ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان وتی، "به تایبه‌تی سێ مانگی داهاتوو بۆ شه‌ڕی گه‌ریلا زۆر گرنگن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌نجام، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری پێویسته. ئێمه له خۆڕا نه‌مانگوت 'شه‌ڕی مان و نه‌مانه'. له راستیدا ئه‌وه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه له‌م كاته‌دا كێ چی له‌ده‌ست به‌ردێت ده‌بێت بیكات. گه‌نجان ده‌بێت بێنه ریزی گه‌ریلاوه. ژنان، وڵاتپارێزان، هه‌موو كه‌س ده‌بێت ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌م قۆناغه له مێژووی تێكۆشانماندا سه‌رده‌مێكی زۆر گرنگه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا سه‌ربكه‌وین. بڕوامان به خۆمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه و رێبازانه‌ی خۆمان كه تائێستا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، ئێمه ده‌گه‌ینه سه‌ركه‌وتن. ئه‌و به‌رخودانه‌ی ٥ مانگه به‌رده‌وامه، سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردووه. بێ گومان هیچ شتێك به حازری و ئاماده‌كراوی ده‌ست مرۆڤ ناكه‌وێت. هه‌وڵدانی پێویسته. له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت زیاتر هه‌وڵ بخرێته‌گه‌ڕ، به‌شداربوون بێته ئاراوه. به‌م جۆره بێت من له‌و بڕوایه‌دام كه ئێمه له‌م كاته‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنین".
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئێستا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵ فورات (ANF) دایه‌وه.
هه‌په‌گه له‌م رۆژانه‌دا دوایین ئاماری شه‌ڕی ٥ مانگه‌ی ئاشكرا كرد. ئه‌و راگه‌یه‌نراوه جارێكی تر ئه‌وه‌ی خسته‌به‌رچاو كه شه‌ڕ چه‌نده به‌رفراوان و دژواره. ئێوه قۆناغی شه‌ڕی پێنج مانگه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
سه‌ره‌تا، له‌م ماوانه‌ی دواییدا هه‌واڵی شه‌هیدبوونی چه‌ندین شه‌هیدی به‌نرخمان راگه‌یه‌نرا یاخود هه‌ندێكیان تازه شه‌هیدبوون، به‌تایبه‌تی هه‌ڤاڵ شه‌ڕڤان ئهركهندی، هه‌ڤاڵ رێزان ئامه‌د، هه‌ڤاڵ رێزان جاوید، هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا، هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق، هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه له شۆڕشی ئێمه‌دا خاوه‌ن ره‌نج و ماندوبوونێكی گه‌وره‌بوون، من هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه به رێزه‌وه به بیردێنمه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی گرنگ له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا و له باكوری كوردستان هه‌یه، شه‌هیدانی ئه‌و به‌رخودانانه له پێشه‌وه شه‌هیدانی به‌رخودانی زاپ له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ رۆناهی، رۆهات، باگه‌ر، ئاڤزه‌م و دۆغانیش به بیرده‌هێنمه‌وه. جارێكی تر شه‌هیدانی ئاڤاشین پێشه‌نگی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ هه‌ڤاڵ هه‌ڵبه‌ست، هه‌روه‌ها فه‌دایی كۆبانێ، ئاگر بۆتان به بیر دێنمه‌وه. شه‌هیدانی رۆژئاوای ئاوی زاپ یاخود شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی هه‌مووان له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ نالین، زه‌مانی، ئۆزگور، دیدار، رۆناهی و گۆڤهنهكاندا به بیر ده‌هێنمه‌وه. جارێكی‌تر به‌رخودانی مه‌تینا، شاخی هه‌كاری به‌رخودانێكی گه‌وره‌یه، سه‌رجه‌م شه‌هیدانی به‌ره‌ی مه‌تیانا له كه‌سایه‌تی به‌رفین باز، سیابه‌ند، هه‌ر پێنج هه‌ڤاڵ كه له‌م دواییه‌دا راگه‌یه‌نرا له سه‌ره‌تادا ماردین په‌نابه‌ر، هه‌ڤاڵ رۆژهات، هه‌ڤاڵ چه‌كدار، هه‌ڤاڵ رۆزا و هه‌ڤاڵ سه‌رحه‌د له كه‌سایه‌تی ئه‌واندا ته‌واوی به‌رخودێرانی مه‌تینا به بیر دێنمه‌وه.
له باكوری كوردستان له‌م دوواییه‌دا له ئه‌یاله‌تی وان چه‌ند شه‌هیدێكمان به‌خشی. ته‌واوی شه‌هیدانی به‌رخودانی باكوری كوردستان له كه‌سایه‌تی ماسیرۆ، رۆسیدا، رۆژهات و هه‌ڤاڵ كاوه به بیر ده‌هێنمه‌وه، به‌ڵێنمان به شه‌هیدان داوه، جارێكی تر ئه‌و به‌ڵێنه بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی قاره‌مان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵێنمان پێداون و تا كۆتایی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین.
٥ مانگی رابردوو بۆ ئێمه كاتێكی زۆر گرنگ بوو. ئه‌مڕۆ هه‌فته‌یه‌كی تریش به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. واته ٥ مانگ و هه‌فته‌یه‌كه له هه‌رێمه‌كانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین شه‌ڕێكی گه‌وره هه‌یه. له مێژووی كوردستان و مێژووی تێكۆشانی ئێمه‌دا ئه‌مه شتێكی نوێیه. یاخود یه‌كه‌م جاره كه به‌م جۆره زیاتر له ٥ مانگ له هه‌مان سه‌نگه‌ردا دژی داگیركه‌ری توركیا وه‌ستانه‌وه دروست بێت، به‌رخودان به‌ره‌وپێش ده‌چێت و ده‌وڵه‌تی تورك راگیراوه. ئه‌مه شتێكی ئاسایی نییه و وه‌ك ئێمه وتمان، له مێژووی گه‌له‌كه‌مان و تێكۆشانماندا شتێكی نوێیه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه هاوكاری وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م چه‌كه هاوچه‌رخه‌كان به‌كارده‌هێنێت و به‌وانه‌شه‌وه ناوه‌ستێ و چه‌كی جیاجیای كیمیایی، چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی، تێرمۆباریك و فۆسفۆر، كه ئه‌وانه به گشتی به‌و جۆره دروستكراون كه له گۆڕه‌پانێكی ته‌سكدا كاریگه‌ری داده‌نێن و به‌و جۆره ده‌ستنیشان كراون، هه‌ر هه‌موویان به‌كارده‌هێنێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موویان ده‌وڵه‌تی تورك هێشتاش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئامانجه‌كانی خۆی. واته شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره هه‌یه. به تایبه‌تی له شاخی ئامێدی، شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر، وه‌رخه‌لێ و ئێستاش دژوارترین شه‌ڕ له چه‌مچۆ و سیدا و ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی به‌ره‌كاندا شه‌ڕێكی دژوار به شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامه. ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بزانێت كه ئه‌م شه‌ڕه به راستیش شتێكی نوێیه. واته له‌لایه‌كه‌وه هێزێكی گه‌وره به ژماره‌ی زۆره‌وه و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌ده‌ستیه‌وه هه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه هێزێكی بڕوامه‌ند، بوێر و پسپۆڕ، له جوگرافیاكهدا باڵاده‌ست، كه زانستی تاكتیكی هه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌ك له شه‌ڕدان. یاخود ئێمه له‌م شه‌ڕه‌دا له به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرنی هاوچه‌رخ و له به‌رامبه‌ر چه‌كی قه‌ده‌غه‌دا به ئیراده‌بوونی مرۆڤ ده‌خه‌ینه‌ڕوو. له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌دا به بیر و بڕوای مرۆڤ، به ئیراده‌بوونی مرۆڤ یانش له‌سه‌ر هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ له هه‌ڤاڵانماندا وشیاری دروست بووه، بڕوامه‌ندبوون دروست بووه و بوێری به‌ره‌و پێش چووه، به لێهاتوویی مرۆڤ ده‌توانین ئه‌و شه‌ڕه به‌ڕێوه‌ببه‌ین. له‌پاڵیشیدا هه‌ڵبه‌ته زانستی تاكتیكی و پسپۆڕی ئه‌وانیش هه‌یه، رێبازی تاكتیكی نوێ كه پێشخراون هه‌موو ئه‌وانه بێگومان دوژمنی حه‌په‌ساندووه و