ڕێپێوانکەرانی ئازادی: مەزڵوم دۆغان ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە
ڕێپێوانکەران لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی"، لەو ماڵەی لێی لەدایکبووە مەزڵوم دۆغانیان بیرهێنایەوە و گوتیان: "ئەو ژیانەی خەونی پێوە دەبینی، بونیادی دەنێین".
ڕێپێوانکەران لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی"، لەو ماڵەی لێی لەدایکبووە مەزڵوم دۆغانیان بیرهێنایەوە و گوتیان: "ئەو ژیانەی خەونی پێوە دەبینی، بونیادی دەنێین".
لقی قەرسی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە ناوچەی دەپی خارپێت، لەو ماڵەی لێی لەدایکبووە مەزڵوم دۆغانیان بیرهێنایەوە. عاریفە دۆغان، خوشکی مەزڵوم دۆغان و زۆر کەسی تر بەشداری یادکردنەوەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لە ڕێپێوانکەران، نارین گەزگۆر ڕایگەیاند، مەزڵوم دۆغان لەڕێگەی تێکۆشانەکەیەوە بوو بە شوێنکەوتەی پێشەنگانی کوردی وەک سەید ڕەزا و شێخ سەعید و گوتی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا خاوەنی جێگەیەکی بەرز و گرنگە. گەرگۆز دووپاتی کردەوە، تا سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە ئێمە شوێنکەوتەی ئەوان دەبین.
پاشان پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، کاموران تانهان بەشێک لە بەرگرینامەی دادگای مەزڵوم دۆغانی خوێندەوە، یادەکە بە درووشـمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.