قارەمانێکی بوێر و لێو بە پێکەنینەوە

شەهید جەسوور لە پاڵ کەسایەتییە ڕاستگۆ و ڕەسەنەکەیدا، ڕوونی و خۆشەویستی بۆ ژیانی گەریلا، نیشانەی زۆر جوانی لە شوێن خۆی بەجێهێشت. لە دڵی هەڤاڵەکانیدا وەک قارەمانێک و شۆڕشگێڕێک مایەوە.

لە ڕاستیدا ژیان لە چیرۆک پێکهاتووە. هەر چیرۆکێک زیاتر لە ئێستامان نزیک دەکاتەوە و پەیوەندیمان بەهێزتردەکات. شەڕی چاکە و خراپە، کۆن و نوێ لە قۆناغەکانی ژیاندا ئەم چیرۆکانە دروست دەکات. هەندێک کەس لەم شەڕانەدا جێگەیی حەقیقەتی خۆیان دەگرنەوە، کە نوسینەوەی چیرۆکەکانیان زۆر زەحمەتە. قەڵەم ناتوانێت بیانوسێتەوە، فرمێسک لە چاواندا دێتەخوارەوە، مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێک بنوسێتەوە، بەڵام قورسە نوسینەوەی ژیانی ئەو کەسانەی گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی گەلەکەیان بەختکردوە. کاتێکیش ژیانیان دەنوسیتەوە هەست دەکەی وشەکان بەس نین لە چاو قارەمانێتیاندا. چیرۆکی ئەو کەسانە دەبنە حەقیقەتی ژیان. یەکێک لەو چیرۆکانە چیرۆکی قارەمانی ئامەد، شەهید جەسوور ڤەداد وڵاتە.

ئامەد جێگەیی قارەمانانە

لە دەستپێکی چیرۆکی هەر قارەمانێکدا جێگەیەک هەیە، جێگەیەک کە قارەمانەکە چاوی بە ژیاندا هەڵدێنێت و گەورە دەبێت تێیدا. لە هەموو خاکی کوردستاندا شوێنەواری شەڕی ئازادی هەیە. بە سەدان ساڵە تۆیی ئازادی لە کەسایەتی منداڵی قارەماندا شین بووە. شاری دێرینی کوردان ئامەد، ئەو شارەیە لە مێژووی کوردستاندا چەندین قارەمانی تێدا دەرکەتووە و رۆحی منداڵانی خۆی بە قارەمانێتی جۆشکردووە. لەبەر ئەمەیە ئامەد شاری قارەمانەنە لە دژی ستەم و داگیرکاری بەرخۆدانیکردوە. شەهید جەسوور یەکێکە لەو قارەمانانەیە لەم خاکەدا پەرەوەردەبووە و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە شەڕی ئازادیدا جێگەی خۆی گرتووە.

بە تەمەنێکی کەمەوە دوژمن و تێکۆشانی لە دژی دوژمنی هەستپێکرد

جەسوور ڤەدات (عبدالمطلیپ دۆغروجو) لە ناحیەی فارقینی ئامەد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لێرە، واتە لە فارقین، هەموو جۆرە شەڕێکی پیس و گڵاوی دژی گەلی کورد بەڕێوە بردووە. شەهید جەسوور وەک زۆر کەسی تر بەم ڕاستیانە گەورە بووە. تەنانەت لە سەردەمی منداڵیدا وڵاتپارێز بووە و وەک ئەرکی هەموو وڵاتپارێزان وابەستەی کەلتوور و زمان و خاکی خۆی بووە و بەو شێوەیە گەورە بووە. لە منداڵیدا مرۆڤەکان یارییەکانیان دەناسن. بەڵام ئەمە لە کوردستان وانییە. منداڵان لە ژێر سایەی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتدا گەورە دەبن، لە کوردستان کە هەموو ڕۆژێک گوندەکان بۆردومان دەکرێن، ئاو پیس دەکرێت، سروشت تاڵان دەکرێت، ڕۆڵەی قارەمان دەکوژرێت، ڕۆڵەی قارەمان تێدا گەورە دەبێت. گەلی کورد تەنانەت لە تەمەنی منداڵیدا ڕووبەڕووی دوژمنەکانی دەبێتەوە و دەیانناسێت، چونکە هیچ دەوڵەتێک هێندەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێ ئەخلاقی و پیس نییە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک منداڵان بەبێ گوێدانە تەمەنیان ئەشکەنجە دەدات. هەر بۆیە کورد هەمیشە بەرەنگاری دەبێتەوە. بەم شێوەیە شەهید جەسوور تەنانەت لە سەردەمی منداڵیدا هەم تێکۆشان و هەم حەقیقەتی دوژمنەکەی دەناسێت. کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، شایەتحاڵی شەهیدبوونی گەریلا و سووتاندنی گوندەکەی لەلایەن دەوڵەتەوە تورکەوە کاریگەری زۆری لەسەر بوو.

