پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد لە سەرتاسەری شەنگال خوێندرانەوە
پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەرتاسەری شەنگال لەماوەیەک هەفتەیەکدا خوێندرانەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەرتاسەری شەنگال لەماوەیەک هەفتەیەکدا خوێندرانەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بە دروشمی "پارێزنامەکانم لەکوێ بن، من لەوێم" لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە شەنگال هەفتەی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
لە خانەسۆر، سنون، سوگرێ، دوهلا، بۆرک، گوهبەل و زۆرئاڤا هەروەها لە ناو گوندەکانی پێکهاتەی عەرەب و لە سەرتاسەری ناوجەکانی سەنگال لە ماوەی هەفتەیەکدا پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرانەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لەدوایین چالاکیشدا لە سەردەشتی چیای شەنگال کۆبوونەوەیەک بۆ خوێندنەوەی پارێزنامەی رێبەری گەلی کورد سازکرا.
ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی دامەزراوە و رێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شارەوانی سەردەشت کۆبوونەوە و دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان، دەست بە خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
کۆبوونەوەکە بە دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتاییهات.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" ئەمرۆ بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ناوەندی شاری شەنگال دەست بە هەڵدانی خێمەی 'ئازادی سەرۆک' دەکات، کە بۆ ماوەی سێ رۆژ چالاکیەکە بەردەوام دەبێت.
هـ . ب