پەکەکە: بەرخۆدانی ١٥ی تەباخ لەسەر رێگەی سەرفرازی بەردەوامە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ٣٩مین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرخۆدانی ئازادی کە بە چالاکی دهی و شەمزینان دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە هەموو جێگەیەکی کوردستان لەسەر رێگەی سەرفرازی بەردەوامە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبیریهێنایەوە کە ١٥ی تەباخ یەکەمین گولەی ئازادیە کە بەرەو تاریکی ١٢ی ئەیلول تەقێنراوە و کاریگەری لەسەر چوار پارچەی کوردستان کرد و وتی، " مژدەی ئەوە دەدەینە هەموو کەسێک کە لەسەر هێڵی هەنگاو و سەرفرازی ١٥ی تەباخ تێدەکۆشن کە لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکین لە ئازادی."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەنگاوی شۆڕشگێری گەریلا لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا کە قەدەری کوردستان و گەلی کوردی گۆڕی، ئەو مێژوویەی کە بەرەو لەناوچوون دەچوو راوەستاندن و مێژووی ئازادی دەستیپێکرد، ٣٨مین ساڵ بەجێدەهێڵێت و دەکەوێتە ٣٩مین ساڵی خۆیدا.

راگەیەنراوەکە کە بۆ گەلی وڵاتپارێز و هێزە دیموکراتەکان بڵاوکراوەتەوە، بەم شێوەیەیە:

"ئێمەی گەلی کورد ٣٨ ساڵە تێکۆشانێکی زۆر گەورە و واتاداری مێژوویی بەڕێوەدەبەین. ٣٨ ساڵە رووی بەرخۆدانی سەربەخۆیی و ئازادی کە بە چالاکی دهێ و شەمزینان دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، لە هەموو کوردستان بە چالاکی هێزەکانی گەریلا لە جوار پارچەی کوردستان کە گورزی کوشندە لە دوژمنی فاشیست دەدات، بەرەو سەرفرازی بەردەوامە.

ئێمە لە ٣٨مین ساڵیادی هەنگاوی شۆڕشگێری ١٥ی تەباخ کە ڕێرەوی مێژووی گۆڕی، سڵاو دەکەین. جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، هێزەکانی گەریلای قارەمان، تەڤگەری ژن و گەنجان، گەلی وڵاتپارێز و دۆستە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی هەڤاڵ عەگیددا کە فەرماندەی نەمری هەنگاوەکەیە، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. بە ڕێزێکی بێپایانەوە، یادی شەهیدەکانی ١٥ی تەباخمان دەکەینەوە کە بە سەیفەدین زوگورلو و مستەفا یوندەم دەستیپێکرد و تاوەکو هاوڕێکانمان ئاتاکان ماهیر، زەکی شەنگالی و عەگید گارزان درێژ دەبێتەوە. جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە ئامانجی ئەوان جێبەجێ دەکەین و یادەوەریان بە زیندوویی دەهێڵینەوە. لە ٣٩مین ساڵیادی ١٥ی تەباخدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا کردووە.

وەک چرایەک تاریکی ڕۆناک کردەوە

وەک دەزانریت هەنگاوی شۆڕشگێری ١٥ی تەباخی ١٩٨٤، بەرخۆدانی گەورەیی زیندانی ١٩٨٢ هێنایە شاخەکان و نێو گەریلا و گەیشتە دەستی هەموو کوردێک لە چوار پارچەی کوردستان. وەک گولەیەک بەرەو رووی تاریکی ١٢ی ئەیلول تەقێنرا، کاریگەری لەسەر چوار پارچەی کوردستان کرد. وەک چرایەک لەبەرانبەر تاریکی، هەموو کوردستان و جیهانی رۆناک کردەوە. بەو گورزەی کە لە تێگەیشتن و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر درا، بووەی هیوایەک بۆ گەل و مرۆڤ. هەموو جۆرە کۆیلایەتی، تەسلیمیەت، خزمەتی دوژمن و خیانەتی تێکشکاند، هزری سەربەخۆیی و ژیانی ئازادی خولقاند. وەک پێکهێنانی سەرکەوتن و بە کاریگەری هزر و شێوەی ئاپۆیی، لەرووی مێژووییدا راستی هێڵی شۆڕشگێری ئاپۆیی ئاشکرا کرد.

