ڕێپێوانکارانی ئازادی ١٧ کەس کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژکرابوون یادکردەوە
ڕێپێوانکارانی 'ڕێپێوانی گەورەی ئازادی' لە دیگۆر، چونە ئەو شوێنەیی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٧ کەسی تێدا کۆمەڵکوژکربوو.
ڕێپێوانکارانی 'ڕێپێوانی گەورەی ئازادی' لە دیگۆر، چونە ئەو شوێنەیی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٧ کەسی تێدا کۆمەڵکوژکربوو.
بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد بە ڕێگەیەکی دیموکراتیکی، ڕێپێوانی گەورەی ئازادی دەستپێکردوە. ڕێپێوانەکە لە قارس بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەدا ڕێپێوانکاران چوونە سەردانی ئەو جێگەیەی تێیدا ١٧ کەس لە ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆمەڵکوژکران. لە جێگەی کۆمەڵکوژییە ڕێزیان لە شەهیدان ناو و پاشان گوڵیان لە جێگەکەدا دانا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز یوسال قسەیکرد و وتی: "لە ساڵی ١٩٩٣ کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا و ١٧ هاوڵاتی ئێمە کوژران. مێژووی کۆمار لە سەر کۆمەڵکوژی دامەزراوە. بە ساڵان لە دژی کۆمەڵکوژی تێدەکۆشین.لەدژی ئەم کۆمەڵکوژیانە لە کەسێتی ئەم شەهیدانەدا، دەبێت بەرخۆدانی ئێمە فراونتر و بەردەوام بێت".
ڕێپێوانکاران دواتر بەرەو ناوچەیی تۆزانێ ڕۆشتن.