ڕێپێوارانی ئازادی پێشوازییان لێکرا
چالاکی 'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' بەردەوامە و لە ناوچەیی کانیرەشە پێشوازییان لێکرا.
چالاکی 'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' بەردەوامە و لە ناوچەیی کانیرەشە پێشوازییان لێکرا.
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی کورد بەڕیگەیی دیموکراتیک، دەستپێکردوە، لە ڕۆژی ٧ هەمیندا بەردوامە. سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان کە لە باسکی قەرسی ڕێپوانەکە بەشدارن، ئەمڕۆ گەیشتن بە ناوچەیی کانیرەشەیی جولەمێرگ، لەگەڵ گەیشتنیان بە ناوەندی ناوچەکە، ڕێپێواران لە لایەن گەلی هەرێمەکەوە پێشوازییان لێکرا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی رحا، عومەر ئۆجالان لە ناوەندی ناوچەکە قسەیکرد و وتی: "یادی محەمەد کاراسونگور، مەزڵوم دۆغان و خەیری دورموش دەکەینەوە، کە گیانی خۆیان کرد بەقوربانی. نەوەکانیان بە ڕێچکەی بەرخۆدانی ئەواندا لە کوردستان و دەروەی کوردستانیا هەنگاو دەنێن. خواستمانە بە ئازادی یەکسانی بژیین. لە قەرسەوە تا ئێرە هاتووین و تا ئازادی جەستەیی بەڕیز ئۆجالان بەردەوام دەبین لە ڕێپێوان".
عومەر ئۆجالان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "خواستی ئێمە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردا ئەوەیە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان وەک موخاتب وەربگیرێت. لە ئێستادا دەوڵەت تەواوی ئابوری خۆی لە شەڕ و لەناوبردنی کوردا بەکاردەهێنێت. بۆچی بودجەی دەوڵەت لە شەڕدا خەرج دەکرێت؟ چیتر نامانەوێ منداڵی ئەم گەلە بکوژرێت".
دوای قسەکان، لە قاوەخانەیەکدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گەلدا بەڕیوەچوو و دواتر ڕێپێواران بەرەو ناوچەیی دەپی خراپێتی بەڕیکەوتن.