئاماژەیە، بڕیارە چەندین ڕێكخرا و لایەنی سیاسی دیكە سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدە لە سلێمانی بكەن و سەبارەت بە چەند پرسێك گفتوگۆ بكەن.