' پێویستە چاوپێکەوتن لەگەڵ مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ ئەنجام بدرێت '

خانەوادەی مەزلۆم داغ و خانەوادەی عەبدولرەحمان ئەڕ کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە زیندانی هەولێر رادەگیرێن، نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر دۆخی منداڵەکانیان پیشاندا و رایانگەیاند، پێویستە ریگە بدرێت چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت.

خانەوادەی داغ و ئەڕ کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە زیندانی هەولێر رادەگیرێن راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. خانەوادەکان وتیان، " پێویستە بە زوترین کات رێگە بدرێت کە چاوپێکەویان بە پارێزەران یان ئەندامانی خێزانەکە بکەوێت."

نەجمەدین ئەڕ مامی عەبدولرەحمان ئەڕ، لەسەر ناوی خانەوادەکەی قسەی کرد و وتی، " عەبدولرەحمان و مەزلۆم لە زیندانی تاکەکەسیدا لە یەکدی جیا کراونەتەوە، لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەتی زیندانیان بەسەردا دەسەپێندرێت. ئێمە ئاگاداری دۆخی ئەمنی و تەندروستی منداڵانمان نین. پێویستە بە زوترین کات چاومان بە عەبدولرەحمان و مەزلۆم بکەوێت و نیگەرانیەکانمان بڕەوێندرێنەوە."

ف.ق