تووشی شۆكی كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن ئه‌وه‌نده به‌هیوا نه‌بوو كه ئه‌و هه‌مووه قوڵبوونه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندی تاكتیكی و باڵاده‌ستی پێكه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ به‌ڕێوه‌ببرێت. واته پێرفۆرمانسێكی گرنگی شه‌ڕی په‌یڕه‌و ده‌كرێت. وه‌ك ئێمه وتمان به گیانێكی فیدایی دروست ده‌بێت، گیانبازییه‌كی زۆر گرنگ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. واته بوێریی ئه‌مڕۆی كچان و گه‌نجانی كورد و دۆستانی عه‌ره‌بی كوردیش له ناویدا هه‌یه كه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه ده‌گیرێته‌به‌ر. به‌راستیش له رووی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه رێگه و رێبازی شه‌ڕی نوێ پێشده‌خرێت. بۆ هه‌موو كه‌س ده‌بێته نمونه، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر، به‌تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر سوپا گه‌وره‌كان و چه‌كه‌كانی سه‌رده‌م به‌م جۆره هێز كه توانای ته‌كنه‌لۆژیایی به‌ده‌سته‌وه نییه، چۆن ده‌توانێت به پێرسپێكتیڤی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به شێوازه‌كانی شه‌ڕی گه‌ریلایی خۆی، خۆی ئازاد بكات و بپارێزێت. بۆ ئه‌وه نمونه‌یه. ئێستا ده‌زانرێت پێشتر له مێژوودا قهڵاههبوون، گه‌لان له به‌رامبه‌ر سوپای گه‌وره پشتیان به قه‌ڵاكان ده‌به‌ست. ئێستا قه‌ڵا له‌سه‌ر زه‌وی نابن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كی گه‌وره هه‌یه و ده‌یكه‌نه ئامانج و ده‌یڕوخێنن. ئێستا گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان قه‌ڵایان له ژێر زه‌وی دروست كردووه و له‌سه‌ر زه‌ویش شێوازی تیمی شاره‌زا به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. واته وای كرد كه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ر به‌رد و دارێكی له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا كرده سه‌نگه‌رێك له ژێر زه‌ویش به هه‌مان شێوه. بۆ نمونه‌ی ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا واته وه‌ك پێشتر سوپاكه‌ی ناتوانێت جوگرافیاكه بداته به‌رخۆی، بڕوات و داگیری بكات. نا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له شاخێكه‌وه بچێته شاخێكی تر، بۆ نمونه‌ی مه‌وداكه‌ی كیلۆمه‌ترێكه، له زه‌وییه‌وه ناتوانێت بچێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له زه‌ویه‌وه بچێت رووبه‌ڕووی زۆر ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه به چی و چۆن ده‌چێت. ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌یه‌وێت بچێت و داگیریان بكات، سه‌ره‌تا به فڕۆكه بۆردومانی ده‌كات، رۆژێكی ته‌واو ده‌یكاته ئامانج، دواتر به كۆبرا (هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر) دێن و ئه‌وانیش بۆردومان یدهكهن، له ژێر ئه‌و تۆز و خۆڵ و دوكه‌ڵ و بۆردومانه‌دا سه‌ربازه‌كانیان به هه‌لیكۆپته‌ر داده‌به‌زێنن. ئێستا شێوازی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك به‌م جۆره‌یه. واته وه‌ك پێشتر بكه‌وێته رێ و پێشڕه‌وی بكات به‌و جۆره نییه، ناتوانێت ئه‌وه بكات. له ئاسمانه‌وه دێت، یاخود سوپای توركیا له به‌رامبه‌ر ئێمه به هێزی ئاسمانی و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو شه‌ڕ ده‌كات. ئێمه‌ش به‌رامبه‌ریان به ئیراده، بوێری و لێهاتوویی مرۆڤ شه‌ڕ ده‌كه‌ین. واته ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و ئیراده‌ی پێشكه‌وتووی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه خۆیان په‌روه‌رده كردووه پێكه‌وه له شه‌ڕدان. هه‌ربۆیه‌شه نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه سیاسیه‌كانیشی بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان گرنگه. واته ئه‌گه‌ر سوپای تورك ماوه‌ی پیچنج مانگ و هه‌فته‌یه‌كه له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا رانهگیرایه، كێ ده‌یزانی كه ئێستا تا كوێ بچووبایه. له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه و ته‌نانه‌ت له سه‌ر گه‌لانی هه‌رێمه‌كه زیاتر حوكمی خۆی به‌ره‌وپیش ده‌برد. به‌ڵام لێره چه‌قێنراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته بن به‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م به‌رخودانه بۆ گه‌له‌كه‌مان، نه‌ته‌وه‌ی كورد، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ كچان و كوڕانی كورد به شێوه‌یه‌كی عه‌گید ئاسای سه‌رده‌م شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان و دۆستانمان جێگه‌ی دڵخۆشی و مایه‌ی وره‌یه. له هه‌مان كاتدا ئه‌مڕۆ داگیركه‌ری توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه. ئه‌م به‌رخودانه له هه‌مان كاتدا بۆ پێشه‌ڕۆژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه، له‌پێشه‌وه گه‌لی عه‌ره‌ب و ته‌واوی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی تورك له‌و ناوچانه‌ی داگیریكردووه ده‌یه‌وێت رێگه دروست بكات و پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات. ئامانجی توركیا له‌و كرده‌وانه‌ی چییه؟
راسته ده‌وڵه‌تی تورك كه دێته هه‌ر شوێنێك رێگه دروست ده‌كات و به تێچوویه‌كی زۆریش دروستی ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه له‌وێ ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، سیستمی خۆی دابمه‌زرێنێت. ئێستا ئامانجه‌كه‌ی چییه. پێشتر ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا له ناوخۆی ئه‌و سنوورانه‌ی كه بۆ توركیا دیاریكراوه له به‌رامبه‌ر ئێمه شه‌ڕی ده‌كرد، راسته جار جار به‌م جۆره له ده‌ره‌وه‌ش هێرشی ئه‌نجامداوه به‌ڵام گه‌ڕاوه‌ته‌وه. واته ستراتیژه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوخۆ بوو. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش روویدا، شۆڕشی رۆژئاوا پێكهات و له‌وێ قه‌واره‌یه‌ك دروست بوو و گه‌لی كورد یاخود له باشور و رۆژاوا به گشتی له كوردستان گه‌لی كور به‌م جۆره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌وت، ده‌وڵه‌تی تورك له‌وه ترسا و ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمراڵی دیالۆگیش هه‌بوو و ئه‌و دیالۆگه گه‌یشته ئاستی لێكتێگه‌یشتن، لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه سارای له‌به‌رچاوی راگه‌یاندنه‌كان راگه‌یه‌نرا و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورك واژۆیان كرد. واته وایده‌كرد كه كورد و تورك رێكبكه‌ون. رێك له‌و كاته‌دا ئه‌و ترسه له ده‌وڵه‌تی تورك نیشت و ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌ت ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی ره‌تكرده‌وه و ده‌وڵه‌تی تورك ستراتیژێكی نوێ بۆ خۆی دانا و كۆنسێپتێكی نوێ دامه‌زرا. واته وتیان كێشه‌ی مان و نه‌مانی ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، كورد بوونه‌ته هێز و ئیراده، هێزی بیانیش له پشت ئه‌وانه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت توركیا دابه‌ش بكه‌ن، ده‌بێت ئێمه ئه‌و مه‌ترسیه له‌ناو ببه‌ین، ئیتر ئێمه نه‌ته‌نیا له ناوخۆی سنوری توركیادا ئێمه له باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ین و ئێمه ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات یاخود سه‌ره‌تا په‌كه‌كه و دواتر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به تایبه‌تی قه‌واره-وه‌ك ده‌زانرێت بۆ قه‌واره‌ی باشوریش وتیان هه‌ڵه‌مان كرد كه قه‌بوڵمان كرد، خۆی ئه‌وه‌ی رۆژئاوا هه‌رگیز قه‌بوڵ ناكه‌ن- واته قه‌واره‌ی كورد له‌ناو ده‌به‌ن. به‌م جۆره گه‌یشتنه كۆنسێپتێكی نوێ و باڵه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت هه‌موویان رێكه‌وتن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ساڵی ٢٠١٥ له به‌رامبه‌ر ئێمه شه‌ڕیان راگه‌یاند. ئه‌وه‌ی به ئاشكرا ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆر دروست نه‌بێت كه ئه‌وان واده‌ڵێن، پێویسته ٣٠ كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان له عه‌فرینه‌وه تا خواكورك و سیده‌كان ئێمه دروست بكه‌ین. ئه‌مه به فه‌رمی ده‌ڵێن. به‌ڵام به شێوه‌ی فه‌رمی و نیمچه فه‌رمی له ناوخۆیان گفتوگۆ و پلانی سه‌ره‌كی میساقی میللی به ئامانج ده‌گرن. به‌ڵام هه‌ندێك به سیاسی مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئێمه بۆ ئاسایشی خۆمان ناوچه‌ی دابڕاو دروست ده‌كه‌ن و ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا میساقی میللیه. ده‌یه‌وێت هه‌ر سێ به‌شی كوردستان بخاته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه. ره‌نگه ئێستا هه‌ندێك كه‌س بڵێن له باشوری كوردستان ناتوانێت ئه‌وه‌نده به‌ره‌وپێش بچێت، ئێ ئه‌وه‌تا هات. هه‌م ده‌یه‌وێت په‌ره به سیخوڕی بدات، هه‌م به ئابوری، سیاسی و پۆلیسی و به هه‌موو جۆرێك كۆنتڕۆڵی بكات و به‌م جۆره باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌رهه‌موو سنووره‌كانی میساقی میللی‌دا دروست بكات. ئامانجه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا داگیربكات، چۆنه كه په‌ده‌كه به‌شداری له‌و داگیركارییه‌دا ده‌كات؟ له راستیدا ئه‌و دۆخه سه‌رنج راكێشه: هێزێكی بیانی خاكی تۆ داگیر بكات و توش به‌شداربیت له‌و داگیركارییه. ئێوه له‌و باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
بۆ ئه‌و دۆخه پێوسته مرۆڤ له خۆیان بپرسێت. به راستیش له‌وه تێناگه‌ین. واته ده‌بوایه وانه‌بوایه، خاك شتێكی پیرۆزه. واته مرۆڤ بۆ نه‌یارێكی خۆی یان هێزێك كه ده‌یه‌وێت گورز بوه‌شێنێت چاوی بنوقێنێت كه خاكه‌ی داگیربكرێت، ئه‌مه راسته كه هه‌موو كه‌س ئه‌وه قه‌بوڵ ناكات. كاتێك كه ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و كۆنسێپته‌ی سازكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاراوه نه‌بوو واته ئاشكرابوو، ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند، كه پرسی مان نه‌مانمان هه‌یه، بۆ ئێمه شه‌ڕی مان و نه‌مانه و به‌م جۆره ده‌ستیپێكرد. ئێمه‌ش ئه‌و كاته هه‌وڵماندا كه وه‌ك كورد، هه‌موو هێزه‌كانی كورد به سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. ده‌كرا هه‌موومان پێكه‌وه له ناو شه‌ڕه‌كه‌دا نه‌بین به‌ڵام به‌م جۆره یه‌كترمان بپاراستایه یاخود وته‌ی هاوبه‌ش هه‌بوایه. ئێوه بینیتان به‌ر له ٢٠١٣ ئه‌و كاته ههڵودانی ئێمه هه‌بوو كه كۆبوونه‌وه سازكرا بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوێك نرا، به‌ڵام دواتر راگیرا. جارێكی تر داوامان كرد گفتوگۆ بكه‌ین، ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر هێز دیدارمان سازكرد و له‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه دیدارمان كرد. من خۆم به‌شداریم له دوو له‌و دیدارانه‌دا كرد. ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦. واته وتمان كه ئه‌وه‌تا توركیا كۆنسێپتێكی نوێی سازكردووه و هه‌مووان له مه‌ترسیدان. ئه‌و ستراتیژه‌ی توركیا بۆ هه‌موو گه‌لی كورد مه‌ترسیه، پێویسته ئێمه هه‌ڵوێستی هاوبه‌شمان هه‌بێت، كێشه له نێوانماندا هه‌یه، به‌ڵام جدی نین و ئێمه ده‌توانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. واته شه‌نگاله، له رۆژئاوا یانی له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ئێمه ده‌تانین قسه له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان بكه‌ین. ده‌بێت شاندی هاوبه‌شمان دانیشتن و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. من خۆم دوو جار كۆبوومه‌وه. ئێمه له كۆبوونه‌وه‌دا په‌سه‌ندمان كرد و دوای ئه‌وه ده‌بوایه كه شانده‌كان كۆببوونایهوه، به‌ڵام كۆنه‌بوونه‌وه و هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كرا بۆ كۆبوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتین ئه‌و كاتانه‌ی به تایبه‌تی كه‌له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه دیدارمان سازده‌كرد، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ توركیاش دیداری ئه‌نجام ده‌دا. ئێمه تێگه‌یشتین كه له‌و كاته‌دا بڕیاریاندا كه له‌گه‌ڵ توركیا كار بكه‌ن، نه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه. بێگومان ئه‌وه جارێكی تر پارهبوونی له سیاسه‌تی كورددا دروست كرد، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی. چه‌ند ساڵه كه نامانه‌وێت ئه‌و قوڵتر ببێته‌وه، جارێكی تر هه‌وڵی وه‌ك گتوگۆ و دیدار سازده‌كه‌ین، هه‌ندێك جاریش روویاندا، به‌ڵام تاده‌هات قوڵتر بوو و گه‌یشته ئه‌مڕۆ. ئێستا ده‌مه‌وێت له‌و باره‌وه چه‌ند شت بڵێم.
یەکەم؛ دەبێت بەرپرسانی پارتی (پەدەکە) بزانن، کە دەوڵەتی تورک لە مێژووی خۆیدا چ لە سەردەمی عوسمانی و چ لە کاتی دامەزراندنی کۆمار‌دا چەندە هاوکاری و شەڕی لەگەڵ کورد کردووە، پاشان ئەو کوردانەی کە هاوکاریان کردوون لە ناویبردوون، بۆ نمونە لە دێرسیم چەند هۆزێک بەرهەڵستییان کرد و هەندێک هۆزیش لەگەڵ دەوڵەت بوون، بەڵام کاتێک بەرخودانەکە تێکشکا هەموویانیان بە زۆر دوورخستەوە. یانی بە بێ جیاوازی هەموویان بەم شێوەیەن. لەم بوارەدا دەتوانم نموونەیەک بهێمنەوە، لە سەرحەد و بە شێوەیەکی سەرەکی لە کوردستان هۆزی حەیدەریان حوسێن پاشا زۆر بەناوبانگ بوو و لە کاتی خۆی دا ٤٠ هەزار سەربازی هەبوو و ٣٠ ساڵ بە ناوی عوسمانیەوە دژی ڕووسەکان شەڕیان کرد. ئێستا لە مێژووی تورکیادا دەڵێن، کازم قەرەبەکر سەرحەدی ئازاد کردووە، ئەمە ڕاست نییە. ئەوەی ڕزگاری کردووە کۆر حسێن پاشایە. یانی ئەوەندە خزمەتی تورکیای کرد، ئەو کەسە دۆستی شێخ ئەحمەد بارزانی بوو، دوای ئەوەی بڕیاری دا بچێتە ڕیزی بەرخۆدانی ئاگرییەوە، ویستی سەردانی شێخ ئەحمەد بارزانی بکات، دوای ئەوەی سەردانی کرد و ڕۆیشت، ئێمە بینیمان دەوڵەتی تورک بە دەستی خیانەتکارێک بەناوی مەدەنی لەکاتی نوێژکردندا شەهید کرد، کوڕ و برازاکانی لەوێ شەهیدکرد و دواتر دەوڵەتی تورک ٣٠ ساڵ لە دژی ئەو بنەماڵەیە شەڕی کرد، واتە دوای منداڵەکانی کەوت و هەندێکیانی شەهید کردن، هەندێکیانی بەندکردن و هەندێکیان ڕوویان لە ئێران کردوو و ساڵەهای ساڵ لە دۆخێکی سەخت و پەرێشان دا بوون و تا ئێستاش یەکێک لەو بنەماڵەیە بە هەڤاڵی ئێمە بوو بە ناوی سەرخۆبون و دوو ساڵ لەمەوبەر لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدیان کرد. واتە دەوڵەتی تورک تەنانەت ئەو کوردانەی کە لەگەڵیدا کاریان کردووە، لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە پاکتاویان دەکات. هەر بەو هۆیەوە هەرچەند ماڵی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دابن، هەر ڕۆژێک دێت بچێتە سەریان.
