'پەروەردە بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگایە'

لە کۆمەڵگای زۆراڤا لەسەر ناوی شەهید دژوار فەقیر ١٣ رۆژ خولێکی پەروەردەکرایەوە. بەشداربووانی خولەکە رایانگەیاند پەروەردە بناغەی بەرەوپێشچوون و پێشکەوتنی کۆمەڵگایە و وتیان، تاکۆتایی خۆیان پەروەردە دەکەن.

ئەندامانی ئەنجومەن و شارەوانی زۆرئاڤای شەنگال بەشدارییان لە پەروەردەی شەهید دژواردا کرد کە بۆ ماوەی ١٣ رۆژ لە سەر بنجینەی مێژووی ئێزدایەتی، راستی رێبەرایەتی و رۆحی هەڤاڵێتی لە کۆمەڵگەی زۆرئاڤا بەڕێوەچوو. بەشداربوووانی خولەکە بە پێداگری و رژدبوونەوە سوێند و بەڵێنیان دووپات کردەوە کە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری شەنگال تێبکۆشن.

ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای زۆرئاڤا نەمر پوکۆ رایگەیاند کە زۆر وانەیان وەرگرت کە بۆ ئەوان و کۆمەڵگا پێویست بوون و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "لە راستی سەرۆکەوە بگرە تا مێژوویی ئێزدیخان، ئێمە پەروەردەمان وەرگرت. ئەوەی لە پەروەردە فێربووین لەناو کۆمەڵگادا بڵاویدەکەینەوە و لەو بوارەوە ئەوانیش فێردەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک سەرۆک بەردەوام دەیگوت 'پەروەردە، پەروەردە، پەروەردە' ئێمەش ئەمڕۆ لە گرنگی ئەوە تێگەیشتین. لە منداڵی ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ پێویستیمان بە پەروەردە هەیە. لەناو مرۆڤەکاندا کەس لەسەدا سەد زانا نییە، مرۆڤی پەروەردەکراو لە مرۆڤی پەروەردەنەکراو جیاوازترە".

'کۆمەڵگەی ئێزدی لە رێگەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆوە بوونە خاوەن هێز'

پوکۆ بە بیری هێنایەوە کە پێشتر کۆمەڵگەی ئێزدی بێ پەروەردەبوون و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "ئەگەر بەر لە فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤ بهێنینە بەرچاومان دەبینین هەمووان بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان و پارتەکەیان پەروەردەیان وەردەگرت. دەوڵەتی عێراقی بەهەمان شێوە دەجوڵایەوە. بەڵام دوای هاتنی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ ناو کۆمەڵگەی ئێزدی، کۆمەڵگا خۆی پەروەردە و زانا کرد. ئەگەر ئەندێشە و رامانی سەرۆک ئاپۆ نەبوایە، ئێستا ئێمە خاوەن هێز و ئیرادە نەدەبووین. لەگەڵ هاتنی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ ناو کۆمەڵگەی ئێزدی، کۆمەڵگەی ئێزدی بووە خاوەن هێز و ئیرادە".

'سەرۆکمان لەو ستەمە رزگار دەکەین'

ئەندامی بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) نایم ئەلیاسیش رایگەیاند کە ئەو پەروەردەیە لە وەها دۆخێکدابوو کە هەمووان پێویستییان پێی هەبوو و ئەوەی خستەڕوو، "هیوادارین چ پیاو و چ ژن هەمووان بێن و بەشداری لەم جۆرە پەروەردانەدا بکەن. لەبەر ئەوەی پەروەردە بنەما و بناغەی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگایە. ئێمە وەک بەشداربووانی پەروەردەی شەهید دژوار داوای ئازادی سەرۆکمان دەکەین. ئێمە سەرۆکمان لەو ستەمەی بەرامبەری دەکرێت رزگار دەکەین. تاکۆتایی تێدەکۆشین".

پەروەردەی سەرکەوتوانەی ئێمە کۆتاییهات'

حەیدەر ئیبراهیم یەک لە بەشداربووانی دیکەی خولی پەروەردەی شەهید دژواریش وتی، "پێویستیمان بە پەروەردەی لەم جۆرەیە و هیوادارین کە پەروەردە وامان لێبکەن بکەوینە بیرکردنەوە. ئەگەر بە پەروەردە نەبێت هەرگیز ئێمە زانا نابین و بەرەوپێش ناچین. ئەم پەروەردەیەی ئێمە دەبێتە بناغەی وشیاربوونەوەی کۆمەڵگاکەمان. ئەوەی لە پەروەردەدا فێربووین، لەمەودوا دەیگوازینەوە بۆ دەوروبەرمان. لە هەر ١٣ رۆژەکەی پەروەردەدا بەشداری زۆر باشبوو، هیوای سەرکەوتن بۆ هەڤاڵانم دەخوازم و دەڵێم بژی سەرۆک ئاپۆ".

هـ . ب