ڕێپیواران پێشوازییان لێکرا
'ڕێپیوانی مەزنی ئازادی' بە جۆش و خرۆشەوە لە گوندی مەلێ پێشوازیان لێکرا. ڕێپێواران بەرەو ناوەندی شڕناخ بەڕێکەوتن.
'ڕێپیوانی مەزنی ئازادی' بە جۆش و خرۆشەوە لە گوندی مەلێ پێشوازیان لێکرا. ڕێپێواران بەرەو ناوەندی شڕناخ بەڕێکەوتن.
باسکی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی"ی وان کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک، دەستپێکردوە لە ڕۆژی ٥هەمیندا لە ناوچەیی قلەبانی شڕناخ بە ڕێکردن دەستیپێکرد. دواتر ڕێپێواران گەیشتنە شارۆچکەیی گوندک مەلێ.
پەڕلەمانتاری دەم پارتی رحا دیلان کونت ئایان قسەیکرد و وتی: "هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەرامبەر هێوای ئاشتی گەلدا خۆیڕاگرێت. هەتا ئازادی بەڕیز ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد بە شێوەی دیموکراتیک، ڕێپیوانمان بەردەوام دەبێت. کلیلی ئاشتی ئازادی لە دەستماندایە. ڕۆژێک دێت دەرگایی ئیمراڵی دەکرێتەوە و ئاشتیەکی بە حورمەت پێکدێت".