پرسه‌ی بازۆ یه‌ڵماز به‌سه‌ركرایه‌وه
به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پرسه‌ی بازۆ یه‌ڵماز كه له زیندانی رحا كوژرا، به‌سه‌ركرایه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پرسه‌ی بازۆ یه‌ڵماز كه له زیندانی رحا كوژرا، به‌سه‌ركرایه‌وه.
بۆ زیندانی نه‌خۆش بازۆ یه‌ڵماز (ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ) كه شه‌وی رابردوو له زیندانی داخراوی جۆری تی ژماره ٢ی رحا كوژرا، له گه‌ڕه‌كی گۆرانی سه‌ر به ناوچه‌ی خه‌ڵفه‌تی پرسه دانرا. به هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له پرسه‌كه‌دا كرد. جه‌عفه‌ر یه‌ڵماز پرسه‌ی بازۆ یه‌ڵمازی برای له گۆڕستانی یوكاری گۆكلو به‌خاكسپێردرا، له ماڵه‌كه‌ی خۆی داینابوو.. په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی رحا ئایشه سوروجو و عومه‌ر ئۆجالان، به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه و ناوچه‌ی خه‌ڵفه‌تی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی داییكانی ئاشتی و هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی پرسه‌كه‌یان كرد.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عومه‌ر ئۆجالان له پرسه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد كه پرسه‌یه پرسه‌یه‌كی ئاسایی نییه، ئه‌م مردنه مردنێكی ئاسایی نییه و به‌م جۆره دا: "هه‌موومان بازۆ یه‌ڵماز ده‌ناسین. له ٢٠٠٩ه‌وه تا ٢٠١٤ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه بوو. دواتر بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خه‌ڵفه‌تی. دوای دانانی قه‌یوومه‌كان ده‌ستگیركرا و له ساڵی ٢٠١٦ه‌وه له زینداندابوو. زۆرجار بۆ ئازادكردنی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كانمان كرد. هیچ شوێنێك نه‌مابوو سه‌ردانی بكه‌ین. ئه‌م هه‌ڤاڵه‌مان نه‌خۆشه، ده‌بێت سزاكه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. به‌ڵام سه‌ردانی هه‌ر شوێنێكمان كرد تا ئه‌مڕۆ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیان نه‌داینه‌وه. ده‌بێت دانیشتووانی رحا بزانن كه ئه‌و دوژمنایه‌تی، سته‌م و سوكایه‌تیه بۆ چی ئه‌نجام ده‌درێت. مرۆڤانه نییه كه مرۆڤێكی نه‌خۆش له ناو چوار دیواری زینداندا رابگرن و دوای ٦ ساڵ له ناو دارمهیتدا بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بنێرنه‌وه. ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و سته‌مه ببینن. دوژمنایه‌تیه‌كی گه‌وره له ئارادایه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ قه‌یومه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك رێگه‌ن، ده‌بنه هاوكاری سته‌م. ده‌بێت هه‌مووان خاوه‌نداری له راستی بكه‌ن. ده‌بێت سیاسه‌تی قه‌یوم له هه‌موو شوێنێك ریسوا بكرێت. نه‌ك هه‌ر بنه‌ماڵه‌كه، هه‌موو گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداری له‌م پرسه‌یه بكه‌ن. كه‌س ئه‌م سته‌مه له بیر نه‌كات. گۆگان ئه‌وه‌ی روویدا له بیر ناكات.
پرسه به به‌شداری دانیشتووان له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و سبه‌ینێ له مزگه‌وتی تۆكی له گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هـ . ب