زۆر ئاشکرایە کە گەلی کورد، هەموو شتێکیان بە ناوی سەربەخۆیی، ئازادی و دیموکراسی، لەسەر بناغەی بریاری بەرخۆدانی زیندان و هەنگاوی شۆڕشگێری گەریلای ١٥ی تەباخ بەدەستهێناوە. هەموو جۆرە بیر، رێکخستنبوون و چالاکیەکان لەسەر ئەم بناغەیە ئەنجامدران. سەرلەنوێ دروستبوونەوەی پەکەکە، پێشەنگایەتی قاڕەمانی گەریلا، رێکخستنی ژن و گەنجان، بوێری و فیداکاری دەتوانێت دەتوانێت لەسەر ئەم بناغەیە بخوڵقێنریت. لەسەر ئەەم بناغەیە، سەرهەڵدانی گەلی لە ساڵی ١٩٩٠ دروست بوو. شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی مێکوویی لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو و شۆڕشی ئازادی ژنان لەسەر ئەم بناغەیە دەستیپێکرد. پێگەی کورد لە باشوری لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو و شۆڕشی ئازادی رۆژئاواش وەک ئەنجامێکی یەکسەر لەسەر هەنگاوی ١٥ی تەباخ دروست بوو.

شێوازێکی نوێ ژیان و تێکۆشان خوڵقاوە

کاریگەری ئایدیۆلۆژیا و سیاسەتی جینۆسایدی سەپێندرا بەسەر کوردستاندا شکاند، بزووتنەوەیەکی ڕۆشنگەری بۆ کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد. جگە لەوەش هەموو مێژوو و جیهانی ڕۆشنبیر کرد. شۆڕش وەک بەرهەمێکی رێبەر ئاپۆ، چەمک و شێوازێکی ژیانی نوێی پەرەپێدا و جارێکی دیکە مرۆڤایەتی و حەقیقەتەکانی بەیەکەوە هێنایەوە. لەسەر ئەم بنەمایە واقیعێکی سەرکردایەتی بۆ مرۆڤایەتی دامەزراند. بە پارادایمی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن، بە پرۆژەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراسی کە پشت بە خۆسەری دیموکراسی دەبەستێت، چارەسەرێکی دیموکراسی بۆ هەموو ئەو کێشانە دروست کرد کە سیستەمی حکومەت و دەوڵەت هێنایە ئاراوە. هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نییە چارەسەر نەبێت.

هێڵی ئاپۆیی بە سەرکەوتوویی دوو قۆناغی گرنگی تێپەڕاند

هەنگاوی شۆڕشگێڕی گەریلا ١٥ی تەباخ و هێڵی ئاپۆیی کە ئەو هەنگاوەکەی خوڵقاند، قۆناغە گرنگەکانی پرۆسەی مێژوویی بە سەرکەوتوویی تێپەڕێندرا. یەکێک لەوانە پارچەبوونی یەکێتی سۆڤیەت بوو و دووەمیان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو دژی ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ بە سەرکەوتوویی ئەم دوو پرۆسە مێژووییەی تێپەڕاند، کە لەسەر بنەمای شۆڕشی تێگەیشتن و ویژدان دامەزراوە، کە هەمیشە قووڵتر دەبێتەوە. ڕێگای ڕزگاری دیموکراسی و ژیانی ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتی ستەملێکراو نیشان دا و بوو بە سەرچاوەی ئومێدی نوێ. ئێستا هیوای ئازادی لە جاران بەهێزترە.

