ئاسایشی تەق تەق رێگری لە رێپێوانی گەنجان بەرەو گارە کرد
گەنجانی باشووری کوردستان لەدژی هێرشەکانی پەدەکە و هەوڵەکانی تێکدەرانە بۆ نانەوەی شەڕ کۆبوونەوە و هەوڵیاندا بەرەو گارە ڕێپێوان ئەنجام بدەن، بەڵام ئاسایشی تەق تەق ڕێگری لە ڕێپێوانەکە کرد.
گەنجانی باشووری کوردستان لەدژی هێرشەکانی پەدەکە و هەوڵەکانی تێکدەرانە بۆ نانەوەی شەڕ کۆبوونەوە و هەوڵیاندا بەرەو گارە ڕێپێوان ئەنجام بدەن، بەڵام ئاسایشی تەق تەق ڕێگری لە ڕێپێوانەکە کرد.
بە دەیان گەنجی باشووری کوردستان لەدژی هەوڵە تێدەریەکانی پەدەکە لە شاروچکەی تەق تەقی سەر بە کۆیە کۆبوونەوە.
بۆ رێگریکردن لە هێرشەکان، گەنجان هەوڵیاندا بەرەو هەرێمی گارە ڕێپێوان ئەنجام بدەن.
بەڵام ئاسایشی تەق تەق بەر لەوەی رێپێوانەکە دەستپێبکەن، هەڵیکوتایە سەر گەنجان و ڕێگەیان نەدا چالاکیەکە ئەنجام بدەن.
هێزەکانی ئاسایش لە هەمانکاتدا دەستیان بەسەر کامێرەکانی پەیامنێرانی رۆژنیوز، ئاژانسی هەواڵی فورات، ئاریەن تی ڤی و ستێرک تی ڤیدا گرت. ئاسایش ڕێگەی نەدا رۆژنامەنووسان لە رێپێوانەکە نزیک ببنەوە.
ف.ق