"پێویستە هەمووان خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن"
مریەم سۆیلۆ، دایکی ئامینە کایا، زیندانی کە مانی لە خواردن کردووە وتی: "هەتا گۆشەگیری دەشکێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. مریەم سۆیلۆ داوای کرد خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
مریەم سۆیلۆ، دایکی ئامینە کایا، زیندانی کە مانی لە خواردن کردووە وتی: "هەتا گۆشەگیری دەشکێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. مریەم سۆیلۆ داوای کرد خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەریی بۆ پرسی کورد" کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکردووە، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە ١٠٦ زیندان مانیان لە خواردن دەست پێکردووە. کەسوکاری زیندانیانیش بۆ پالپشتیان دەستیان بە چاودێری دادپەروەریی کردووە.
یەکێک لەو زیندانییانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە، زیندانی نەخۆش ئامینە کایایە کە ماوەی چوار ساڵە لە زیندانی ژنانی بەکرکۆی ئەستەنبوڵدایە.
مریەم سۆیلۆ دایکی کایا قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد و وتی: 'نەمتوانی سەردانی کچەکەم چونکە دوورە لە منەوە، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کرد، پێی وتم کە زۆر باشە، زیندانیان بەهۆی بارودۆخی زیندانەوە هەرچەند باشیش نەبن، بەڵام لەبەردەم دوژمندا بە موراڵەوە وەستاون، زیاتر منیش ٩ ساڵ لە زیندان بووم، دەزانم بارودۆخی زیندانەکان چۆنە، بۆ گەل و بنەماڵەکەمان مۆڕاڵ باشە، ئێمە لەسەر پێین، ئەوەی مرۆڤان لە چوار دیواردا بە موراڵ ڕادەگرێت، ئیرادە و تێکۆشانی مرۆڤەکانە، هەرچەندە دوژمن گوشار بخاتە سەریان، ناتوانێت ئیرادەی زیندانییەکان بشکێنێت".
شەڕی دەروونی لە دژی زیندانیانی سیاسی بەڕێوەدەچێت
مریەم سۆیلۆ بە ئاماژەدان بەوەشدا کە بارودۆخی زیندان بۆ زیندانیانی سیاسی سەختتر دەبێت، و وتی: "ڕۆڵەکانمان لە ژووری تاکەکەسیدا دەهێڵرێنەوە، دوژمن ئێستا شەرت و مەرجی ساڵانی نەوەدەکان بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێنێت، تێکۆشانەکە بەردەوامە. زیندانییەکان تووشی ئەشکەنجەی دەروونی دەبن، ئەم شەڕە دەروونییە لە ئەشکەنجەی جەستەیی خراپترە، پەنا بۆ هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی دەروونی دەبەن، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و دژی دەوەستینەوە.
دەبێت تێکۆشان بەڕێوە ببرێت، گۆشەگیری بشکێنرێت
مریەم سۆیلۆ بە ئاماژە بەوەی کە تێکۆشان لە زیندانەکاندا بەردەوام دەبێت هەتا گۆشەگیریی سەپێندراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵدەگیرێت و وتی، ئەمە تاکە خواستی رۆڵەکانمانە و بەردەوام دەبن تا جێبەجێ کردنی خواستەکەیان. پرسێکی تری گرنگ سەبارەت بە بارودۆخی زیندانییە نەخۆشەکانە کە لە بارودۆخێکی سەختی زینداندا دەهێڵرێنەوە، تەنانەت نابرێنە نەخۆشخانە و چارەسەریشیان بۆ ناکرێ و خواستەکانیان بەدی نایەت. هەڤاڵانمان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییە نەخۆشەکان، دەستیان بە تێکۆشان کردووە. ئێمە بۆ ئەو هەڤاڵانەمان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، داوا لە هەموو بنەماڵە و گەلەکەمان دەکەین پاڵپشتی ئەم تێکۆشانە بن.
کلیلی چارەسەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
مریەم سۆیلۆ ئاماژەی بەوەدا کە دایکانی ئاشتی و دادپەروەری و برایەتییان دەوێت، وتی:" چیتر نامانەوێت ڕۆڵەکانمان لە زینداندا بمرن، دایکان نایانەوێت کەس بمرێت. ئیتر نامانەوێت بگرین. ئەمە بانگەوازی بۆ دایکانی تورک دەکەین، "با بێن پشتگیریمان بکەن. با ڕۆڵەکانتان نەمرن، لەگەڵمان بن. ئێمە تەنها داوای یەکسانی دەکەین لەسەر بنەمای دادپەروەری و مرۆڤایەتی. وەک چۆن مافی مرۆڤ هەیە. گەلی کوردیش مافی هەیە لە جیهاندا، بۆچی زۆر زوڵم و دڕندەیی بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، ئێمە لەم وڵاتەدا لەدایک بووین و گەورە بووین، ئەمە خاکی خۆمانە، ئێستا پێویستە گەلی کورد بزانێت کە کلیل و ناونیشانی چارەسەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەگەر ڕێبەرەکەمان ئازاد بکرێت، دادپەروەری و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی دێت. ئێمە گۆشەگیریی ڕێبەرەکەمان قبوڵ ناکەین.