بزووتنه وه ی ئێمه و گه له كه مان لەلایەن راستی ئه و جۆره رێبەرتیە ڕاهێنرا و په یوه ست بوون به خولیای ژیانی ئازاده وه و له هه ر بارودۆخێكدا یاده وه ری و وره و فیداكاری خه باتی ئازادییان به ده ست هێنا. بە تایبەتی ژنانی کورد و لاوانی کورد لەسەر هێڵی خۆفیدایی ئاپۆیی خۆیان بنیات دەنێن، بوون بە هێزێک کە شکست بە هەموو جۆرە سەختییەک دەدات و لەبەرانبەر ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبێت. خەباتی گەریلا بە سەرۆکایەتی لاوانی کورد بوو بە نموونە و ئومێدێک بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ئەو تێکۆشانە بۆ ئازادی کە ژنانی کورد لەسەر هێڵێکی خۆبەختانە پەرەی پێدا، حەماسەت و وروژاندنی نوێی لە جیهاندا دروست کرد. ئەم بیرۆکە و ڕێکخستنی بەرگریکردنە لە خۆ، کە لەسەر بنەمای گەریلا ژنەکانی یەژا ستار گەشەی کرد، نیشانی دا کە دەتوانرێت خەباتێکی سەرکەوتوو لە دژی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی پیاوسالاریدا پەیڕەو بکرێت.

بەرخۆدان لەسەر هێڵی سەرفرازی بەردەوامە

کورد لەسەر ئەم بنەمایە کۆیلایەتی خۆی شکاند و بەم شێوەیە بەسەر خاڵە لاوازەکانیدا زاڵ دەبێت. ئەو بەرخۆدانە قارەمانانەی کە ٣٨ ساڵە لە دژی دەسەڵاتی تورکی فاشیست و ستەمکار و جینۆساید بەردەوامە، لەسەر ئەم بنەمایە دروست بوو. هه موو یارییه كان له سەر كوردستان و هه موو جۆره به رژه وه ندییه كان له سه ر ئه و بنه مایه له ناوچوون. لە نەرێنیترین هەلومەرجدا خەبات ئەنجامدرا و هێزی نیشاندا بۆ دروستکردنی گەشەسەندنی سەرکەوتوو لەسەر ئەم بنەمایە. لە بەرامبەر هێرشەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری کە ٢٤ ساڵە بەردەوامە، خۆڕاگرییان کرد.

لە ٣٩هەمین ساڵی هەنگاوی گەورەدا، بەرخۆدان لە شاخ و دەشت و شارەکان و لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە و لە هەموو بوارێکدا و لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە باکوور و باشوور، لە شارە گەورەکانی تورکیا، قارەمانانە شەڕ دەکەن، مانادارترین داستانی بەرخۆدان لە مێژوودا دەنووسن. لەژێر فەرماندەیی عەگید و زیلان  خۆیان پەروەردە دەکەن و یەک بە یەک هێرشەکانی ئاکەپە و مەهەپە بە پاڵپشتی ناتۆ و پەدەکە دەشکێنێت و کوردستان دەکاتە گۆڕستانی فاشیزم. ئێمە لە ١٥ی ئابدا لەسەر هێڵی هەنگاو و بوێری ڕێدەکەین و ڕایدەگەیەنین کە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی نزیکین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌، جارێکی تر سڵاو له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا قاره‌مانه‌کانی زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا له‌ هه‌موو روویەکەوە ده‌که‌ین. لە دڵەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی مێژووییان دەکەین ، یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکان لە کەسایەتی گوڤەن دوزا و ڤۆرین وڵات دەکەین کە دوایین شەهید بوون . ئێمە هەمیشە هیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ گەریلا دەخوازین و پێمان وایە سەرکەوتوو دەبن.

گەلەکەمان لەسەر هێڵی ١٥ی تەباخ بە قاڕەمانی بەرخۆدان دەکات

ڕوون و ئاشکرایە کە دوژمنی فاشیست و قڕکەر لە گەڵ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە هەموو دەرفەتێکدا هەوڵ دەدات هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی وەک شەنگال و مەخمور. لەسەر ئەم بنەمایە دەیانەوێت گەلەکەمان لە ڕۆژاوا و باشوور بترسێنن و ئەو پارچانەی کوردستان داگیر بکەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لە ئەمریکاوە تا ڕووسیا لە هەموو شوێنێک ڕادەکات بۆ ئەوەی بازرگانی بکات. بەڵام ڕوونە کە وەک جاران ناتوانێت دەرفەتەکە ببینێت و گیری خواردووە و لە پرۆسەی داڕماندایە. ئێمە پێمان وایە هێزەکانی ئازادی و خەڵک لە هەموو ئەم ناوچانەدا یەکدەگرن و خۆیان ڕێکدەخەن و ئازایانە بەرەنگاری ئەم هێرشە داگیرکارییانە دەبنەوە و لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە خێراتر دەکەن. ئێمە باوەڕمان بەم شتە هەیە، دەمانەوێت بزانن هەموو پشتیوانی ئێمە و هەموو مرۆڤایەتی لەگەڵ ئەواندایە.

