ڕێپێوانکەرانی ئازادی لەگەڵ عەرەب و سریانیەکان کۆبوونەوە
ڕێپێوانکەرانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" گەیشتنە مێردین، لەگەڵ سریانی و عەرەبەکان کۆبوونەوە.
ڕێپێوانکەرانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" گەیشتنە مێردین، لەگەڵ سریانی و عەرەبەکان کۆبوونەوە.
لقی وانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بە داخوازی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٩ هەمیندا لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کۆبوونەوەی ئەنجامدا. ڕێپێوانکەران سەردانی خانەقای دەیرەوزەعفەرانیان کرد و لەلایەن نوێنەری جڤاتی سوریانی، سالیبە ئۆزمەن پێشوازیان لێ کرا، پاش وتوێژێکی کورت، سالیبە ڕێپێوانکەرانی بەنێو خانەقاکەدا گەڕاند.
"تێکۆشانی گەل دەسکەوتی دەبێت"
پاشان ڕێپێوانکەران چوونە سەردانی کۆمەڵەی عەرەبان، دایکی سێڤێ دەمیر کە کاتی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا، ساکینە دەمیر گوتی: "ئەگەر مرۆڤ ڕاپەڕێت، ئەودەم تێکۆشان ئەنجامی دەبێت، لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلی کورد ئێمە گەیشتینە ئەم ڕۆژە. ئەو دەسکەوتانەی بەدەستمان هێناون، بەرهەمی تێکۆشانی گەلانە. گەلی کورد ئاشتی دەخوازێت. پێویستە گۆشەگیری سەر سەرۆک (ئۆجالان) هەڵبگیرێت، زیندانیان ئازاد بکرێن. ئەوان لە ناوەوە بەرخۆدان دەکەن و دایکانیش لە دەرەوە".
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە عەلادین توران ڕایگەیاند، پشتگیری لە ڕێپێوانی ئازادی دەکەن.
ڕێپێوانکەران سبەی دەگەنە قۆسەر.