پیلانگێڕیەکانی دژی هەدەپە بەردەوامە: ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران

پۆلیسی تورک ناوەندی گشتی هەدەپەی گەمارۆدا و ژماریەکی زۆر کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوەندی گشتی هەدەپەی گەمارۆدا و هێرشی کردە سەر ئەندامانی. ئەندامانی هەدەپە ناڕەزاییان پیشاندا و لە نزیکەوە گازی فرمێسکڕێژ لەدژیان بەکارهێنرا و زۆر کەس دەستگیرکران.

ئەنرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپە بە پۆلیسی وت، " ئێوە باڵەخانەکەمان داگیر دەکەن، ئێمە پارتێکی سیاسین." بەڵام پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا و وتی، " داگیرکەری بەم شێوەیە نابێت، بەم شێوەیە دەبێت."

ئەندامانی هەدەپە بە دروشمی ' هەدەپە گەلە و گەلیش لیرەیە' و ' پۆلیسی بکوژ لێرە بڕۆ دەرەوە' یان وتەوە و گازی بیبەریان بەکارهێنا و هەڕەشەیان کرد.

وەلی ساچلک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدپە، حسێن گۆکۆئوغلۆ بەڕێوەبەری ئەنقەرەی هەدەپە، عەلی ئوزکان ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە و نازم کاراکورت بەڕێوەبەری هەدەپەی یەنیمەهەلە  و بە گشتی ٦ کەس دەستگیرکران.

ف.ق