پەکەکە: ئێمە لەسەر رێگای رێبەرایەتی و شەهیدە قارەمانەکان دەڕۆین

کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لەبارەی مانگی ئایار مانگی شەهیدان رایگەیاند، "ئێستاش لە ساڵی ٢٠٢١دا لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدە قارەمانەکانمان رێدەکەین و شەڕ دەکەین. ئێمە بزووتنەوە و گەل بەوە شاناز و سەربەرزین".

کۆمیتەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی پەکەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەوەى لە ئەمڕۆدا بە راستی و دروستی تێگەیشتن دروست ببێت و سەرکەوتن تۆمار بکرێت، دەبێت مرۆڤ بە شێوەیەکی راست و چڕوپڕ لە شەهادەتەکانى ٤٤ ساڵ و ٤٨-٥٠ ساڵ لەوە پێش تێبگات، کە ئەمڕۆش رووردەدەن.  

راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە:

"٤٤ ساڵ لەوە پێش لە رۆژی ١٨ی ئایاری ١٩٧٧دا لە دیلۆک هاوڕێ شۆڕشگێڕی گەورەمان حەقی قەرار لە هێرشێکی فاشیست – پاکتاوکەری بەرنامە بۆ دانراودا شەهید بوو. ئەو رووداوە لە مێژووی کوردستاندا بۆ ئازادی قۆناغێکی نوێی بەرخودانی بە دوای خۆیدا هێنا. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە شیکارییەکی راست و دروستی بۆ شەهادەتەکەى کرد، بزووتنەوەیەکی نوێی ئازادیی بە ناوی پەکەکەوە خوڵقاند. هەر بەرخودانێک، کە بە مانای خاوەنداریکردن لە یادی شەهیدان بوو لەگەڵ خۆیدا شەهیدی نوێ دەهێنا و ئەو دۆخە سوپای شەهیدانی خوڵقاند. لەسەر ئەو بنەمایە ١٨ی ئایار لە مێژووی ئازادیی کوردستاندا بووە رۆژی شەهیدان و مانگی ئایار بووە مانگی شەهیدان.

ئێستا ئێمە بزووتنەوە و گەل لە ٤٥هەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی مانگی شەهیداندا دەژین. پێش هەموو شتێک لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆ و گەریلا فیداییەکانماندا، ئەو بەرخودانە قارەمانانەیە، کە لەسەر هێڵی شەهیدان درێژەی هەیە پیرۆز دەکەین و لەو بڕوایەداین، ئێمە سەرکەوتنی گەورەتر بە دەست دەهێنین. لە ٤٤هەمین ساڵیادی شۆڕشگێری گەورەی ئینتەرناسیۆنالیست حەقی قەرار دا و لە کەسایەتییاندا یادی هەموو شەهیدە قارەمانە شکۆدارەکانمان بە منەت و خۆشەویستییەوە بەرز رادەگرین. لە ساڵی نوێی شەهیداندا ئێمە رایدەگەیەنین، کە ئێمە زیاتر خاوەنداری لە یادیان دەکەین و ئامانجەکانیان بە شێوەیەکی گەورەتر سەردەخەین.

پەکەکە هەر لەسەرەتاوە بووە پارتی شەهیدان

١٨ی ئایار هاوکات ٤٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی ئیبراهیم کایپاک کایا یەکێک لە رێبەرە شۆڕشگێڕەکانی تورکیایە. ٣٠ی ئاداری ١٩٧٢ کۆمەڵکوژییەکەی قزلدەرە، ٦ی ئایاری ١٩٧٢ لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حوسێن ئینانە و ٣١ی ئایاری ١٩٧٢ سینان جەمگیل و هەڤاڵەکانی شەهیدبوون، ١٨ی ئایاری ١٩٧٣ ئیبراهیم کایپاک کایا لە زیندانی ئامەد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا. رابوونێکی شؤڕشگێڕیی ئازایانەى لەو شێوەیە، لە تورکیا و کوردستان رێگای بەرووی تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕیدا کردەوە. رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە چەخماخەیەکی وەها رێپێوانێکی ئازادییان دەستپێکرد، کە ئەوە دەبێتە نیو سەدە و بەردەوامیی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایانە لە ٤٨همین ساڵیادی رێبەری شۆڕشگێڕ ئیبراهیم کایپاک کایا و لە کەسایەتییاندا بە رێز و حورمەت و خۆشەویستییەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی تورکیا دەکەینەوە.

