پاژک: چالاکیەکەی بێریتان یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکانی تێکۆشانی ئێمە

دەستەی بەڕێوەبەری پاژک لە سیهەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند "چالاکی و شەهیدبوونی شکۆداری هەڤاڵ بێریتان یەک لە بەرخودانە سەرەکیەکانی تێکۆشانی ئازادی ئێمەیە".

دەستەی بەڕێوەبەری پاژک لە سیهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتاندا کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دا شەهیدبوو، یادیکردەوە و رایگەیاند "ئەو چالاکییە گورزی لە هێڵی خۆبەدەستەوەدان وەشاند".

ئەو گەلەی نەتوانێت هەبوونی خۆی بپارێزێت ناتوانێت ئازاد بێت

لە راگەیەندراوەکەی پاژکدا هاتووە:

"تێکۆشانی ئازادی ئێمە پێدەنێتە سای ٥٠هەمینی رێبەرایەتیمان، ئێمەش لەو رۆژە گرنگانەداین کە چارەنووسی شەڕی مان و نەمانی مێژوویی دیاری دەکرێت. بەرخودانی نیو سەدەیی رێبەرایەتیمان، گەلی کوردی لە لەناوچوون رزگار کرد. لەو رێپێوانە داستانئاسایەدا ژنانی کوردستان بە رۆڵی پێشەنگایەتی کە لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادیدا گرتوویانەتە ئەستۆ، بۆ ژنانی جیهان بەرخودانێکی نمونەیی و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنیان خوڵقاندووە. رێبەر ئاپۆ ئەم فەلسەفەی ژیانەی بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنانی گەیاندووەتە لوتکە و کردوویەتیە دیاری بۆ هەموو گەلانی جیهان. بۆ زیندوراگرتنی پاڕادایمەکەمان و دروستکردنی هەبوونی ئەو، دەبێت خۆپاراستن لە سەر بنەمای بیری هەبوون و ئازادی بەردەوام بێت. ئەو گەلەی نەتوانێت هەبوونی خۆی بپارێزێت ناتوانێت ئازاد بێت. یەک لە رەگەزە سەرەکیەکانی پاراستنی هەبوونیش ئەوە کە بەرامبەر هێزە پاکتاوکارەکان شەڕ بکات و هەبوونی خۆی دەستەبەر بکات. ئەو مرۆڤ و کۆمەڵگایانەی هەبوونیان دەستەبەر کراوە،  دەتوانن تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەببەن و دامەزراندنی کۆمەڵگای ئازاد پێکبهێنن.

چالاکی بێریتان یەک لە سەرەکیترین و گرنگترین قۆناغەکانە

یەک لە قۆناغە سەرەکی و گرنگەکان لە تێکۆشانی ئازادیمان چالاکی و شەهیدبوونی شکۆمەندانەی هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ە. لەبەرامبەر پەدەکەی خیانەتکار و خۆبەدەستەوەدانی وتی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و چالاکی خۆی ئەنجامدا، ئەو بە بیربوونی ئازادی لە لوتکەدا ژیاند. لە بەرامبەر ئەو خیانەتەی کە لەسەر هەبوون سەپێنراوە، لەبەرامبەر نۆکەری و مردندا ئەو بە کردەوەی خۆی لە تێکۆشان و شەهیدبوونی خۆیدا نیشانی دا کە دەبێت بە چ شێوەیەک پارێزگاری لە رەگەزی ئازادی بکرێت. بەرخودانی هەڤاڵ بێریتان بە هەمووانی نیشاندا کە لە سەر هێڵی ئازادیی ئاپۆیی خۆبەدەستەوەدان و نۆکەری بوونی نییە. هێزی واتا لە چالاکییەکە و شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتاندایە، هێندەی تێکۆشانی ئازادی ژنان، لایەنی تێکۆشانی نەتەوەیی دیموکراتیکیش دیاری دەکات. ئەم چالاکیە گورزی لە هێڵی خۆبەدەستەوەدان و نۆکەری وەشاند و دەریخست کە لە نەتەوەبوونی دیموکراتیکی کورداندا پەدەکە جێگەی نابێتەوە.

گەلی کورد پەدەکەی ناوێت

کۆماری تورکی فاشیست و قڕکەر بۆ لەناوبردنی کوردان بۆ ئەوەی هەر خانەیەکی خۆڕاگری ئیرادەی ئازادی کوردان لەناوببات، هەموو جۆرە دڕندەییەکی دژە مرۆڤانە دەکات. لەبەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێرشی ئاسمانی، بۆردومان، هێرش بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجام دەدات. بیگومان کۆماری تورکی فاشیست، بە هاوکاری سیستمی هەژمۆنخواز کە بە سیستمبوونی باڵادەستی پیاوانە لە هەموو دنیادا، وەک دەوڵەتێک کە ئەندامی ناتۆیە ئەو هێرشانە دەکات. بەڵام ئەمڕۆش هێرشەکانی دوژمن لە بەرامبەر گەریلاکان بە هەزاران جار تێکدەچێت، کەچی پەدەکە وادەکات کە دوژمن دیسان هێرش بکات. پەدەکە لە مێژووی کوردستاندا لەناو خیانەت و گەورەترینکەوتندا بووە. لە ژێر ئاڵای بەڕێوەبەری هەرێم بۆ سوپای تورک، سەرباز و چەتەکان سەنگەر دروست دەکات، خۆراک و تەقەمەنی دەداتە سوپای تورک. بۆ ئەوەی قڕکردنی کوردان بگاتە ئەنجام هەموو توانایەک ئامادە دەکات. گەلی کورد پەدەکە وەک حزبێک 'کە خۆشەویست و خوازراو نییە' رایگەیاندووە. لە هەر چوارپارچەی کوردستان و لە لای ژنانی کورد هێڵی خیانەت و خۆبەدەستەوەدانی پەدەکە رەتکراوەیە.

