پۆلیسی تورک بە بۆمبی گازی و گولـلەی پلاستیکی هێرشی کردە سەر دەنگدەرانی جزیری شرنەخ

لە ناوچەی جزیر لە پارێزگاری شرنەخ و لە کاتێک دا دەنگدان بەردەوام بوو، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو دەنگدەرانەی، کە لە باخچەی قوتابخانەی سەرەتایی مەتین بوستانجی ئۆغڵو ڕاوەستابوون.

 پۆلیس لە هێڕشەکەیدا بۆ سەر دەنگدەرانی جزیر بۆمبی گازی و گولـلەی پلاستیکیی بەکارهێنا. هاوڵاتیان بە زەبروزەنگ و توندوتیژی لە باخچەکە دەرکران. هاوڵاتیان ناڕەزایەتی و کاردانەوەیان بەرامبەر دۆخەکە و هێرشی پۆلیس نیشاندا.

ژ.ت