ئێمە دەزانین ئەوە یەکەم چەخماخەی شۆڕشگێڕی بوو، کە لە دژی کودەتای فاشیست – کودەتای سەربازیی ١٢ی ئاداری ١٩٧١ بە پێشەنگایەتیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و لە نیوەی یەکەمی ١٩٧٠ دا لە کوردستان وەرچەرخا بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕ و بە شەهادەتی حەقی قەراریش بووە رێپێوانی شەهیدان. ئەڵقەی یەکەمی ئەو زنجیرە بە مانای پەکەکەیی بوونە، دەبنە هاوڕێی خەلیل چاڤگیون، کە لە ١٩ی ئایاری ١٩٧٨ دا و عەبدولقادر چوبوکچو کە لە ١ی ئایاری ١٩٨٢ دا و ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد فەرهاد کورتای و هەڤاڵەکانی، لە ٢ی ئایاری ١٩٨٢دا لە قەندیل محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین شەهید بوون. ئەو زنجیرەی شەهادەتە، کە بە رەمەزان کاپڵان، محەمەد ئەمین ئاساڵان و هۆزان مزگین درێژەى پێدرا، درێژ دەبێـەوە تا دەگات بە قاسم ئەنگین، کە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠دا شەهید بوو. ئەوەى کە مانگی ئایاری کردووە بە "مانگی شەهیدان" ئەو شەهیدە گەورانەن و ئەمڕۆش لە کوردستان لە شەڕدا شەهید دەبن. لە کەسایەتیی ئەو هاوڕێیانەدا یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار بە رێز و خۆشەویستییەوە دەکەینەوە.

ئێمەى گەلی کوردستان و تورکیا خاوەنی میراتێکی مێژوویی لەو شێوەیەن

بێگومان بۆ ئەوەى ئێمە ئەمڕۆ بە راستی و دروستی تێبگەین و بە سەرکەوتن بژین، دەبێت مرۆڤ لە شەهیدانی ٤٤ ساڵ لەوە پێش و ٤٨ و ٥٠ ساڵ لەوە پێش، کە ئێستاش دەژین بەشێوەیەکی تێر و چڕوپڕ تێبگات. دەبێت مرۆڤ ئاگاداری یاد  و رۆحی ئەو رێبەرە شۆڕشگێڕانە بێت، کە لە تاریکیدا قۆناغێکی مێژوویی نوێیان بە هۆشیارییەوە دەستپێکرد. زۆر ئاشکرایە، کە ئەوان رێگایان کردووەتەوە، ئەوان زۆردارییان تێکشکاندووە، لەمپەرەکانیان لە ناوبردووە و مێژوویەکی گەورە و بەهێزیان تۆمار کردووە، کە ئێمە دەتوانین تیایدا بژین و بۆ ئێمەیان کردووەتە میرات. ئێستا ئێمە گەلانی کوردستان و تورکیا، هەموو هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان خاوەنی ئەو میراتەین و پشتبەستوو بەو میراتە شەڕ دەکەین و سەردەکەوین.

سوپای شەهیدان ئافرێنرا....

شەهادەت لە پێناو دۆزێکدا، پاشگەزنەبوونەوە لێی، تێکنەشکانی بزووتنەوەیەکی لەو جۆرەی بەرچاو دەچەسپێنێت. راستیی بزووتنەوەیەک، کە بەرەو سەرفیرازی دەڕوات، بەشێوەیەکی بنەڕەتی شەهید و نوێنەرەکەى رێبەرایەتی دەستنیشان دەکات. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ دەڵێت، "شەهیدانمان بە رەنگ و شێوەی پەکەکەیی ژیان". وتیشی، "شەهید پەکەکەین" و رایگەیاند، پەکەکە و پەژاک "پارتی شەهیدانن". لەسەر ئەو بنەمایە پەکەکە سوپای شەهیدانە،کە تێکنەشکانی ئافراندووە و ئێمە فەرماندەیی سوپایەکی لەو شێوەیە بەڕێوەی بردووین. هەر خۆی دەبێت ئێمە راستیی رێبەرایەتی، پارتی و شەهیدان بە شێوەکی راست و دروست تێبگەین و بە بێ کێماسی و کەموکوڕی نوێنەرایەتییان بکەین.

