دوایی ڕاگەیاندراوی کۆنگەرە ڕۆژنامەگەرییەکەی وان، هاوسەرۆکی بەدەپە کەسکین بایندر و هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە ئوتێلی کۆنگرە ڕۆژنامەگەریەکەوە بەرەو پارکی موسا عەنتەر دەستیان بە ڕێپێوانکرد.
'کوردستان ببێتە گۆڕستانی فاشیزم'
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان"، "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، سڵاو هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرانەوە.
جەماوەری گەل لە پارکی موسا عەنتەر بە چەپڵە لێدانەوە پێشوازیان لە شاندی ڕێپێوانەکە کرد. دواتر کەسکین بایندر سوپاسی گەلی وانیکرد و وتی: "وان بەشێوەیەکی مەزن خۆیان دەرخست، ئەم خۆ دەرخستنە جێگەیی پیرۆزمەندییە. ڕاستە ژمارەمان هێندە زۆر نیە، بەڵام دڵی ملیۆنانمان لەگەڵدایە. هەر هەبن، بژی گەلی وان".
پۆلیس کە گەمارۆی جەماوەریان دابوو، وتیان ڕێپێوان قەدەغەیە و ڕیگەیی پێنادەین، دەیانویست جەماوەری گەل بڵاوە پێبکەن، بەڵام جەماوەری گەل گوێیان بە پۆلیس نەداو و بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" ڕێپوانەکە بەردەوام بوو. بەم هۆکارە پۆلیس هێرشی بردە سەر چالاکوانان. چەندین خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
سەرەڕایی هێرشی پۆلیس، ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو. جەماوەری گەل بە وتنەوەی دروشمەوە کۆبوونەوە و پێکەوە 'گۆرانی ئازادی'یان وتەوە.