ڕێپێوانی ئازادی لە ئاگری: شکاندنی ئەم نا یاساییانە لە دەستی خۆماندایە
"ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکرنی کێشە سیاسیەکانی کورد دەستپێکردوە، لە ڕۆژی چوارەم دا لە ناوەندنی ئاگری بەڕێوەچوو.
"ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکرنی کێشە سیاسیەکانی کورد دەستپێکردوە، لە ڕۆژی چوارەم دا لە ناوەندنی ئاگری بەڕێوەچوو.
"ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکرنی کێشە سیاسیەکانی کورد دەستپێکردوە، لە ڕۆژی چوارەم دا بەردەوامە. قۆڵی ڕێپێوانی قەرس ئەمڕۆ گەیشت بە ئاگری. ڕێپێواران لە ناوەندی گشتی کۆبونەوەو هەتا نوسینگەیی هەڵبژاردنی دەم پارتی ڕۆشتن.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی 'بژی بەرخۆدانی ئازادی' و 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' بەرزکرانەوە و ڕێپێوانەکە لە لایەن گەلەوە بە چەپڵە لێدان پێشوازی لێکرا.
لە پێش نوسینەگەیی هەڵبژاردن، ئەندام پەرلەمانی ئاگریی دەم پارتی هەڤاڵ بۆزداغ قسەیکرد و وتی: "کەسانی چەوساوە و ئەو کەسانەی خەباتی دیموکراسی دەکەن، داوای یەکسانی و دادپەرەری دەکەن، یەکسانی دادپەرەوەری بەس نیە. دەبێت ئازادی هەڵبژرێین. خواستی ئێمە ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. خواستمانە لە ڕێپێوان ڕێگەیی ئاشتی بکەینەوە. ڕێپێوانی گەلان لە دژی فاشیزمە. ئەمڕۆ بودجەیەکی زەبەلاح بۆ پیشەسازی چەک تەرخانکراوە. دەبێت ئەم پارەیە بۆ خزمەتی گەل تەرخانبکرێ".
بۆزداغ لە درێژەی قسەکانید ئاماژەی بە دۆخی زیندانیان کرد و وتی: "لە زیندنەکاندا مانگرتوانی لە خوادن لە دۆخێکی خراپدایە، زیندانیان لە دژی ئەمە وەستانەتەوە. مرۆڤ لە دژی ئەم بێ یاساییە باج دەدەن. نەهێشتنی ئەم بێ یاساییە لە دەستی خۆماندایە. بانگەوازمان لە هەموو گەلان ئەوەیە پێکەوە خەبات بکەن".