پشتگیری جیهانی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان

بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستیەکەی، لە رووی نێودەوڵەتیەوە هەوڵەکان بەردەوامن.

جولی وارد پەرلەمانتاری پێشووی ئەوروپا، پرۆفیسۆر رادها دی سۆزا لە زانکۆی وێستمنیستەرەوە، کارینا وێسترهایم سەرۆکی کۆمسیۆنی هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا و فازەلا محەمەد کۆردیناتۆری کۆلەکتیفی پشتگیری لە کوردان لەبارەی گۆشەگریی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قسەیان کرد.

'بۆ ئاشتی و ئازادی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان زۆر گرنگە'

جولی وارد رایگەیاند، لەو کاتەی کە پەرلەمانتار بووە، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان بێوەستان کاری کردووە و تاوەکو ئێستاش بەم شێوەیە کاری دیپلۆماسی دەکات و بەم مەبەستە لەگەڵ سی پی تی زۆر جار کۆبوتەوە.

جولی وارد وتی، " باش دەزانین کە یاسا نێودەوڵەتیەکان بەهیچ شێوەیەک جێبەجێ ناکرێن. بۆ ئاشتی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان زۆر گرنگە. پێویستە ئێمە ئەمە بە باشی ببینین و دووبارەی بکەینەوە. گۆشەگیری و هێتشنەوەی ئۆجالان بۆ گەلی کورد بە تەئکیدی قبوڵ ناکرێت. ئەمە لەگەڵ مافەکان و پەیمانە نێودەوڵەتیەکان یەکناگریتەوە. ناچارین بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان تێبکۆشین و قسە بکەین و لەم چوارچێوەیەدا دەنگمان بەرز بکەینەوە.

پشتگیری نێودەوڵەتی شەرتە

پرۆفیسۆر رادها دی سۆزا لە زانکۆی وێستمنیستەرەوە رایگەیاند، مسۆگەرکردنی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئەوان کاری سەرەکیە و بۆ سەرکەوتنی یەم تێکۆشانە پێویستە پشتگیری نێودەوڵەتی هەبێت.

پرۆفیسۆر رادها دی سۆزا وتی، " کورد لەگەڵ وڵات و هەرێمەکانی دیکە پشتگیریەکی هاوبەشیان هەیە و سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە. کورد رەوایەتی تێکۆشانەکەی بۆ وڵات و گەلانی وڵاتانی سێیەم و بۆ وڵاتانی سەرەتایی نیشانداوە. لەسایەی ئەم سەرکەوتنە لە ئەفریقا تاوەکو هیندستان، لە فیلیپینەوە تاوەکو ئەوروپا پشتگیری لە گەلی کورد دەکرێت.

ئۆجالان خۆدی ئاشتیە

کارینا وێسترهایم سەرۆکی کۆمسیۆنی هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا – تورکیاش رایگەیاند، ئەوان داوا دەکەن عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالان خۆی بە واتای ئاشتی دێت. رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و رای گشتی نێودەوڵەتی ئێدی ناتوانن کورد پشتگوێ بخەن. کورد بەهێزە و دەتوانن هەبوونی خۆیان بسەلمێنن. زۆر گرنگە کە ئێمە لەم چوارچێوەیەدا بجوڵێینەوە و پێشڕەوی بکەین. رێپێوانی پلانبۆدارێژڕاو بۆ بەهێزکردنی پرسی کورد زۆر گرنگە."

پێویستە لەگەڵ گەلی کورد بین

لە ئەفریقای باشورەوە فازەلا محەمەد کۆردیناتۆری کۆلەکتیفی پشتگیری لە کوردانیش قسەی کرد و وتی، " ئێمە داوا لە دەوڵەتی تورک دەکەین بۆ بەرقەراری ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان دابنیشێت و کەشوهەوایەکی متمانەپێکراوە بخوڵقێنێت لە هەرێمەکە. هیچ تێکۆشانێک بێ پشتگیری نێودەوڵەتی سەرناکەویت. بۆ ئەوەی لەبەرانبەر رژێمێکی زۆرداری وەک دەوڵەتی تورک بوەستینەوە پێویستە گەلانی جیهان لەگەڵ گەلی کورد بێت."

ف.ق