پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد

ئەندامانی هەدەپە کە سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد ڕایانگەیاند کە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا پارێزگاری لە بکوژەکان دەکات و ڕایانگەیاند "کاتێک باس لە کورد دەکرێت، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو شتێک دژی کورد دەکات".

لە ٥٣٠هەمین ڕۆژدا لە بەردەم دادگای روحا، ئیشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار (بنەماڵەی شەنیاشار) بەردەوام بوو. هەرچەندە دادگا بەهۆی پشووە داخرابوو، بەڵام دایک و کوڕەکە دیسان هاتنەوە بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگاکەدا ئیشکگری دادپەروەری ئەنجام بدەن.

دایک و کوڕ وێنەی ئەندامانی خێزانەکەیان بە دروشمی "ماوەی ٥٠٣ ڕۆژە چاوەڕێی دادپەروەریین بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە"یان لەسەر بەربەستەکان هەڵواسی.

شاندی هەدەپە کە پێکهاتبوون لە سارووحان ئۆلوچ جێگری سەرۆکی گروپی هەدەپە و محەمەد ڕوشتو تریاکی و عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتارانی هەدەپە و دایکانی ئاشتی سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەیی فەرید لە خەباتەکەیان ئاگادار کردەوە.

لە سەردانەکەدا سارووحان ئۆلوچ و محەمەد ڕوشتو تیریاکی قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە وەزارەتی داد و ئاکەپە ڕێگە نادەن دادپەروەری بێتە ئەم وڵاتە و نادادپەروەری دروست دەکەن و ڕایانگەیاند کە هەردوو دامەزراوەکە نیشانەی نادادپەروەری لە تورکیان. ئەندامانی شاندی هەدەپە ڕایانگەیاند، لە ماوەیەکی نزیک یان درێژخایەندا دادپەروەری بۆ ئەم وڵاتە دێت و بکوژەکان سزای شایستە وەردەگرن و هەروەها لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی خێزانەکە دەکەن.

شاندەکە ماوەیەک لەبەردەم دادگادا لەگەڵ خانەوادەی شەنیاشار چالاکی دادپەروەری ئەنجامدا و دواتر خانەوادەکەیان جێهێشت.

ف.ق