ڕێپێوارانی ئازادی: چارەسەر کردنەوەی دەرگای ئیمراڵییە

ڕێپێوارانی ئازادی بە جۆش و خرۆشەوە لە هەزەخ پێشوازییان لێکراو و وتیان: "هەتا ڕێبەرمان ئازاد نەبێ، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. چارەسەر بە کردنەوەی دەرگایی ئیمراڵی دەبێت".

'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دوو قۆڵەوە دەستپێکردوە، لە ڕۆژی ٨ هەمدا بەردەوامە و ڕێپیوارانی ئازادی قۆڵی وان لە ناوچەی هەزەخی شڕناخ لە لایەن گەل و دایکانی ئاشتیەوە پێشوازییان لێکرا. ڕێپێوارانی ئازادی لەگەڵ گەلی ناوچەکەدا سەردانی دوکاندارانیان کرد. بە دەیان کەس لەگەڵ ڕێپێواران هەتا پێش ڕێکخستنی هەزەخەی دەم پارتی ڕۆشتن.

دوای سەردانیکردنی دوکانداران، یەك لە ڕێپێوارانی ئازادی جەمیل تاشکەسەن لە پێش بارەگای دەم پارتی قسەیکرد و وتی: "نامانەوێ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بگۆڕێت بۆ مردنیان. گۆشەگیری تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی. وەرن باپێکەوە ئەم بارە لەسەر شان خەین و بەڕێگەیی لابردنی گۆشەگیرییەوە کێشەکانی کورد چارەسەرکەین".

داتر بەربژێری هاوشارەوانی هەزەخەی دەم پارتی تورکان کایەر بە زمانی سوریانی سڵاوی لە ڕێپێواران کرد و هاو هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند. پاشان بەربژێری هاوشارەداری هەزەخەی دەم پارتی دۆغان ئادبەلی قسەیکرد و وتی: "هەتا ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، لە ڕێپێوان بەردوام دەبین. ڕێبەرێتی وەک ماندێلا قوربانی زۆری داوە لە پێناو ئازادیدا. دەبێت خاوەندرای لە ڕێبەرێتی بکەین و بە جۆش و خرۆش و ڕۆحی بۆتانەوە دەنگمان بگەیەنین بە ئیمراڵی".