قەدەغەی هاتووچۆ لە چیای گابار سەرلەنوێ درێژکرایەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ١٥ رۆژی دیکە چیای گاباری وەک "هەرێمی تایبەتی ئەمنی" راگەیاندووە و هەموو هاتووجۆیەک لەو چیایە قەدەغەکردووە.

دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتووچۆ لە چیای گابار لە نێوان باسا و ناوەندی شڕنەخی بۆ جاری چوارەم درێژکردەوە.

والی شڕنەخ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە چیای گابار بۆ ١٥ رۆژی دیکە وەک هەرێمی "تایبەتی ئەمنی" رادەگەیەندرێت.

هـ. ب