دووەم؛ واتە ئەوە ڕاستیەکە، ئەگەر پەکەکە نەبێت دەوڵەتی تورک هیچ کوردێک بە جدی وەرناگرێت. پەیوەندیی وەها لەگەڵ باشوور دروست ناکات. پێشتر پەیوەندیمان نەبوو، کاتێک ئێمە دروستبوون پەیوەندییان لەگەڵ دروستکردن. پاشان ڕێبەر ئاپۆ، کە دەستگیرکرا دەوڵەتی تورک وتی، ئێمە پەکەکەمان تەواو کردووە و جارێکی دیکە پەیوەندییەکانیان لاواز کرد و کردیانەوە بە هێڵی سوور. دوای ئەوەی جارێکی دیکە شەڕی ئێمە گەشایەوە، دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە پەیوەندیی بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و حزبەکانی باشورەوە کرد و بە فەرمی هێڵە سوورەکەی لابرد. واتە ئەمە ڕاستیەکە. ئێستا باشووری داگیر دەکات، واتە بەم داگیرکارییە ئێستا ئەوەندە ئاشکرایە، کە هاوکاریی و ڕەزامەندی پەدەکەیە.
هیچ کەسێک ناتوانێت دەوڵەتی تورک لەو شوێنانەی ئێستا بکاتە دەرەوە. چونکە شێوازێکی دیکەی دەوڵەتی تورک ئەوەیە، چووە هەر شوێنێک ئەو شوێنە بەجێناهێڵێت. واتە ئەمەش بۆ داهاتوو دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە. واتە ئێستا لایەنەکانی پەدەکە دەڵێن، بۆ پەکەکە هاتووە، باشە، بەلایەنی کەمەوە پەکەکە شەڕ دەکات و ماوەی ٤ ساڵە بەرخۆدان دەکات. شەهیدێکی زۆری بەخشیوە، بەڵام ئێوەش قبوڵی دەکەن و ڕازین و یارمەتیی تورکیا دەدەن. تۆ هەرگیز کاردانەوە و هەڵوێستتان نەبوو و هێرشەکانی بە ڕەوا سەیر دەکەن. ئێستا گەلی ئێمە لە باشووری کوردستان، یان کەسێک ئاگادارە، کە دەوڵەتی تورک ئەو هەموو شوێنەى داگیرکردووە. ئەمڕۆ ٣٠ هەزار سەرباز لە باشووری کوردستان جێگیرکراوە. ئێمە دەڵێین ئەم سیاسەتە ئایندەی باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە و تەنانەت عێراق دەخاتە مەترسییەوە وئەمە بەو شێوەیەیە.
سێیەم؛ نیوەی گەلی کورد لەباکوری کوردستانە، باکووری کوردستان وەک باشووری کوردستان لە سەردەمی خۆیدا بە قەتڵوعامی گەورەدا تێپەڕیوە. ماوەی ٥٠ ساڵە لە دژی ئەم دەوڵەتە تێکۆشان و شەڕ دەکات. تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار شەهیدمان داوە. ئێمە ١٠ هەزار زیندانیمان هەیە، سەرۆک ئاپۆ لە ئێستادا لە زینداندایە و دەمانەوێت بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک بەرەنگاری و بەرخودا بکەین. و بیانهێنینە خاڵی چارەسەری. ئاشکرایە، کە دەوڵەتی تورک دەبێت سەرەتا ناسنامە و مافی ناسنامەی کورد لە ناو خۆیدا قبوڵ بکات بۆ ئەوەی بە ڕاستی لە دەرەوەی سنوورەکەی و لە باشوور لەگەڵ کورد ببێت بە دۆست، واتە تا دەوڵەتی تورک لەناوخۆیدا نکۆڵی لەکورد بکات دۆستی کوردانی دەرەوە نابێت. ئەمە ڕاستیەکە ئێمە دەمانەوێت چارەسەرێک بدۆزینەوە، بەڵام هاوکاریی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتی تورک، رێگری لە چارەسەری باکور دەکات.
واتە ناهێڵن دەوڵەت لاواز بکەین و بیانهێنینە خاڵی چارەسەر. بە هەموو شێوەیەک یارمەتیی دەوڵەت دەدەن. یارمەتی دەوڵەت دەدات، کە گەریلا لەناوببات. ئەگەر دەوڵەت گەریلا تێکبشکێنێت، کوردستان بە تەواوی بە کۆمەڵکوژییەکە تێدەپەڕێت، واتە پارتی (پەدەکە) نابێت ئەمە بکات، بۆچی وا دەکات؟ ئێمە لەوە تێناگەین. بەڕاستی مرۆڤ دەبێت دەربارەی ئەو بارودۆخە پرسیاریان لێ بکات، با بۆ ئەو گەلەی ڕوون بکەنەوە، کە بۆچی ئەم کارە دەکەن. واتە کورد بە ناوی کوردەوە بکوژن و کورد بە کوشت بدە، بە ناوی کوردەوە لە بنچینەدا ڕێگری لێ بکەن. ئێمە بەڕاستی نازانین و حەزیش دەکەین بزانین، ئەوە چۆنە و چ رێککەوتنێکیان پێکەوە هەیە، ئەمە شتێکی هەڵەیە، ئەمە عەقڵیەتی مەهەپەیە. عەقڵیەتی مەهەپە/باخچەلی بۆ دوژمنایەتیکردنی کوردە.
خولوسی ئاکار دوژمنی کوردە، چۆن لەگەڵ ئەوان رێدەکەویت؟ ئێمە لەوە تێناگەین. ئەوە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، با زەحمەت بکێشن و ڕوونی بکەنەوە. ئەمڕۆ پێویستە ئەوە ڕوون بکەنەوە، چونکا ئەەمڕۆ ڕوونی نەکەنەوە مێژوو ناچاریان دەکات ڕوونی بکەنەوە. چونکە ئەوە شتێک نییە، کە ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ ئەو هەموو مرۆڤەى ئێمە لە ژێر ستەم و زوڵمدان، ئێمە دژی ئەو زوڵمە دەوەستینەوە، ئەو هەموو هاوکاریی و یارمەتییە زۆرە مانای چیە، لە بواری هەواڵگری، لۆجستیکی، گەمارۆدان و ڕێگاگرتن و لە هەموو بوارێک‌دا، مانای چییە؟ ئێمە بەڕاستی پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد. لەبەر ئەوە دەمەوێت ئەوان ڕوونی بکەنەوە.
چوارەم: دەبێت ئەوە بڵێم بۆ ئەوەی هەموو کەس بزانێت، پەکەکە لەناو ناچێت، پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژی و فیکرییە، ئەمڕۆ بیر و ڕامانەکەى بە ناو ملیۆنان کەس دا بڵاوبووەتەوە. ملیۆنان ژن و لاوی کورد، گەلی کورد و تەنانەت دراوسێکانی کوردستان، واتە عەرەب و تورکیش بەرگری لەو بیر و ڕامانە دەکەن. ئێمە نازانین بۆچی دەسەڵاتدارانی پارتی (پەدەکە) ملیۆنان کەس دەکەنە دژبەری خۆیان، ئێمە نازانین. واتە ئەوە دەبێت، کە دوژمنایەتیکردن بەرامبەر بە ملیۆنان کەس لەبیر بکرێت؟ واتە پێشتر لە ساڵانی ٩٢ تا ٢٠٠٠ شەڕێک لە نێوان کورددا ڕوویدا، بە گشتی لە نێوان ئێمە و پارتی (پەدەکە) شەڕ ڕوویدا. لە بنچینەدا، ئێمە دەمانویست ئەوە تەحەمولی بکەین و ئەو دەفتەرە دابخەین. من پێشتر ئەوەم وتووە و خۆم زۆر هەوڵم داوە بۆی. ئەمە بیرکردنەوەی هەموو بزووتنەوەکانمانە، ئێمە چی بکەین؟ واتە ئیدی ئێمە ئەو دەفتەرە دادەخەین، کە کورد و کورد بکوژێت. با ئێمە بە تەواوی دایبخەین. لەبەر ئەوە زۆر هەوڵمان دا. ئەوە بڕیاری بەرێوەبەری و بزووتنەوەکەمانە، بەڵام ئەوە جارێکی‌تر و دووبارە قووڵکرایەوە.
