پێگەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێشتاش دەسووتێن
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکییە شۆڕشگێڕییەکەی ئەمڕۆ لە زاپ، پێگەکانی داگیرکەران سوتێنراون، هێشتاش ئاگرەکە بەردەوامە و ٢٢ چەک دەستیان بەسەردا گیراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکییە شۆڕشگێڕییەکەی ئەمڕۆ لە زاپ، پێگەکانی داگیرکەران سوتێنراون، هێشتاش ئاگرەکە بەردەوامە و ٢٢ چەک دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەوە دەستکەوتوون، لە چالاکییە شۆڕشگێڕێیەکەی ئەمڕۆدا لە چیایەکی هەرێمی بەرخۆدانی چیای جودی لە زاپ کە سوپای داگیرکەری تورک تێیدا نیشتەجێ بوو، چەندین چەک دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕاگەیاندراوە، گەریلاکان لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی شەهید دۆگا ڤیان" دەستیان گرتووە بەسەر ٢٢ چەکی داگیرکەراندا.
هەروەها ڕاگەیاندرا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کامێرای چاودێری داگیرکەران تێکشکێنراوە و کۆگای تەقەمەنیش سوتێنراوە.
هەپەگە ڕایدەگەیەنێت ئەو ئاگرەی پاش چالاکییەکە لە پێگەکان کەوتۆتەوە، هێشتا بەردەوامە و نەکوژاوەتەوە.