پەدەکە بۆردومانی سەر مزگەوتەکەی کەمپی ڕۆستەم جودی چەواشە دەکات
دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەمپی مەخمور و مزگەوتێکی کردە ئامانج، بەڵام پەدەکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکان دەدات.
دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەمپی مەخمور و مزگەوتێکی کردە ئامانج، بەڵام پەدەکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکان دەدات.
ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کەمپی رۆستەم جودی بۆردومان کرد و تێیدا مزگەوتەکەی بە ئامانج گرت کە لەوکاتەدا بوو خەڵکی نویژیان دەکرد، لە ئەنجامیدا سێ کەس برینداربوون؛ بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە بۆردومانەکە دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدایە، ڕایگەیاند کە بۆردومانەکە کۆبوونەوەی " پەکەکەی" کردۆتە ئامانج و لەئەنجامدا کوژراو و برینداریش هەن، ڕەتیشی کردەوە کە مزگەوتی کەمپەکە بە ئامانج گیرابێت بەبێ ئەوەی هیچ گرتەڤیدۆییەک یان بەڵگەیەک لەوبارەیەوە بڵاو بکەنەوە.
پارتی بۆچی شتیکی لەم جۆرە دەکات؟
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆییەکان و هەواڵی بۆردومانی خەڵکی سڤیل و مزگەوتەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان، وەک بەشێکی دیکەی پاڵپشتیەکانیان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕاگەیاندنێکی لەم جۆرە کە هەواڵی بۆردومانی مزگەوتێک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕێگری لە وروژاندنی پرسێکی گرنگ و هەڵوێست وەرگرتنی گەلی کورد کرد دژ بە داگیرکاریەکانی تورک.
بۆردوومانی سەر کەمپی ڕۆستەم جودی لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە کە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و هەریەک لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستانی کردۆتە ئامانج و بەچڕی لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فرۆکەوانەوە هێرشەکانی ئەنجام دەدات، لەم کاتەشدا کە گەلی کورد پێویستی بە یەکبوون و پاڵپشتی تەواوی هەموو لایەنەکان هەیە، پەدەکە لەڕێگەی دامودەزگا هەوآڵگری و میدیایی و سەربازیەکانیەوە پێشەنگایەتی بۆ دووژمن دەکات، هەر یەک لە پارتە ئیسلامییە سیاسیەکانی باشوری کوردستانیش دوینێ لە کۆنگرەی ئاکەپە بەشداربوون و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری ئێستای دەرەوەی دەوڵەتی تورک و ئەردۆگان کۆبوونەوە.