دەبێت هەمووان بزانن، کە پەکەکە بەو شێوەیە بە عەقڵ و مێشکی سولەیمان سۆیلو و خولوسی ئاکار خۆی فریو نادات، کە هەموو ڕۆژێک هەڵدەستن و دەڵێن، لە فڵان مێژوودا پەکەکە لەناودەبەین. پەکەکە بیر‌و ڕامانێکە، بیر و ڕامانێکی سیاسییە، تەنانەت پەکەکە کۆمەڵگایە، ملیۆنەها کەسیی خۆی هەیە. بۆچی دوژمنایەتی ئەوە دەکات؟ چ بەرژەوەندییەکی هەیە، چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا کردووە؟ بەڕاستی ئێمە لێی تێناگەین. واتە هیچ قازانجێکی پارتی تێدا نییە، بەڵکو زیانی بۆ خۆی دەبێت. ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە دەیڵێین.
پێنجەم؛ ئێمە ئەمڕۆ لە سەدەی ٢١داین. ئیدی دونیا پێشکەوتووە، ئیدی هەموو کێشەکانی خۆی بە دیالۆگ چارەسەر دەکات. هیچ کێشەیەک نییە، تەنانەت ئەگەر کێشەکەیش هەبێت مرۆڤ لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەری دەکات. دەوڵەتی تورک وەک چەندین دەوڵەتی تر داگیرکەری کوردستانە و بۆخۆی دەڵێت، لەوێ کورد نەتەوە نییە و عەشیرەتە، لە یەکدەدەن و لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەش و سیاسەتی هاوبەش ناڕۆن، ئێ ئێستا ئەم کردەوە دژ بە یەکانە بۆ سیاسەتی کورد شەرم نیە. ئێستا شەرم نییە بۆ ڕۆژئاوا و بۆ ئەنەکەسە و بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری، کە ئەمریکا دەبێتە ناوبژیوانیان. بۆچی ئێمە خۆمان هۆش و مێشکمان نییە؟ ئێستا زۆر شتی بۆ شەرم و عەیبە هەیە، ئێمە دەمانەوێت ئەوە تێپەڕینین، لە نێوان هەموو گەلاندا بیروڕای جیاواز هەیە، ئێستا بۆ نموونە کۆماری و دیموکرات لە ناو ئەمریکادا هەیە، بەڵام هەموو کەس پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکات. تاوەکو شوێنێک دێت و یەکدەگرنەوە، ئێستا لەو لایەنەوە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان لە مەترسیدان، بەو شێوەیە لەگەڵ گەورەترین دوژمن دا، واتە هاوکاریی دوژمنی باوباپیرانی دەکات، ئەوە هیچ پاوسێک و ڕوونکردنەوەیەک هەڵناگرێت.
ئەگەر بۆ نمونە حکومەتی تورکیا دەسەڵاتێکی گونجاو و مەعقول بووایە ئەوە شتێکی تر دەبو، بەڵام ئەم دەسەڵاتە بوونی خۆی لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی کورد بنیات ناوە، کەواتە چۆن هاوکاری ئەو دەکەیت؟ ئێستا ناتوانن نکۆڵی لەمە بکەن، ئەوە لە بەرچاوە و لە هەموو شوێنێک دیارە. ئێستا ڕەنگە سیاسەتێکی لەو شێوەیە لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا سوودێکی بۆی هەبووبێت، واتە ئەوە بووە بنەمایەک بۆ ئەوەی خۆیان کۆبکەنەوە، بەڵام ئێستا وا نیە. ئێستا ئەمە ساڵی ٢٠٢٢یە، ئەمە سەردەمی پەیوەندیی میدیای دیجیتاڵە. ئێستا دونیا هەموو شتێک دەزانێت. واتە چیتر نا‌توانیت قەناعەت بە هیچ کەسێک بکەیت، کە چی ڕووی داوە، یان ڕووی نەداوە، چونکا هەموو کەسێک بە چاوی خۆی دەیبینێت و دەخوێنێتەوە. واتە من دەڵێم هەڵەیە، بەڕێوەبردنی سیاسەت بەو شێوەیە ڕاست نییە و هەڵەیە، کۆمەڵگایەک، کە بەرگری بکات و تۆ بێیت بیکەیت بە دژی خۆت و تەنیا بە پارە و سەرباز بڕوا بکەیت، باشە ئەمە تا کوێ و بۆ کوێ دەڕوات.
باشە هەموو ئەو دەسەڵاتانە، کە لەو شێوەیە بوون شکستیان نەهێنا؟ لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەش سبەی میللەتی دەڕژێنێتە سەر شەقامەکان. ئەوە چەند دەخایەنێت؟ واتە: هەر ککاتێک بگەڕینەوە بۆ ئەوانە باشە. نابێت لەگەڵ دەوڵەتی تورک و دوژمنی کورد و ئەو ڕژێمە، کە دوژمنایەتیی کورد دەکات هاوکاری بکات، بەڵکو دەبێت هاوکاریی گەلی کورد بکات. هیوامان ئەوەیە، ئەوە هیوایەکە، ئیدی ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو هیوایەدا تێپەڕیوە، بەڵام من ڕاستی دەڵێم، واتە ئێستا کاتێکی باشە بۆ گەڕانەوە. ئەمە تەنیا ڕێگایەک نیە. ئەمە لە ڕای نێونەتەوەیشدا، واتە هەموو کەس نازانێت کورد لە دژی یەکترن، باشە ئەوانە لە دژی یەکتر بون چۆن دەبنە دەوڵەت و نەتەوە. ئەم نەتەوەیە دەبێت ستراتیژیی هاوبەشی خۆی هەبێت پێویست بوو لەسەر ئەم خاکە ببێت بە هەبوون، ئێ بەڵام ئەوە نییە. بێگومان بزووتنەوەیەکی بەو شێوەیە چارچەبوو و دابەشبوو دروست دەکات و بۆ داهاتووی کوردیش دەبێتە هەڕەشەیەک.
هەروەک ڕای گشتیش دەزانن پارتی (پەدەکە) لە ئامێدی ڕێگاوبان و سەربازگە دروست دەکات. هەروەها لە بالیسان ڕووداوێک ڕوویدا، کە ٣ گەریلا شەهیدبوون و ٢ گەریلاش دەستگیرکران. ئایا بارودۆخ و زانیاری نوێ لەم بارەیەوە هەیە؟
پێش هەموو شتێک دەبێت گەلەکەمان و ڕای گشتی هۆشیار بێت، هەتاکو شتێکی جدی نەبێت ئێمە بە ناوی فەرماندەییەوە لێدوان و ڕاگەیاندراو بڵاوناکەینەوە. ئەوە یەکەم، خاڵی دووەم؛ ئێمە هەموو نووسینەکانی فەرماندەیی لە سیاسی زیاتر بە شێوەی سەربازی و مسۆگەر دەنوسین. با گەلەکەمان ئەوەی لێ ڕون بێت. ئێمە شتێکی ناڕوون و نا مسۆگەر نانووسین، ئەوە بەو شێوەیە. وەک دەزانرێت، لە ٢٨ی ئابدا لەەر ئەو بابەتە ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە. ڕەنگە هەندێک بە ئاسایی لێی نزیک بووبنەوە، بەڵام هونەرمەندانی کورد بەرپرسیارانە نزیک بوون و لێدوانێکیان دا، ئێمە سوپاسیان دەکەین بەڵام ئەمە بابەت و کێشەیەکی ئاسایی نیە.
لەوانەیە ببێتە هۆی زۆر شت. ئێستا چۆنە؟ ئەو شوێنە لە شاری ئامێدیەوە نزیکە. دەکەوێتە دامێنی چیای ئامێدی. لەوێ هەندێک سەنگەرمان هەیە. لەوێ سێ سەنگەرمان هەیە و دوژمنیش ماوەی پێنج مانگە پێوەیانەوە سەرقاڵە و تێگەیشت، کە ناتوانێت بیگرێت. بەڕاستیش ناتوانن ئەوی بگرن. وادیارە دوژمن تاکتیکی گۆڕیوە و دەیەوێت پارتی (پەدەکە) بکێشێتە ناو ئەم کێشەیە. باشە بۆ چی ڕێگا دروست دەکات؟ مەودایەکی کورتە، ئەو شوێنەى رێگاکەى بۆ دروست دەکەن، ٢ کیلۆمەتر سەرتری شوێنی هەڤاڵان لە سێدارێ هەیە. شاخی لێیە، سەربازانی تورک لەوێن، سەربازانی سوپای تورک لە شاخەکەوە خۆیان لادا، لەو شاخەوە رێگایان هێنا بۆ ئەوێ و سەربازگە دروست دەکەن. بینا دروست دەکەن. ئەمە پلانێکی دەوڵەتی تورکە، چونکە یەکێک لە ستراتیژیەکانی تورکیا ئەوەیە، کە هەمیشە دەیەوێت کورد لەگەڵ کورد شەڕ بکات. لەڕاستیدا، ئێمە زۆر بە هەستیارییەوە لەم بوارەدا نزیک دەبینەوە.
