دوێنی دادگای هه‌ولێر به تۆمه‌تی "ساخته‌كاری"، سزای ٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێراون شێراونیدا سه‌پاند، دوای بڕیاره‌كه‌ش ڕۆژنامه‌نووس، ئومێد بەرۆشکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی لەسەروی یاساوە و بە ئەقڵییەتێکی پۆلیسی بڕیاری سزادانی شێروان شێروانیداوە. له‌كاتێكدا به ئه‌قڵیه‌تی سه‌ربازی و هه‌واڵكری وڵات به‌ڕێوه‌نابردرێت. بۆیه ئه‌م بڕیاره له دژی ده‌نگی ناڕازی بادینان دراوه، پێویسته له دژی ئه‌و بڕیاره بین و هه‌ڵوێستمان هه‌بێت.
ئەیهان سەعید، نوێنەری دەستگیرکراوانی بادینان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردووه‌ته‌وه، درەنگانی شه‌وی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە دهۆک ڕفێندراوە.
نوێنەری دەستگیرکراوانی بادینان باسی لەوەشکردووە، چارەنووس و سەلامەتی گیانی ئومێد بەرۆشکی لە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی پەدەکە دایە، چونکە ئەو ڕفاندنە بە لێدان و بێ بڕیاری دادگا لە بادینان بووە بە مودێل.
جێگەی ئاماژەیە، ئومێد بەرۆشکی یەکێکە له زیندانیانی بادینان و لە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٠ەوە تاوەکو ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانەکانییەوە دەستگیرکر و زیندانی كرابوو.
ژ.ن