چالاکی هەڤاڵ بێریتان مێژووییە

چالاکی هەڤاڵ بێریتان مێژووییە کە رووی راستەقینەی پەدەکەی نیشاندا.

هەڤاڵ بێریتان لە تێکۆشانی ئازادی ساڵی ٩٠ لە باکوری کوردستان بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کردووە و لە دژواترین ساڵانی تێکۆشاندا رۆڵی پێشەنگانەی خۆی گێڕا. ژنانی دێرسیم لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان بۆ ئەوەی نەکەونە دەست دوژمن خۆیان لە هەڵدێر و گاشەبەردەکانەوە هەڵدەدایە خوارەوە و بە گەلی کوردستانیان نیشاندا کە دەبێت ئەخلاقی ئازادی بە چ شێوەیەک بێت. بێریتانیش جەوهەری خۆی لە بەرخودانی دێرسیم و بەسێکان وەرگرتووە. ئەو دامەزرێنەری گەورەی ژیان و بیرمەندانەبوو. خۆشەویستی ئەو بۆ مرۆڤەکان، بڕوا، گرێدرابوون و بە رەنجی گەورەوە کە بۆ هەڤاڵانی کێشا، ئەوە بینرا.

لاپەڕە زێڕینەکانی رۆمانی ئازادی

هەڤاڵ بێریتان کە راپۆرتی بۆ رێبەر ئاپۆ نوسیوە ئەوەی خستووەتەڕوو کە دەیوێت رۆمانی ئازادی رێبەرایەتی و ژنانی کورد بنوسێت. ئەو فەرماندەیی نمونەیی خۆی نیشانداوە کە بە بەرخودان، ژیان، شەڕ دەبێت ژنانی کورد چۆن بژین و شەڕ بکەن. ئەو بەرخودانە مێژوویانەی کە مرۆڤ خۆیانی بۆ فیدا بکەن نیشانداوە. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان ژنانی کورد لاپەڕەی زێڕینی رۆمانی ئازادی کە بێریتان دەیویست بینوسێت، بە بەرخودانی خۆیان دەینوسنەوە. زیاتر لە شەش مانگە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەڕی ئازادی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادی یەژەئاستار بەردەوامە، ئەوە دەخاتەڕوو کە دەبێت داستان و رۆمانی ئازادی چۆن بنوسرێتەوە.

پێدەنێنە ٣٠ هەمین ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان. لە ساڵی ٣٠ هەمیندا خاوەنداری بەرخودان، هێڵ و رەگەزەکانی ئازادی هەڤاڵ بێریتان، رێسای ژیانی جەوهەری و هەموو ژنانی کوردە. وەک چۆن بێریتان خۆبەدەستەوەدانی قەبوڵ نەکردووە، لە بەرامبەر چەتەکانی پەدەکەی خیانەتکار خۆی لە گاشەبەردەوە هەڵداوەتە خوارەوە، ئەمڕۆش ژنانی کورد لەسەر هەمان هێڵ دەجەنگن، لەبەرامبەر پەدەکەی خیانەتکار و کۆماری تورکی فاشیستی قڕکەر تا کۆتا هەناسەیان خۆڕاگری دەکەن. شەڕڤانانی بێریتان و تێکۆشەران لەسەر هێڵی بێریتان لە سەر هێڵی ئەو دەبنە فەرماندە و لەبەرامبەر هێرشە دژە مرۆڤایەتیی و دڕندانە نیشانیانداوە کە دەبێت بەرخودان بە چ شێوەیەک بێت. لە هەمان کاتدا لە کەسایەتی پەدەکەدا کە لە رووی خیانەت و ناپاکیدا هیچ سنوورێکی نییە، بە هەموو دوژمنانی کورد و دوژمنانی ئازادی نیشانداوە کە دەبێت چۆن بژین.