بەڵام پارتی (پەدەکە) هەرگیز ڕیشەى و باش نزیک نابێتەوە. بۆ ئەوەی پلانەکەی تورکیا سەرنەکەوێت ئێمە بە هەستیاری و خۆڕاگرییەوە نزیک دەبینەوە، بۆ ئەوەی ئێمە لەم سەردەمەدا نەبێت بە شەڕمان، ئێمە بە بەپرسیاریی و بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە. ڕەنگە ئێستا پارتی (پەدەکە) بڵێت، "ئەمە شوێنی ئێمەیە، ئێوە لێرە چی دەکەن؟"، شوێنی ئێوەیە، بەڵام ئەو هەموو ساڵە لێرەین، هەر تەنها ماوەی ٨ ساڵە ئامادەکاری دەکەین. ئێمە لێرەدا تورکیا تێکدەشکێنین. ئێمە لە راگەیەندراوەکەدا وتمان، دووبارەی دەکەمەوە، یان ئەوەتا دەبێت ئەو سەربازانە لەوێن بڕۆن، یان هەموویان دەمرن. هیچ ڕێگایەکی تر نییە ئەوە، یانی سبەی کە کاتی خۆی هات، ئەو کاتە دەزانن چی دەبێت. ئێمە بەپێی ستراتیژییەک کاردەکەین و دەجوڵێینەوە. ئەم ستراتیژە پەیڕەو دەکەین و دەمانەوێت لە ئەنجامی ئەو ستراتیژەدا دوژمن تێکبشکێنین. جەنەراڵەکانی تورکیاش باش دەزانن و ئێمە و ئەوان بەباشی لەیەک تێدەگەین، بۆیە دەیانەوێت پارتی (پەدەکە)ش تێبخەن.
پارتی (پەدەکە)ش هاتووە و لەوێ ئاڵای هەرێمی کوردستانی داناوە، دەبێت ئەوە ئاوا نەبێت، نابێت ئەوان ئەوەندە ئێمە ناچاری هەندێک شت بکەن. ئەگەر دەڵێت، ئەمە ڕاست نییە، تکایە خۆی کێ دەڵێت، با بێت و بڕوات بۆ ئامێدی، لە بەرامبەر ئامێدی گوندی مژێ هەیە، لەوێ وەک ئاوێنە هەموو شتێک دیارە. بە دوربینێک دەتوانێت هەموو شتێک ببینێت، لەم لاوە سوپای تورک هەیە، لە لایەکی دیکەوە دیسانەوە سەربازی تورک هەیە، لە ناوەڕاستیاندا و لە ناوەندیاندا خانوو دروست دەکرێن. واتە سەربازگە لەلایەن پەدەکەوە دروست دەکرێت، باشە تەواو شوێنی تۆیە، هەمووی بۆ تۆ، بەڵام ئێمە ئێستا لەگەڵ یەک لە شەڕداین تۆش مەیەنە و خۆت مەخە ئەو ناوە و نێوانمان. تاوەکو بزانین ئێمە دەتوانین ئەوان تێکبشکێنین، یان نا، هێشتا ئەنجامەکان ڕوون نین. کوا دەوڵەتی تورک کام وشێنی گرتوە؟ ئێستا هەڤاڵانمان لە ئاڤاشینن، ئەوە دوو ساڵە دەیانەوێت ئاڤاشین بگرن، بەڵام ناتوانن.
ئێستا هەڤاڵانمان لە ئەشکەوتی برینداردان، ئەمڕۆ لە چەمچۆ شەڕی دەستەویەخە و سینگ بە سینگ دەکەین، ئەوەتا لێرە لە شاخی جودی شەڕ دەکەین. ئێمە لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکەین. هەندێک بێ لایەنانە نزیک ببنەوە، واتە لایەنێک بە کڵاشینکۆف و بۆمبا شەڕ دەکات و لایەنەکەی دیکەش لە ئاسمانەوە، بە تەکنەلۆژیا و تەکنیک و چەکی قەدەغەکراو شەڕ دەکات. ئەگەر ویژدانێک هەبێت مرۆڤ یارمەتیی ئەوان نادات، ئەوان ستەمکارن، هەر خۆی ئەوان ئیمکانیەتیان زۆرە، ئەوان سەربازن، ئەوان دەوڵەتی داگیرکەرن. باشە چۆن مرۆڤ دەتوانێت یارمەتیان بدات؟ واتە ئەگەر من بم، بۆ نموونە ئەگەر من بێلایەن بم، لە گەلی کوردیش نەبم، ئەوا من هەرگیز یارمەتیی ئەو کەسانە ناکەم، بەڵکو هاوکاریی ئەو کەسانە دەکەم، کە بە توانایی و ئیمکانی خۆیان، بە ورە و ئیرادەی خۆیان شەڕ دەکەن. باشە ئەوەى ئێستا هەیە ئاخر چۆن دەبێت وەها بێت. ناهەقیمان بەرامبەر دەکرێت. مرۆڤ کەمێک بە ویژدان بێت، کەمێک شەرەفمەند و بە شکۆ بێت. ئەم دەوڵەتە خۆی هەموو ئیمکانێکی هەیە. ئێستا لەوێ چەقیوە و گیریخواردووە، بەڵام ئەوان دێن لەوێ شوێن بۆ سەربازانی تورک دروست دەکەن، ئەوە شتێکی خراپە.
دۆخێکی دیکە هەیە. ئەو دۆخەی تر کە تۆ باست کرد، بالیسانە، ئێمەش لێدوانێکمان لەو بارەیەوە دا. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەمان هیچ شتێکی نوێ ڕووی نەدا. دوای ڕووداوەکە لە ٦ی مانگ کە ٥ی مانگ بوو، بەیاننامەیەکمان بڵاوکردەوە. زانیمان بەو جۆرەیە. هیچ ڕووی نه‌داوه. ئەگەر دەستت لەم کارەدا نییە، واتە ئەگەر فڕۆکەکانی تورک هێرشیان کردووە، پێویستە هاوڕێ بریندارەکانمان رادەست بکەن، بۆ ئەوەی لەوانەوە بزانین کە چی ڕوویداوە. با بپرسین، با ڕوون بێت. ئایا نەدەبوو بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ نموونە چارەسەری برینداران بکردایە و با سوپاسیان بکەین. ئایا نابێت دوو رێکخستنی کوردی بەم شێوەیە لە یەک نزیک ببنەوە؟ بەڵام تا ئێستا هیچ دەنگێک لەوانەوە نییە. من پێم وایە گەلەکەمان و ڕای گشتی هەموویان چاوەڕێی ئەوەن بزانن چۆن دەبێت. ئێمە دەڵێین، بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە ڕوون بێت، دەبێت ئەو هاوڕێیانە ببینین. پێویستە ئازاد بکرێن. ئەوان نەدەچوون بۆ هیچ شوێنێک کە زیان بە کەس بگەیەنن. لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆیشتن. هیچ زیانێکیان بۆ کەس نییە. ئێستا هەم ئەم ڕووداوە و هەم ساڵی ڕابردوو ٢ لە گروپەکانمان بۆسەیان بۆ دانرا، چارەنووسیان نازانین. من لێرەوە جارێکی تر و بۆ دواجار دەڵێم؛ پێویستە چارەنوسسی هەر سێ گروپی شەهیدەکانمان بزانریت تەرمی شەهیدەکانمان رادەست بکرێتەوە. هەروەها بریندار و زیندانیان بە زیندوویی ڕادەستی ئێمە بکەن. من پێم وایە ئەمە مەعقولترین شتە و ڕای گشتیش کراوەیە بەڕووی ئەمەدا. پێویستە ئەو کارە بکەن. ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن. ئێمە خەمی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانین. نامەوێت شتێک هەیە کە بڵێم. واتە وەک شەڕێکی ناوخۆ. ئێمە نامانەوێت شتێکی وا ڕووبدات، نامانەوێت فەرمانێکی وا وەک فەرماندەیی دەربکەین. بەڵام نابێ بەو رادەیە لێمان نزیک ببنەوە. بەو شێوەیە نابێت. هەموو شتێک سنووری خۆی هەیە. ئێمە بزووتنەوەیەکی تایبەتمەندین، دەتوانین بچینە هەر شوێنێک. پێویستە هەمووان بزانن کە هێزێک کە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە باشووری کوردستان و لەم دواییانەشدا لە زاپ بۆ ماوەی پێنج مانگە دووهەمین سوپای ناتۆی ڕاگرتووە، دەسەڵاتی تایبەتی خۆی هەیە. نابێت کەس حسابی هەڵە بکات. بەڵام ئێمە بە بەرپرسیارێتیەوە نزیک دەبینەوە. هەموو ئەمانە دەگەیەنم بە گەلی کوردستان. ئەگەر سکاڵایەکمان هەبێت، دەیخەینەڕوو. بە خەڵک دەڵێین. ئەوە دۆخەکەیە. ئەمە پرسێکی نەتەوەییە، نابێت گەلەکەمان بە بێباکی لێی نزیک بێتەوە. واتە پرسێکی نەتەوەییە. قووڵتر دەبێت، وەک شەڕێک وایە. ڕاستەوخۆ نییە، بەڵکو ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیرەکیدا، لەگەڵ بارودۆخەکانی دیکەشدا هەمان شتە. ڕەخنەگرانەیە. ئێمە خۆمان ئاسوودە نین بەو شێوەیە قسە بکەین. بەڵام پێویستە گەلەکەمانیش بزانێت، هاوڕێکانمان بزانن، دۆخەکە بەم شێوەیەیە. قسە لەسەر ئەوە نییە کە چەند دەسەڵاتت هەیە. بەم شێوەیەیە نییە. لەم قۆناغە مێژوویی و ناسکەدا، بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد گرنگە. لە بەرامبەر ئێمەدا دوژمنێکی زۆر دڕندانەمان هەیە بە هەستی جینۆساید و شۆڤینیزم و تۆرانیزمەوە دەجوڵێتەوە. ئەوان دەزانن شەڕی نێوان کورد لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان نابێت. ئەمە تاکە خەمی ئێمەیە. بە دڵنیاییەوە دۆخەکە بۆ گەل و رای گشتی ڕوون دەکەینەوە. ئێمە دەمانەوێت هەمووان خاوەنداری لە بەرپرسیاری خۆیان بکەن.
