كۆمیته‌ی ئازادیی ئۆجه‌لان – باشووری كوردستان راگەیەنراوێکی ب پشتیوانی 'کەشتی ئازادی' لەپێناو ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، ئه‌و چالاكیه بۆ ئازادیی به‌ڕێز ئۆجه‌لان واتادار ده‌بینین كه‌وا "كه‌شتی ئازادی" لەقووڵایی دەریاکانەوە به‌ڕێده‌كه‌وێت و په‌یامی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو لایه‌ك. به‌تایبه‌تی په‌یامی خۆی بۆ داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌ناویشیاندا كۆنسه‌ی ئه‌وروپا و كۆمیته‌ی دژه‌ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا(CPT) هه‌یه، كه به‌رپرسیاریتی یاسایی و ئه‌خلاقیان له‌ئه‌ستۆ دایه به‌رامبه‌ر به به‌رگریكردن له ماف و ته‌ندرووستی و ئازادییه‌كانی زیندانیان به‌گشتی و به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان به‌تایبه‌تی، كه 23 ساڵه رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه و له‌نێو گۆشه‌گیرییه‌كی تونددا له‌ژوورێكی تاكه‌كه‌سیدا ده‌ژیت.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-
”پشتیوانی له "کەشتی ئازادی" ده‌كه‌ین
له‌پێناوی ده‌ستبه‌جێ ئازادیی رێبه‌ر و بیرمه‌ندی تێكۆشانی ئازادیی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له 9ی تشرینی دووه‌مه‌وه "كه‌شتی ئازادی" له‌لایه‌ن "ده‌ستپیشخه‌ریی ئازادی بۆ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" به‌درووشمی "كاتیه‌تی، ئازادی بۆ ئۆجه‌لان، ئاشتی بۆ كوردستان" له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانستانه‌وه، به‌ڕێكه‌وت. ئه‌م چالاكیه نێونه‌ته‌وه‌ییه به‌رزده‌نرخێنین و پیرۆزبایی له چالاكوانانیان ده‌كه‌ین.
ئێمه ئه‌و چالاكیه بۆ ئازادیی به‌ڕێز ئۆجه‌لان واتادار ده‌بینین كه‌وا "كه‌شتی ئازادی" لەقووڵایی دەریاکانەوە به‌ڕێده‌كه‌وێت و په‌یامی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو لایه‌ك. به‌تایبه‌تی په‌یامی خۆی بۆ داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌ناویشیاندا كۆنسه‌ی ئه‌وروپا و كۆمیته‌ی دژه‌ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا(CPT) هه‌یه، كه به‌رپرسیاریتی یاسایی و ئه‌خلاقیان له‌ئه‌ستۆ دایه به‌رامبه‌ر به به‌رگریكردن له ماف و ته‌ندرووستی و ئازادییه‌كانی زیندانیان به‌گشتی و به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان به‌تایبه‌تی، كه 23 ساڵه رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه و له‌نێو گۆشه‌گیرییه‌كی تونددا له‌ژوورێكی تاكه‌كه‌سیدا ده‌ژیت.
ئێمه ده‌زانین زیندانیكردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌میانه‌ی پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو، كه چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپایی و ئه‌مریكا و رووسیا و گه‌لێك ده‌وڵه‌تی تر له‌و پیلانگێڕییه‌دا به‌شداربوون، هه‌روه‌ها ئه‌و راستییه‌ش له‌به‌رچاوانه كه سیسته‌می زیندانی ئیمراڵی هه‌ر ته‌نیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆنسه‌ی ئه‌وروپا و وڵاتانی تری ناتۆوه داڕێژراوه و به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆیه ئه‌و دۆخه دژواره‌ی كه‌وا به‌ڕێز ئۆجه‌لان 23 ساڵه له ئیمراڵی تێیدا ده‌ژیت، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌شداربووانه‌ی پیلانگێڕییه‌كه و به‌تایبه‌تی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا به‌رپرسیارن و به‌شدارن له‌و پێشێلكارییانه‌ی رژێمی توركیا بۆ مافی مرۆڤ ده‌یكات. ئه‌وان به‌رپرسیارن له ژیان و ته‌ندرووستی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، هه‌روه‌ها به‌شدارن له تاوانی هێشتنه‌وه‌ی 23 ساڵ مانه‌وه‌ی له‌نێو زیندان و گۆشه‌گیریی تونددا.
ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هه‌موو جیهانیش له‌و راستییه تێبگه‌ن كه: زیاتر هێشتنه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له زینداندا و به‌رده‌وامیی گۆشه‌گیریی توندی نێو ئیمراڵی، واتا زیاتر شه‌ڕ و پێكدادان، واتا زیاتر به‌رده‌وامبوونی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په، كه‌وا بۆ گه‌لی كورد و تورك و ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه بۆته مایه‌ی ماڵوێرانی و وێرانكاریی و شه‌ڕ و داگیركاریی، هه‌روه‌ها بۆته مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی به‌سه‌ر جیهانه‌وه. بۆیه ئازادیی ده‌ستبه‌جێی به‌ڕێز ئۆجه‌لان رێ له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی پرسی كورد و دیموكراتیزه‌بوونی توركیا ده‌كاته‌وه و كۆتایی به فاشیزم و ده‌مارگیری دێنێت، به‌مه‌ش ئاشتی و سه‌قامگیریی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئازادانه‌ی گه‌لان بۆ ناوچه‌كه دێنێته‌دی. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چالاكی "كه‌شتی ئاشتی" كه خزمه‌ت به ئازادی و ئاشتی ده‌كات چالاكییه‌كی ئازادیخوازیی و ئاشتیخوازانه‌یه و واتاداره. هەربۆیە ئێمە وەک کۆمیتەی ئازادیی ئۆجه‌لان لەباشووری کوردستاندا پشتیوانی ته‌واو لە پەیامی ئەم پەیامبه‌رانه‌ی ئاشتی دەکەین. هه‌روه‌ها داوا لەتەواوی ئازادیخوازانی جیهان و نەتەوەکەمان دەکەین كه‌وا خاوەندارێتی لە كه‌مپینی "كاتیه‌تی، ئازادی بۆ ئۆجه‌لان، ئاشتی بۆ كوردستان" بكه‌ن، و له‌پێناو ئازادیی بەڕێز ئۆجه‌لان و تەواوی زیندانیانی سیاسی و به‌دیهێنانی ئاشتی بۆ كوردستان تێبكۆشن.
ئازادیی بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان و سه‌رجه‌م زیندانیانی ئازادیخواز."
ف.ق