زۆر ڕوونە کە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە ئازایانە بەرەنگاری هێرشی داگیرکاری و جینۆسایدن لەسەر هێڵی قارەمانانەی ١٥ی تەباخ دەبێتەوە. بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکانمان بۆ ئەوان مایەی مۆڕاڵ و هێزە. لەسەر بنەمای ئەو پەیوەندی و هاوپەیمانییانەی کە لەگەڵ گەلانی دیکە و هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراسیەکانی تورکیا و دەرەوەی وڵات دامەزراندوویانە، هەمیشە خۆڕاگری خۆیان بەهێز دەکەن. سڵاو لە بەرخۆدانی قارەمانانەی گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە هەموو بوارێکدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازین.

ئاکەپە-مەهەپە باجی تاوانەکانیان دەدەنەوە

گەلەکەمان و رای گشتی زۆر باش دەزانن کە ئێمە وەک ڕێبەر و بزووتنەوە و گەل هەمیشە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکاندا بووین بە ڕێگای دیموکراسی و بۆ ئەمەش هەوڵێکی زۆر بەهێز و خۆبەختانەمان داوە. بەڵام دیکتاتۆری ئاکەپە – مەهەپە جگە لە تیرۆری فاشیزم و هێرش و جینۆساید و کوشتنی بەکۆمەڵ و ئەشکەنجە و زوڵم و داگیرکاری هیچی تری بۆ کورد رەوا نەبینیوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەموو کارتەکانی هێنایە بازاڕ و لەگەڵ هەموو لایەکدا دژی کورد شەڕی کرد. لە ناتۆوە تا دەگاتە پەدەکە، زۆرێک لە هێزەکان پاڵپشتی ئەم هێرشە جینۆسایدانەیان کرد و بوونە هاوبەشی تاوانەکانی جینۆساید. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە پشتیوانی لە جینۆسایدی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن، بە تایبەت هێزەکانی پەدەکە و ناتۆ. ئاکەپە-مەهەپە لەناودەچن و باجی تاوانەکەیان لەدژی گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەدەنەوە. زۆر دڵنیاین. بۆیە پێویستە هەموو لایەک گرنگی پێبدات و کەس شەریک نەبێت لەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیەدا و نابێت دەستی لە خوێنی کورددا سوور ببێت. لەم چوارچێوەیەدا راگەیەنراوی ٣٠٠ رۆشنبیری تورکیا و ٧٠ دیموکرات بەناوی "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پشتیوانی کورد" زۆر گرنگە. ئێمە پێشوازی لەم هەڵوێستە دەکەین و داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خۆیان بە دیموکرات دەزانن، لە دژی داگیرکاری و جینۆسایدی تورکیا هەڵوێستیان هەبێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەنگیان بەرز بکەنەوە.

کاتێک دەچینە ناو ٣٩هەمین ساڵی پێشکەوتن و سەرکەوتنەوە، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئێمە وەک بزووتنەوە و گەلێک جگە لە خەبات و سەرکەوتن لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە. بە سەرکردایەتیی حیزب و گەریلا، هەروەها بزووتنەوەکانی ژنان و لاوان، وەک هەموو خەڵک و دۆستەکانمان، ئەمە بە قووڵی دەزانین و هەنگاومان بەرەو کاتی ئازادی و خەباتی ٥٠ ساڵەمان لەسەر هێڵی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بەردەوامی پێدەدەین. ٣٩هەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ زیاتر لە جاران ساڵێکی پڕ خەبات و سەرکەوتن دەبێت.

لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە ١٥ی تەباخ سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەڤاڵان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەین: بانگەوازی لە هەموو گەل و دۆستەکانمان دەکەین، بە تایبەتی ژن و گەنجان کە تێکۆشانی ئازادی خۆیان گەشتر بکەن و ١٥ی تەباخ بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز بکەن."

ف.ق