ڕێپێوانی ئازادی: سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی تێک بشکێنین

ڕێپێوارانی 'ڕێپیوانی مەزنی ئازادی' بە ڕێگەیی قەرس گەیشتنە ناوچەی ملازگر. پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک وتی: "بۆ شکاندی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕێپێوان دەکەین".

ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد بە ڕێگەیی دیموکراتیک، لە ڕۆژی پێنەجەمدا بەردەوامە. باسکی ڕێپێوانەکە کە لە قەرسەوە دەسپێکردبوو، گەیشتە ناوچەیی ملازگر لە لایەن گەلی ناوچەکەوە لە پێش بارەگایی دەم پارتی پێشوازییان لە ڕێپێوارانکرد.

هاووتەبێژی هەدەکە و پەڕلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا؛ یەکسانی، دادپەروەری و یاسا لە دۆخێکی خراپدایە، هەروەها چیەک باسی لەوەکرد؛ وڵات بە گوشار و ستەم بەڕیوەدەچێت و ڕایگەیاند بۆ پاراستنی ئازادی، یەکسانی و دادپەرەوەری بەڕێکەوتوون.

چیچەک بەم شێوە درێژی بە قسەکانیدا: "کاتێک باسی چارەسەری دیموکراتیک کێشەکانی کورد دەکەین، حەقیقەتێک هەیە. گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان وەک ڕێبەری خۆی و تاکە موخاتەب دەبینێت. لە دژی هەموو جۆرە گۆشەگیرییەکین. پێش ساڵانێک و لەکاتی پرۆسەی ئاشتیدا، ملیۆنان کەس، بە ئیمزاوە بە ڕێز ئۆجالانیان وەک ڕێبەر قەبووڵکرد. نیشانی دەدەین کە حەقیقەت چیە. ئەم ڕێگەیە ڕیگەیی حەقیقتە و پیرۆزبێت. بە ڕێز ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە. بۆ شکاندنی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕێپێوان بکەین، سەکەوتن بۆ ئەوانەیە بۆ ئازادی بەڕێکەوتوون".