ئێمەی بزووتنەوەى ئازادی بووینەتە هێزێکی ناوچەیی و جیهانی

ئەمڕۆش ئایاری ٢٠٢١ لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدانی قارەمانان رێدەکەین و شەڕ دەکەین. ئێمەی بزووتنەوە و گەل شانازی بەوەوە دەکەین، چونکە نیشانی دەدات، چونکە نیشانی دەدات ئێمە لە هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان دانەبڕاوین و هەوڵ دەدەین، کە ئامانجەکانیان بەدی بهێنین. ئەوانەش  ئەوە دەخەنەڕوو و دەیسەلمێنێت، کە ئێمەی بزووتنەوەى ئازادی بووینە هێزێکی ناوچەیی و جیهانی. ئەوەش ئەو هەستە بەرز و نەمرەمان تیادا دروست دەکات و بەوەش هەڵسوکەوتی سەرکەوتوانەمان گەورەتر دەبن.

لە دژی گەلی کورد قورسترین هێرشی مێژوویی فاشیستیانە – پاکتاوکارانە و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت

لە رۆژانی رابردوودا عەقڵییەت و سیاسەتی داگیرکەر – پاکتاوکاری فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە زیاتر و چڕتربووەتەوە و هەموو هێزی خۆیان بەکار دەهێنن و لە هەموو ئاست و شوێن و گۆڕەپانەکاندا شەڕێکی تایبەت و دەروونی بەڕێوەدەبەن. بێگومان هێرشەکانی خۆیان زۆر و بە تەواوەتی لەسەر رێبەر ئاپۆ چڕکردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بە بەردەوامی قورستر و چڕتر دەکات. لەمدواییانەدا و لە بەردەوامیی ئەو هەوڵانەیدا بەردەوامە لە هێرشی داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە هەر لایەکی کوردستانەوە شەڕڤانانی ئازادی دەکەنە ئامانج و دەیانەوێت هێزەکانی گەریلای قارەمانامان سەرکوت بکەن و لەوچوارچێوەیەدا پێشەنگایەتیی حیزبەکەمان لاواز بکەن. لە هەر چوارپارچەى کوردستان و لە دەرەوەی وڵات و لەسەر گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموکراتیکمان هێرش و شەڕێکی تایبەت و دەرونیی قورسی فاشیست – پاکتاوکار بەڕێوەدەچێت. دەیانەوێت بە لاوازکردنی بزووتنەوەی ئازادیمان پاکتاوکردن و سڕینەوەی کوردان بە شێوەیەکی ئاسانتر و خێراتر پێک بهێنن. هەندێک هەلپەرەستیش، کە بوونەتە غوڵامی هێزەکانی دەرەوە پشتیوانی لەو سیاسەتە و لەو هێرشانە دەکەن. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و رۆژئاوای کوردستان دەیانەوێت چەتەکانی داعش و گروپە چەتەکانی تر جێگیر بکەن و لەوێ هەرێمێک بۆ چەتەکان دابمەزرێنن و هەڕەشە لە مرۆڤایەتی بکەن.

بێگومان ئامانجی دیکتاتۆری فاشیستی پاکتاوکەری ئاکەپە – مەهەپە پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردانە و دەیانەوێت کوردستان لە مێژووا بسڕنەوە. ئێمە هەرگیز هیچ شک و گومانێکمان لەوە نییە. لەبەر ئەوەش لە پێش هەموانەوە رێبەر ئاپۆ، حیزب و گەریلا، هەموو گەلی کورد، بزووتنەوەى ژنان و گەنجان، هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان لە دژی ئەو هێرشە فاشیست – پاکتاوکەر لەسەر بنەمای ستراتیژیی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن. هەڵوێستی ئێمە لە رووی ئایدۆلۆژیک، سیاسەت و سەربازییەوە بەرخودان و شەڕە. هەر خۆی هەڵوێستێکی تر لە دژی هێرشە فاشیستی، پاکتاوکەر و داگیرکەرییەکان نابێت. تاوەکو ئێستا بۆ ئازادیی گەلی کورد و رزگاریی کوردستان ئێمە چۆن شەڕی بەرخودانانە و بەرەنگاریمان کردبێت لە ئێستاش بە دواوە ئێمە شەڕی بەرخودانانە و بەرەنگارانەمان بە دڵنیاییەوە بە شێوەیەکی بەهێزتر و گەورەتر بەڕێودەبەین. هەر چۆن تاوەکو ئێستا ئێمە سەرکەوتوین، لەو بڕوایەداین ئێمە لە ئێستا بە دواوە زیاتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

