پرسەی شەهید شێرزاد شەمۆ بە رێورەسمێک کۆتایی هات

پرسەی شێرزاد شەمۆ ئەندامی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان بە رێورەسمێک کۆتایی هات.

٢ی ئازار، لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکەی پەدەکە لە ناوەندی شاری شەنگال، شێرزاد شەمۆ ئەندامی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان شەهید بوو. لە ناوەندی شەنگال پرسەی بۆ دانرابوو، ئەمڕۆ بە بەشداری هەزاران کەس و بە رێورەسمێک پرسەکە کۆتایی هات.

دوای خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدان، مۆم لەسەر گۆڕی شەهیدان هەڵکرا. لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال حەمەد بشار قسەی کرد و یادی شەهید چەکۆ، ئاگر و شێرزادی کردەوە. بشار رایگەیاند کە مانگی ئازاری ٢٠١٧ ویستیان لە رێگەی چەتەکانی رۆژ ئیرادەمان بشکێنن و وتی، " بەڵام ئێمە تێکۆشانمان کرد و پلانەکانمان پووچەڵ کرد. دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئێستا لەدژی کۆمەڵگا و ڕۆڵەکانمان دەستیان بە یاریەکی دیکە کردووە. ئێمە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە تێکۆشان و بەرخۆدانمان بەهێزتر دەکەین."

دواتر ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، ناسنامەی شێرزاد شەمۆی رادەستی کوڕەکەی لویس شێرزاد کرد.

لەسەر ناوی فەرماندەیی یەبەشە قسەکرا و ئاماژە بەوەکرا، " لە کەسایەتی سێ هەڤالاماندا یادی هەموو هەڤاڵان دەکەینەوە و سەرمان دادەنەوێنین. هیچ کاتێک بە شەهیدبوونی هەڤاڵانمان هەنگاو بەرەو دواوە نانێین. ئێمە تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان بەهێزتر دەکەین. راستە ئێمە سێ فەرماندەمان لەدەستدا، بەڵام بە دەیان فەرماندەمان خوڵقاند. هەروەک چۆن زەردەشت، زەکیە و دژوار تێکۆشانیان کرد، ئێمەش لەسەر رێگەیان تێدەکۆشین."

لەسەر ناوی تاژێ نەمان بەدەل قسەی کرد و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەرچیەک بکات ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت و وتی، " جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە هەمووان و لە ئاسایشمان دەکەین. شەهیدان نامردن و 'هۆڵ هۆڵا تاوسی مەلەک'.

لەبارەی کەسایەتی و بەرخۆدانی شێرزاد شەمۆ ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشێ ئێزیدخان بەڵگە فیلمێک پێشكەشكرا.

رێورەسمەکە بە وتەنوەی دروشمی ' شەهید نامرن، بمرێت خیانەت و بژی بەرخۆدانی ئاسایش' کۆتایی هات.

ف.ق