سوێندی تۆڵەسەندنەوەی هەموو ژنانی کوردستان

ژنانی کورد بۆ ئەوەی لە ساڵانی ٩٠ دا شەڕ بکەن بەرخودانێکی گەورەیان کردووە و شەڕیان کردووە و سەلماندوویانە کە ئەوان دەتوانن خۆیان وەک هەبوونێکی ئازادی بخوڵقێنن، بە پێشەنگایەتی بێریتان گەیشتووەتە ئەمڕۆ. ئەمڕۆ ئەمڕۆ یەژاستا سوپای ئێمەی ژنان پێشەنگایەتی ئەو شەڕە دەکات. هەم لە تاکتیک وهەم لە ژیاندا و هەم لە هەر گۆڕەپانێکدا پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانەی ئازادی دەکات. دوژمنی قڕکەری فاشیستیش دانی پێدادەنێت کە ژنان پێشەنگی تێکۆشانمانن. دوژمنەکەمان بێریتان و زیلانەکان دەناسێت. لەبەر ئەوە سەرباری هەموو دڕندەیەک کە لە شەڕدا کردوویەتی، دەزانێت کە ناتوانێت هێڵی بەرخودان و هێڵی سەرفرازی تێکبشکێنێت. هەڤاڵ هەڵبەست کۆچەرین و١٦ هەڤاڵی تر کەلەگەڵ ئەودا لە هێرشی کیمیاییدا شەهید بوون، سەرباری ئەوەی کاولکارییەکی زۆریش کرا ئەوان دەستیان لە ژیانی ئازاد و هەڤاڵێتی وبەرخودان هەڵنەگرت و تا دوا هەناسە بە بەرخودان، ئازادی، تێکۆشان و رێبەرایەتیەوە ژیان. بەرخودان و شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانە سوێندی تۆڵەسەندنەوەی هەموو ژنانی کوردستانە.

بێریتان مێژووی ئێمە، دوێنێ، ئەمڕۆ و سبەینێی ئێمەیە

رۆحی فیدایی ژنانی کوردستان بە لەگەڵ هەڤاڵ بێریتان بووە هێڵ. بێریتان شێوازی شەڕی ئێمەیە، فەرماندە و پێشەنگی ئێمەیە. بێریتان هۆش و دڵی ئێمەیە، تاکتیکی هێڵی ئێمەیە. بێریتان مێژووی ئێمە، دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێی ئێمەیە. هەڵبەست کۆچەرین سوێندی تۆڵەسەندنەوەی ئێمەیە. هێڵی ئێمەی بەریتانە لە سەردەمی نوێدا. مێژووی زیندووی ئێمەیە. هەڵبەست کۆچەرین توڕەیی ئێمەیە.

ئێمە وەک پاژک سوێندی خۆمان دوبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادی خۆمان لەسەر هێڵی بێریتان بەڕێوە ببەین و بەرەو سەرفرازیەوە بچین. لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵبەست کۆچەرین و ١٦ هەڤاڵی شەهید، ئێمە هەموو فەرماندە و هەڤاڵانی شەرڤانمان کە لەسەر هێڵی بێریتان خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون، بە رێزەوە سڵاویان لێدەکەین و بە خۆشەویستییەوە یادیان دەکەینەوە. رق ئەستورتر دەبین، بە دڵنیاییەوە تۆڵەیان دەستێنینەوە، لە شەڕ و ژیاندا، ئێمە هێڵی بێریتان دەگەیەنینە سەرفرازی.

بانگەواز بۆ گەشکردنی چالاکییەکان

لە کەسایەتی هەڵبەست کۆچەرین، سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەلالدا، لە ٣٩ ساڵەی سوپاکەمان، ئێمە پێشەنگی خۆمان بۆ ژنان کە بووەتە بێریتان، لە هەموو شەڕڤانانی یەژاستار، لە هەموو گەلەکەمان، لە گەلانی کوردستان و ژنای جیهان پیرۆز دەکەین. بە رێزەوە سڵاو لە هەموو چالاکییەکان دەکەین کە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵ بێریتان ئەنجام دەدرێن.

خاوەنداری لە هێڵی ئازادی بە واتای خاوەندارییە لە داهاتووی ئازاد. ئێمە بانگەواز لە هەموو ژنانی گەنجی کوردستان دەکەین کە دەست بدەنە چەکی هەڤاڵ هەڵبەست کۆچەرین و ١٦ گەریلا شەهیدەکە و بەرخودان گەش بکەن، تۆڵەی ئەوان بکەنەوە، خۆیان بپارێزن و بەشداری لە هەڵمەتی لەناوبردنی دوژمنی فاشیست و قڕکەردا بکەن. لەسەر ئەو بنەمای ئازادییە ئێمە داوا لە هەموو ژنانی کورد دەکەین لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخودان گەش بکەن، گورز لە دوژمن بدەن و بە پێشەنگایەتی پاژک ژیانی ئازاد بونیاد بنێن. ئێمە داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار بکەن، ژیانی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و لەسەر بنەمای ئازادی ژن دابمەزرێنن. داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە دەوڵەتی تورکی فاشیست و پەدەکە کە ئێمە وەک ' پارتێک کە خوازراو نییە' رامانگەیاندووە، چالاکییەکانیان گەش بکەن و بەرخودانی هەمەلایەنە بە گوڕ بکەن و لە شەڕی هەبوون و ئازادیدا سەربکەون".

هـ . ب