پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات لە کەرکوک شەرمەزارکرا
لە شاری کەرکوک، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە چالاکییەک پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات-یان شەرمەزار کرد.
لە شاری کەرکوک، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە چالاکییەک پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات-یان شەرمەزار کرد.
شەوی ڕابردوو لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکؤشەر بەدروشمەکانی (کەس ناتوانێت ڕوناکیمان تاریک بکات، ١٥ی شوبات پیلانگێری نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکەین) چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا بە دانانی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان لە چەندین گەرەک و شوێنە گشتییەکانی شاری کەرکوک، پیلانگێڕی ١٥ـی شوباتیان شەرمەزار کرد.
هاوکات لە گەڵ ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بە چالاکی جیاجیا پیلانگێڕییەکە و ئەو لایەنانەی بەشداربوون تیایدا شەرمەزار دەکرێن.
هـ . ب