پۆلیس لە ئامەد هێرشی کردە سەر ئەو هاووڵاتییانە دوای بومەلەرزەکە لە ماڵەکانیان ڕۆیشتبوونە دەرەوە

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئامەد هێرشی کردە سەر ئەو هاوڵاتیانە، کە لە دوای بومەلەرزەکەی دوێنێ شەو لە ماڵەکانیان ڕۆیشتبوونە دەرەوە.

لە ئامەد بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی مەرەش زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. کاتێک دوێنێ شەو ٢٠ی شوبات  بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ لە هاتای ڕوویدا و زیانی زۆری لێکەوتەوە، خەڵک لە ئامەد بۆ پاراستنی خۆیان لە ماڵەکانیان ڕۆیشتبوونە دەرەوە.

هاوڵاتیانی ئامەد لەبەردەم بینایەکی زیانلێکەوتوو لە شەقامی ئەمەک لە ناوچەی ڕێزان کۆبوونەوە. پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش چوونە ناوچەکە و دەیانویست خەڵک بڵاوە پێ بکەن. دوای ئەوەی خەڵک بەرەنگارییان کرد، پێکهەڵیژان لە نێوان  خەڵک و پۆلیس دا ڕوویدا. پۆلیس وێڕای بەکارهێنانی توندوتیژی دەستیکرد بە تەقە و بینا زیان بەرکەوتوەکەى گەمارۆ دا.

ژ.ت