لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەکای پەدەکە، دوێنی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بە ڕێپێوانێک کە نوێنەری دامەزراوەکانی شەنگال، گەنجان، ژنان و ڕیشسپیەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی تێیدا بەشداربوون، لە کۆلکای سەردەشتەوە هەتا گۆڕستانی شەهید دلگەش ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'کات کاتی بەرخۆدانە لە دژی داگیرکاری و خیانەت' لە لایەن ژنانەوە بەرزکرایەوە. لە ڕێپێوانەکەدا دەیان پۆستەر و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکراوەیە.
دوای گەیشتنی ڕێپێوانەکە بە شوێنی مەبەست، لە لایەن هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕیهام حەسەنەوە ڕاگەیاندراوێک خوێندراوەیە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد خەونی دەوڵەتی تورکە کە باشووری کوردستان داگیربکات، بۆ ئەمەش بە خیانەتەکانی پەدەکەوە خەریکی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە. بەڵام وەک هەمیشە لە لایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستارەوە ئەو خەونەی لەگۆڕدەنێژرێت. بۆیە وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەوەمان بۆ ڕوونبووەتەوە تاکە هێزی پارێزەری کوردستان و ئێزیدخان هەر گەریلاکانی ئازادی کوردستانن.
دواتر وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) ریهام حجۆ بە یادکردنەوەی شەهیدان دەستی بە قسەکانی کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بەرخۆدانی گەریلا بەرخۆدانە لە پێناو هەبووندا و لەدژی لە ناوبردنە. بەرخۆدانی بندەستانە لەدژی ناحەقی. بەخۆدانە لە دژی خەونی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی عوسمانلی، بەڵام تا گەریلا هەبێ ئەو خەونە جێبەجێ نابێت."