پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، داوایان کرد، سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمڕالی بکەن.

ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویسال، مەزلۆم دینچ و جەنگیز یورەکلی داوایان کرد سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن کە لەژێر دۆخێکی سەختی گۆشەگیریدایە و لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە زانیاری لەسەر نییە. بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالیان کرد.

ف.ق