پەکەکە گەیشتە ملیۆنان کەس
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، پەکەکە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کوردەوە عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرا و ئەمڕۆ گەیشتووەتە ملیۆنان کەس.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، پەکەکە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کوردەوە عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرا و ئەمڕۆ گەیشتووەتە ملیۆنان کەس.
پەکەکە لە دامەزراندنیەوە مۆری خۆی لەسەر زۆرێک لە سەرکەوتنەکان داوە. لەبەرامبەریشدا زۆر قارەمان گیانی خۆیان بەخت کرد و بەدیلێکی قورسیاندا. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەڕیوەدەچێت. گەریلاکانی هەپەگە عەگید سەرهەڵدان، هێرش کۆچەر و گەریلاکانی یەژا ستار بە بۆنەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە قسەیان کرد.
گەریلا عەگید سەرهەڵدان یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند:"پەکەکە بە گروپێک دەستی پێکرد، بەڵام دواتر گەیشتە ملیۆنان کەس، پێش هەموو شتێک دامەزراندنی ئارتێشی ژنان، دەستکەوتی زۆری دروستکرد، هەموو ئەمانە، لە سایەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە بوو، بە دامەزراندنی پەکەکە، بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، گەلی کورد خۆی پاراست، ڕێبەر ئاپۆ وتی:" تا ئەم گەلە ئازاد دەبێت ئێمە بەردەوامین لە تێکۆشانمان. دوای ئەوەی تێکۆشان ئەوەندە گەورە بوو، دوژمن ڕێبەرایەتیمانی دیل گرت. ڕێبەر ئاپۆ بەو بۆنەوە گۆشەگیرە، ئێمە ئامانجمان ئازادی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆیە."
هەروەها گەریلا شۆڕش ڕایگەیاند کە دامەزراندنی پەکەکە بۆ گەلی کورد مانایەکی زۆری هەبووە و وتی:"پارتەکەمان بوو بە پارتی بوژانەوەی گەلی کورد، لە گروپێکەوە دەستی پێکرد و هەزاران قارەمانی وەک زیلان و عەگیدی خوڵقاند" پەکەکە بە هەوڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان گەیشتووەتە ئەم ئاستە، پێمان وایە کە زیاتر بەرەو پێش دەچێت، ئێستا شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە، بەرخۆدانی گەریلا لەم شەڕەدا سەردەکەوتنە، ئێمە وەک گەریلاکانی یەژا ستار لە بەرزترین ئاستدا بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین. هەڤاڵە شەهیدە قارەمانەکانمان بە تێکۆشانیان بوونە هێمای هێڵی بەرخۆدانی هەموومان. ئێمەش بەرپرسیارێتی خۆمان تا سەرکەوتن جێبەجێ دەکەین."
هێرش کۆچەر ڕایدەگەیەنێ پەکەکە لە هەلومەرجێکی قورسدا دروست بووە و وتی:"پەکەکە بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی پێکهاتووە، لە کاتێکدا کە هیچ دەرفەتێک نەماوە پێکهاتووە و ئەمڕۆش گەیشتووەتە هەزاران شەڕڤان و ملیۆنان تێکۆشەر. هەڤاڵانی پەکەکە کە لە هەلومەرجی سەختدا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا، بوونە هیوای گەلی کورد و هەموو گەلان، هەڤاڵانمان لە هەرێمی پاراستنی مێدیا لە تونێلەکانی شەڕدا بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبەن. ئەم بەرخۆدانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەردەکەوێت، ئێمە خاونداری لە میراتی بەرخۆدانی شەهیدانمان دەکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین."