پەژاک: ژەهراویکردنی خوێندکاران تاوانە لە دژی ژنان و ڕاگەیاندنی جەنگی دەسەڵاتە لە دژی هەموو کۆمەڵگە

پەژاک بە بۆنەی ژەهراویکردنی خوێندکارانلە خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

پەژاک بە بۆنەی ژەهراویکردنی خوێندکارانلە خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پەژاک:

ژەهراویکردنی خوێندکاران تاوانە لە دژی ژنان و ڕاگەیاندنی جەنگی دەسەڵاتە لە دژی هەموو کۆمەڵگە

ئەوەی ئەمڕۆ لە ژێر ناوی ژەهراویکردنی دڵڕەقانەی خوێندکاران لە خوێندنگەکانی سەرتاسەری ئێران ڕوودەدات، لە ڕاستیدا تۆڵەی دەسەڵاتە لە کۆمەڵگەی ئازادیخواز. ڕژێمی فاشیست و دژە ژن دەیەوێت بە سیاسەتی "سەرکەوتن بە تۆقاندن" کۆمەڵگە بە تەواوی سەرکوت بکات و رێگری لە ڕوودانی شکۆمەندانەترین شۆڕش، واتە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بکات.

هێرشکردنە سەر ژنان و کچانی خوێندکار هێرشکردنە سەر هەموو کۆمەڵگە و یەک بە یەک بنەماڵە و خێزانەکانە. هەڕەشەیە لە دژی هەموو ئەو ئەوانە، کە لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ئازادیخوازیدا لە سەرتاسەری ئێران دا ڕۆڵیان هەیە. ئەم ئاستە لە دڵڕەقی و بێبەزەیبوون تەنها لە دەزگای زاڵمانەی دەسەڵاتێک و دەوڵەتێکی گەندەڵ دەوەشێتەوە، کە هەموو شتێکی بە تایبەتی ئاسایشی قۆرغ و زەوت کردووە.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانە، کە ڕژێم هەوڵ دەدات بیانکاتە ڕۆژانە و ئاساییان نیشان بدات، کردەیەکی دژە ژنە و نابێت کۆمەڵگە و بنەماڵەکان چاوەڕوانییان لە دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت هەبێت، کە بۆ خۆیان بەشدارن لەو پرۆسە تاوانکارییەدا. لە ڕژێمە دەوڵەتگەرا و فاشیستیەیکاندا تەنها خودی کۆمەڵگە دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

بە دڵنیاییەوە هێرشکردنە سەر خوێندکاران، سیناریۆی دڵڕەقانە و تاوانکارانەی ڕژێمە لە پێناو رێگریکردن پێشڕەبوون و پێشەنگبوونی ژنانی تێکۆشەر، ئازادیخوازی کۆمەڵگە، لە رۆژی جیهانیی ژنان تاەکو نەورۆزی بەرخودان. تۆڵەی زاڵمانە لە شۆڕشی ڕاستەقینەی ژن، ژیان، ئازادی-یە. بەو کردەوە تۆقێنەرانە هەموو کۆمەڵگە و توێژەکان و کۆمەڵانی خەڵک دەخاتە مەترسییی جدییەوە. ئەم ڕەوتە بە شێوەی فەرمی پرۆسەی ژن کوشتنە لەسەر دەستی دەزگاکانی دەسەڵات و ئێستاش سەرباری تێپەڕبوونی چەند مانگ هیچ یەک لە بکەران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەستگیر نەکراون و سزا نەدراوان، ئەوەش بە مانای ئەوەیە خودی دەسەڵات دەستی لەو تاوانانەدا هەیە. ژەوهراویکردنی خوێندکاران تاوانە لە دژی ژنان و ڕاگەیاندنی جەنگی بایۆلۆژیی تایبەتی دەسەڵاتە لە دژی هەموو کۆمەڵگە، ئەم سیناریۆ قێزەون و ترسناکە بە ئامانجی کۆت و بەندکردنی ژنانە لە زنجیری دیلی و کۆیلەیەتی بەردەوام، کە ڕژێم کاری بۆ دەکات و دەیەوێت ئەنجامی دەدات.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) وێڕای ئیدانەکردنی تاوانی ژەهراویکردنی خوێندکاران و دژە ژنیی دەسەڵات، داوا لە هەموو چین و توێژەکان، کۆمەڵانی خەڵک، بنەماڵەکان، پیشەوەرانی مەدەنی و بە تایبەتی توێژی مامۆستایان و خوێندکاران دەکەین، کە رێگا نەدەن سیاسەتی ژن کوشتنی ڕژێم ببێتە هۆی رێگریکردن لە پێشەنگایەتیی ژنان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا. لەم پێناوەدا پەژاک پشتیوانی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆ و کەرامەتی خوێندکاران و ژنان دەکات. بێ گومان کۆمەڵگەی ئێران بە ئاستێک لە هۆشیاری و کردەی شۆڕشگێڕانەی ئازادیخوازانە گەیشتووە، کە توانایی بەرگریکردن و پاراستنی لە بوونی خۆی هەیە. بە بەردەوامیی تێکۆشان، بە تایبەتی تێکۆشانی ژنان، دەکرێت هەموو تاوانەکان و مەترسییەکانی فاشیزم کۆنترۆڵ بکرێت.

ژ.ت