پەیامی دایکی شەهید کاروان: شەهید نامرن

دایکی شەهید کاروان هۆرام (محەمەد مالێکی) کە ١٤ی نیسان بە هۆی نەخۆشیەوە شەهیدبوو، لەپەیامێکدا یاد و ناوی کوڕەکەی بەرزڕاگرت.

دوێنێ کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، کاروان هۆرام (محەمەد مالێکی) کە وەک نوێنەری دەڤەری رەسەن و لە مێژینەی هەورامان چەندین ساڵ لە ریزەکانی تێکۆشاندابوو لە پێناو ئازادی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو و چەوساوە، بەهۆی نەخۆشیەوە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ شەهید بووە.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دایکی شەهید کاروان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی رۆڵەکەی وێنەیەکی شەهیدی بەدەستەوە گرتووە و بەردەوام دروشمی "شەهید نامرن" دەڵێتەوە.

هـ . ب