ناوی مامی بۆ خۆی دانا و بەشداری ڕێبازی ئازادیی بوو

دەڵێن لە بەرامبەر زوڵم و ستەمدا کەس ناتوانێت دڵخۆش بێت. وەک هەموو ئەو کوردانەی کە ناچار بوون دژی دەوڵەت بجەنگن و ڕوویان لە ئەستەنبوڵ کرد، تەنانەت لە تەمەنێکی گەنجیشدا تووڕەیییەکی گەورەی لە دڵیدا بوو بەرامبەر بە دوژمن. توڕە بوو چونکە کاتێک ڕۆژی دابێت تۆڵەی لەم دوژمنە دەکردەوە. جەسوور دوای ئەوەی دەچێتە ئیستانبوڵ، بۆ بژێوی بنەماڵەکەی لە کاری جیاجیادا کاری کرد و لە لایەکی تریشەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی وڵارتپارێزی خۆی، لە نێو گەنجانی شۆڕشگێڕدا جێگەی خۆی گرتەوە. گەنجێکی بەتوانا بوو. بەدرێژایی ساڵان کاری گەورەی لە چالاکییەکانی گەنجاندا ئەنجامدا بوو. هەمیشە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەرامبەر دوژمنە دڕندەکەی وەستابووەوە.

خەڵکێکی زۆر لە بنەماڵەکەی پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی گەریلاوە. هەروەها شەهید جەسوری مامی (ڤەدات دۆگروجو) و فارقین ئامەد (ڕەجەب گونەشلی) خزمی نزیکی لە ڕیزەکانی گەریلادا دژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون و ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر بوو. ئەو بەڵێنەی کە پێی دابوون و تووڕەیی لە بەرامبەر دوژمنی دڕەندەوە هەمیشە هۆکاری تێکۆشان بوو بۆی. لەو چوارچێوەیەدا ناوی مامی لەسەر خۆی دانا و لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.

بە بڕیارێکی گەورە هەنگاوەکانی هەڵێنا

پەکەکە بزووتنەوەیەکی پەروەردەییە. لە سەرەتای هەموو شتێکدا مرۆڤ خۆی دەناسێت. مرۆڤ لە بوون وپەروەردەدا لەدایک دەبێتەوە. ئەم لەدایک بوونە لە ڕێگەی یەکگرتوویی بیر و کردارەوە دەخوڵقێت. ئەو کەسانەی لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتوو دەبن و لە حەقیقەتی ژیان تێدەگەن، قەد شکست ناهێنن. هەڤاڵ جەسووریش بە ئیرادەیەکی مەزنەوە هەنگاوەکانی بەرەو مرۆڤێکی ئازاد هەڵهێناوە لە سایەی پەروەردەی خۆیەوە. بە پەروەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە پەرەی بە خۆی داوە، هاوکات لەگەڵ لێهاتووییەکانیدا هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگی لە نێو هەڤاڵانیدا نواندووە. بەردەوام ئاگاداری کەموکوڕیەکانی بوو و هەوڵی دەدا چارەسەریان بکات و خۆی باشتر بکات. توڕەیی نەدەزانی. دڵخۆش بوو کاتێک دەتوانێ هانی هاوڕێکانی بدات و شانازی پێوە دەکرد. ئەو دەیزانی کە؛ شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە شانازی بە هەڤاڵەکانیەوە بکات. هاوڕێیەتی ڕاستەقینە بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندی قووڵی تەواوی ژیان و هەستکردن بە یەکتر. هەر بۆیە هەمیشە لەلایەن هەموو هەڤاڵانیەوە بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی دەناسرا.

لە دوای خۆی  شوێنپێی جوانی بەجێهێشت و شەهیدبوو

شەھید جەسوور ھەم لە ساتەکانی شەڕدا ھەم لە ژیاندا ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی ھەبوو، بەمەش دەیویست وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بداتەوە. لە تاکتیکی گەریلادا زۆر خۆی باشتر پێش خستبوو و بوو بە گەریلایەکی سەرکەوتوو. لە سایەی قوڵایی و پەروەردەی خۆیدا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە دڵ و گیان شەڕی دەکرد. شەهید جەسوور وەک زۆرێک لە قارەمانانی شۆڕشگێڕ، بە کەسایەتی ڕاستگۆ و ڕاستەقینەی خۆی، ڕوونی مەبەست و خۆشەویستیی ژیانی گەریلا، ڕێبازێکی جوانی لە دووی خۆی جێهێشت و لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ئەنجامی هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لەگەڵ هەڤاڵانی عەلی خەبات بۆتان و ڕێناس ڕاپەڕین بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. وەک شۆڕشگێڕێک جێگەی خۆی لە دڵی دۆست و گەلەکەیدا  بۆ هەمیشە گرتەوە. ڕێز و حورمەت بۆ شەهید جەسوور و شوێنکەوتوانی و هەموو شەهیدی قارەمانی ڕێگای ئازادی.