پەدەکە ئەندامێکی یەنەکەی لە زیندان ڕفاندووە و چارەنووسی نادیارە
ڕاگەیاندراوە، هێزەکانی پەدەکە ئەندامێکی یەنەکەیان بە ناوی مەلا نەزیر بەرواری لە زیندان ڕفاندووە.
ڕاگەیاندراوە، هێزەکانی پەدەکە ئەندامێکی یەنەکەیان بە ناوی مەلا نەزیر بەرواری لە زیندان ڕفاندووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنیوز، بەرپرسی کۆمەڵایەتی یەنەکە لە زاخۆ، مەلا نەزیر، ١٠ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە زیندانی زرکا دەرهێنراوە و بەرەو جێگەیەکی نادیار ڕفێنراوە.
مەلا نەزیر لە ٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێنراوە و پاشان دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. بەگوێرەی بڕیاری دادگا پێویستە مەلا نەزیر ڕۆژی ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٤ ئازاد بکرێت.
چارەنووسی مەلا نەزیر نادیارە.