پۆلیسی تورک هەڕەشەی کوشتنی لە تانریکۆلۆی هەدەپەیی کرد
پۆلیسی تورک حوسامەدین تانریکۆلۆ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی دەستگیر کرد و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد. پارێزەر ناگەهان ئاوچیل رایگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی موەکیلەکەی هەیە.
پۆلیسی تورک حوسامەدین تانریکۆلۆ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی دەستگیر کرد و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد. پارێزەر ناگەهان ئاوچیل رایگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی موەکیلەکەی هەیە.
حوسامەدین تانریکۆلۆ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوێنی لە چوارچێوەی لێپرسینی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ لە ناوچەی ئەسەنیورت دەستگیرکرا. تانریکۆلۆ بۆ پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواسترایەوە.
پارێزەر ناگەهان ئاڤچیل رایگەیاند، پۆلیس هەڕەشەی کوشتنی لە موەکیلەکەی حوسامەدین تانریکۆلۆ کردوە. پێیان راگەیاندوە، ئەگەر بچێتە دەریشەوە دەیکوژشن و گیانی لە مەترسیدایە.
ئاوچیل وتی، بریاری سنوردارکردن لەسەر دۆسیەی موەکیلەکەی هەیە، ناوەڕۆکی دۆسیەکە و بیانوی دەستگیرکردنەکە ڕۆن نییە و تاوەکو ئێستا کاروباری دەستگیرکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەردەوامە و بانگەوازی پشتگیری لە رای گشتی کرد.
ف.ق