لە دژی داگیرکەری – پاکتاوکاری ئێمە لەگەڵ کورداندا کوردستان دەپارێزین

لەو چوارچێوەیەدا لە پێش هەموانەوە داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو کوردان، گەلانی تورکیا، هێزە دیموکراتیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین ئەو بەرخودانە ببینن و پشتیوانی و یارمەتیی بدەن. ئێمە دەمانەوێت هەموو کوردان لە دژی هێرشەکانی  فاشیست – پاکتاوکار بەرگری لە کوردستان بکەن. لە کوردستان ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بونیات بنێین. ئێمە پێکەوە فاشیزم هەڵدەوەشێنین و تورکیایەکی دیموکراتیک دروست دەکەین. لە پێش هەموانەوە کورد و فەلەستینی و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بونیات بنێین.

بێگومان ئەو بانگەوازەمان بۆ هەموان دەبێت. بە تایبەتی بانگەوازەکەمان لەگەلی وڵاتپارێزمان و گەلانی تورکیا ئەوەیە، کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە لێواری هەڵوەشانەوەدان لە هەموو گۆڕەپانەکان و ئاستەکاندا بە شێوەیەکی کاریگەرانە تێبکۆشن. بانگەوازمان بۆ هێزەکانی گەریلامان ئەوەیە، کە بەرخودانەکەیان پیرۆز دەکەین و سڵاویان لێدەکەین، لە دژی دوژمن بە شێوەیەکی کاریگەرتر، باشتر و داهێنەرانەتر، شارەزایانە، لێهاتووانە، بە پلان و رێکخستنکراوی شەڕ بکەن. عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیستی پاکتاوکار لە لێواری هەڵوەشانەوەدایە، ئەوانەى ئەو هەڵوەشاندنەوە ئەنجام دەدەن ئێمەین و ئێمە ئەو هەڵوەشاندنەوەیە زووتر و خێراتر دەکەین. داوامان لەو هێزانە کە دەبێت بەرەنگاری بکەن، بەڵام بەرەنگاری ناکەن، ئەوەیە هەندێک نەترس و ئازا و سوودبەخش و فیداکار بن و هەر هیچ نەبێت خزمەتی دوژمن نەکەن. بانگەوازمان بۆ ئەو هێزانەی کە پشتیوانی و هاوکاری دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەکەن ئەوەیە، کە ئەوە بەرچاو و روونە سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان بەڕێودەبات، بەڵام پشتیوانی و هاوکاری لە دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن، بەڵام با هەر هیچ نەبێت خۆیان هەندێک کۆبکەنەوە و نەبنە هاوکاری و هاوبەشی تاوانە پاکتاوکارییەکانی کۆماری تورکیا.

ئێمە لەسەر رێگای راست درێژە بە رێپێوانی خۆمان دەدەین

بەڵام کێ دەبێت با ببێت، ئێمە رێگای خۆمان دیاریکردووە و لەسەر ئەو رێگایە دەڕۆین. ئیمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنین. ئێمە بە هەڵمەتەکەمان، هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە، کە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاندبوو، لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا بەشێوەیەکی بەهێز دەیگەشێنینەوە. لە پێش هەموانەوە ژنان و گەنجان و ئیمە شەڕێکی گەورەتر دەکەین و سەرکەوتنێکی گەورەتر بە دەست دەهێنین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بە مسۆگەری ئامانجەکانی شەهیدانمان بەدی دەهێنین".

ژ.ت