هەر لەسەر ئەم بابەتە، ئەو کەسانەی خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لە کردەوەکانی پەدەکە دەبێت چی بکەن؟ پێویستە گەل چی بکات؟
ئەو کەسانەی خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بە پلەی یەکەم سیاسەتمەدارنن. بەڵام لێرەدا هیچ بانگەوازێک بۆ لایەنی سیاسی ناکەم. پێشتر بانگەوازی پێویستمان کردووە. پێویست ناکات هەندێک شت دووبارە بکرێتەوە. بەڵام زۆر روونە، رەنگە ئەم دۆخەی ئێستا لای هەموو لایەك روون نەبێت، بەڵام مەترسی لەسەر باشووری كوردستان و تەواوی سیاسەتی كوردستان هەیە. هەموو مرۆڤێک لەسەر ئەم زەوییە دەڵێت 'منیش پێگەم هەیە، ئیرادەم هەیە' و ئەمە پەیوەندی بە هەموو کەسێکی نیشتمانپەروەرەوە هەیە. بۆ ئەوەش نابێت ئەوانەی خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لەبەرامبەر ئەم جموجووڵە بێدەنگ بن. بۆ نموونە لە کۆبوونەوەیەکی یەنەکەدا کاک بافێڵ گوتی 'یەنەکە بۆ ٤٥ ملیۆن کورد خەبات دەکات'. ئەمە شتێکی باش بوو. بەڵام بە دڵنیاییەوە پراکتیک پێویستە، و پراکتیکیش دەبێ لەگەڵیدا هاوتەریب بێت. لێرەدا ئێمە تەرکیز لەسەر گەل دەکەین نەک دەوڵەت و دەسەڵاتەکان. بەهۆی ئەوەوە بانگەوازێک بۆ گەل دەکەم، پێش هەموو شتێک خەڵکی ئێمەی بادینان و باشووری کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستان، بانگەوازێکم بۆیان هەیە؛ بەرپرسیارێتی دۆخەکە لە ئەستۆ بگرن. ئەم بەرخۆدانەی ئێستا لە دەڤەری زاپ، ئاڤاشین، مەتیان بەڕێوەدەبرێت، پەیوەندی بە هەموو کوردەوە هەیە. لە سەرووی هەمووشیانەوە جێگەی شانازییە بۆ هەموو گەلی کوردستان. ئەگەر لەوێ دوژمن بشکێنین، دەستی کوردی باشوور بەهێزتر دەکات. لە هەموو شوێنێک دەستی گەلی کورد بەهێز دەبێت. واتە کێشەیەکی نەتەوەییە. کاتێک ئەمەمان بۆ هەموو لایەکدا ئاشکرا کرد، چاوەڕوانیمان ئەوە بوو کە لە ئاڤاشین کە لە دژی دوژمن شەڕمان دەکرد، ئەوان یارمەتیمان بدەن. مەبەستم ئەوەیە بزانین لە ڕاستیدا دەتوانین بیوەستێنین، پشتگیری بکەین. بەڵام ڕووی نەدا. ئێمە لێرە بە تەنیا ماینەوە. بەڵام چاوەڕوانیمان لە گەل هەیە. لە گەلەکەمانەوەیە. هاوڕێکانمان لەوێ شەڕ دەکەن، لە چوار پارچەن، لە هەر چوار پارچە شەڕ دەکەن. ئێمە بە ناوی ئەم گەلەوە شەڕ دەکەین، باشووری کوردستان دەپارێزین. بۆ نموونە بەرفین رێباز، سارا ئەحمەد ژنە هاوڕێکانمان لە پرۆسەی بەرگریکردن لە مەتینادا شەهید بوون. کێن ئەمانە؟ کچێکی کوردی خەڵکی شاری سلێمانیە. فەرماندەی ناوچەیەک بوو، لەوێ شەهید بوو. فەرماندەی بەرخۆدانی شەهید شاهین، هەڤاڵ ئاڤزەم چیا. کێیە، خەڵکی کوێیە؟ کچێکی کوردی خەڵکی عامودێ بوو. فەرماندەی تەواوی میحوەری کورەژارۆ مزگین رۆناهی. کێیه؟ کچێکی کوردە کە ١٥-٢٠ ساڵە وەک فەدایی خەبات دەکات، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە هەمان هەرێم شەهرستان کچێکی کوردی خەڵکی فارقین هەیە، خەڵکی ئامەدە. بنەوش ئاگال کچێکی کوردی خەڵکی وێرانشارە. دیدار هارون کچێکی کوردی خەڵکی ماردین، لە ئەوروپا گەورە بووە، لە ئەوروپا خوێندوویەتی، لە ئەمریکا خوێندویەتی، لە زانکۆ خوێندوویەتی، هاتۆتە چیاکانی کوردستان، لە زاپ شەڕی کردووە و شەهید بووە. ئایا ئەمانە هەمووی هێژا نین؟ بۆ هەموو کورد بەنرخن. کوڕان بەو جۆرەن. کوڕەکان بە هەمان شێوەن، پێویست ناکات ناوی هەموویان بهێنم. دەتوانم ناوی یەکێکیان بهێنم، پێشتر ناویانم هێنا. فەدایی کۆبان. فەدایی کۆبان هەڤاڵێکی عەرەبی ئێمەیە، ئینتەرناسیۆنالیستە، لەم شەڕەدا جێی خۆی گرت. جگە لەوەش چەندین هەڤاڵی عەرەب شەهید بوون. ئەم جۆرە بەرخۆدانیە ئەمڕۆ زۆر مانادارە. هەر لەبەر ئەو هۆیەش دەڵێین سەركەوتنی ئەم بەرخۆدانە بۆ گەل، بۆ گەلی كوردستان، بۆ دیموكراسی ناوچەكە، هەموو کەسێک قازانجی خۆی هەیە. پێویستە گەل پشتگیری بکات. ئەگەر پشتگیری ناکەیت، دژی مەبە و راپۆرت بە دوژمن مەدە.
لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازێکم هەیە بۆ هەموو نیشتمانپەروەران، بەتایبەتی رۆشنبیران، هونەرمەندان، کەسانی بەویژدان، هەموو ئەو سیاسەتمەدارانەی کە لێپرسینەوە لەخۆیان دەکەن، سەربەخۆکان، هەموو ژنانی کوردستان، گەنجانی کوردستان، هەموو نیشتمانپەروەرانی خەڵکی کوردستان. ، هەموو هۆزەکان ، سەرکردەی هۆزەکان. بە تایبەت لە باشووری کوردستان ریشسپی عەشیرەتەکان پێگەیەکی بەهێزیان هەیە. داوا لە هەموو کەسانی بەرپرس و بە ویژدان دەکەین لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگ نەبن. ئێمە لە قۆناغێکی مێژووییداین. لەم قۆناغە مێژووییەدا گەلی کورد پێویستی بە یەکڕیزی نەتەوەیی هەیە. بۆ ئەوەش پێویستە هەمووان ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەن. ئێمە وەک گەریلا پێمان وایە ئەرکی خۆمان بەجێ دەگەیەنین. ئێمە هەموو ڕۆژێک ژیانمان دەبەخشین. ئێمە بەڵێنمان بەم گەلە دا، پێش ئەوە وتمان، ئێمە بە بەڵێنەکەمان وەفادارین. ئێمە دەمانەوێت تا کۆتایی بەرەنگاری ئەو لەشکرکێشییە ببینەوە. ئەمڕۆ شەڕێکی وەها دەکەین. رێبەر ئاپۆ کە ٢٣ ساڵی تەواو کردووە، ماوەی ٢٤ ساڵە لە زینداندایە. لە ئیمرالیە سیستەمێکی ئەشکەنجەدانی دەروونی هەیە. دوژمن فشار دەخاتە سەری. ئەو چی دەکات؟ هەنگاوێک بۆ دواوە نانێ. بۆ ئەوەی بیانوو بۆ کورد دروست بکەن. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ نایکات. بەهۆی ئەوەوە گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی بەردەوامە. سەرۆکەکەمان بەم شێوەیە بەرەنگاری دەکات. هەروەها لە زاپ شەڕ دەکەین، لە هەموو شوێنێک، ئێستا لە مارینۆس شەڕ هەیە. هاوڕێکانمان لە زیندانەکانیشدا شەڕ دەکەن. سیاسەتمەدارانی ئێمە بەرخۆدان دەکەن. ئەمە بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و کوردیە. پێویستە گەل پشتگیری بکەن. دژی مەبن. ئێمە بۆ ئیرادەی گەلی کوردستان خەبات دەکەین. سەرۆک ئاپۆ وتی، 'دەمەوێت شوێنێک بۆ کورد دروست بکەم'. ئێمە ژیانمان خستۆتە سەر دەست، بەپێی ئەو فەرمانە بەرخۆدان دەکەین، بۆ پارە نییە، بۆ ماڵ نییە، میللەتەکەمان دەزانێت شتێکی وا لە نیەتی ئێمەدا نییە. ئێمە ئەم کارە بۆ ئەم گەلە دەکەین. ئەوکات دەبێت گەلەکەمان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. واتا هەرکەسێک ئاگاداری ئەرکی خۆی بێت. بۆ ئەوەی بتوانین لەم قۆناغەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین. راستە دوژمن زۆرترین هێرش دەکاتە سەر گەریلا، زۆرترین هێرش دەکاتە سەر ئیمرالی، بەڵام بەرخۆدان دەکەن، بەڵام دەبێت هەمووان ئاگاداری ئەرکی خۆیان بن. لەم چوارچێوەیەدا یەکڕیزی و یەکڕیزی نەتەوەیی بەدی بهێنین.
لە کۆتاییدا شتێک هەیە کە بتانەویت بیڵێن؟
ئەمڕۆ فشارێکی زۆر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ١٨ مانگە هیچ هەواڵێکمان لێ نەبیستووە. گۆشەگیرییەک هەیە کە لە جیهاندا هاوتای نییە. لە هەموو زیندانەکاندا دڕندەیی هەیە. ڕۆژانە تەرم لە زیندانەکان دەهێنرێنە دەرەوە. لەم دواییانەدا بارش کەوە، پیاوێکی نیشتمانپەروەر خەڵكی وان شەهید بوو. پێش ئەوەش لە چەند مانگی ڕابردوودا ٣ تەرم لە زیندانەکان هێنرانە دەرەوە. بە واتایەکی تر دڕندەیی بەرامبەر گەلەکەمان و گەنجانمان و دۆستەکانمان هەیە. نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی کورد، شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە و سووکایەتی بە گەلەکەمان دەکرێت. هێرشێک هەیە بۆ سەر سروشتی کوردستان، دارەکانی کوردستان دەبڕدرێن، دەیانەوێت کوردستان بێ دارستان بکەن. دوژمنایەتییەکی وەها بەرفراوان هەیە. هێرش بۆ سەر گەریلا هەیە، بەڵام هێرشێکی نامەردانەیە. مەبەستم ئەوەیە کە جێگەی داخە، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنن. شەڕی سنگ بە سنگ ناکەن، بەم چەکانە شەڕ دەکەن. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا پێویستە گەلەکەمان بڕژێتە نێو شەقامەکان. گەلەکەمان خۆی ڕێکبخات، بێدەنگ مەبن. لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێریشدا، پێویستە ئاگاداری ئەرکی خۆی بێت. لەم پرسەدا کەموکوڕییەک هەیە، ڕەخنەشمان هەیە. داوا لە گەلەکمان دەکەین کە ئاگاداری بەرپرسیارێتییەکانیان بن. کردەوەی دڕندانەی دوژمن، لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە دەرەوەی مافی مرۆڤ هەیە؛ نابێت گەل لە بەرامبەر ئەمانە بێدەنگ بێت. گەلەکەمان لە ئەوروپا هەندێک هەوڵی هەیە. بەڵام لەم دواییانەدا سست بوون. بەڵام لەم دواییانەدا کۆنسێرتێک لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو. بەڕاستی شتێکی باش بوو. هەرکەسێک بیری لێکردۆتەوە، هەرکەسێک ڕێکی خستبێت سوپاس و پیرۆزبایی لێدەکەین. بەڕاستی شتێکی زۆر بەنرخ بوو. بە واتایەکی تر هونەرمەندانی ناودار و خەڵاتکراو لە جیهاندا لەسەر شانۆ دەرکەوتن، هەموویان باسی رێبەرتی ، باسی گەلی کوردستانیان دەکرد. ئەمە شتێکی زۆر بەنرخ بوو. جگە لەوەش فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لە هۆڵەندا و فەرەنسا بەڕێوەچوو. خراپ نەبوو، بەڵام پێویستی بە بەشداری زیاتر هەبوو. قوربانیدانی زیاتر پێویستە. بۆچی؟ چونکە ئەو سەردەمەی ئێمە تێیداین، سەردەمێکی ئاسایی نییە. نائاساییە. مەبەستم ئەوەیە ئەم نموونەیەی ئێستا بە تایبەت ٢، ٣ مانگی داهاتوو، کاتێکی زۆر گرنگە لە شەڕی گەریلادا. چونکە دوژمن هەوڵی گەیشتن بە ئەنجام دەدات، ئێمەش هەوڵ دەدەین بگەینە ئەنجام. هەندێک پشتگیری پێویستە. پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە ئێمە لەبارەی ئەم شەڕە وتمان 'ئەمە شەڕی بوون و لەناوچوونە'، ئەمە قسەیەکی ئاسایی نەبوو. ئەوە ڕاستە. بۆ ئەوەش پێویستە هەرکەسێک کە خاوەن غیرەتە، هەرکەسێک وڵاتی خۆشدەوێت لەم کاتەدا ئەوەی لە توانایدایە بیکات. پێویستە گەنجان بەشداربن. چالاک ببن. ژنان، هەموو نیشتمانپەروەران زیاتر گرنگی بە ئەرکی خۆیان بدەن. چونکە بەڕاستی ئەم قۆناغە قۆناغێکی زۆر گرنگە لە مێژووی خەباتماندا و دەمانەوێت لەم قۆناغەدا سەرکەوین. ئێمە باوەڕمان بەخۆمان هەیە، ئەگەر تا ئێستا بەم شێوازانە بەردەوام بین، سەرکەوتوو دەبین. ئەو خۆڕاگرییەی لە پێنج مانگی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، بنەمای سەرکەوتنی ئێمەی مسۆگەر کردووە. بەڵام بێگومان هیچ شتێک بە ئامادەیی بەدەستناهێنرێت. مرۆڤ دەبێ هەوڵ بدات. هەروەها لەم کاتەدا هەوڵێکی گرنگتر، بەشدارییەکی بەهێزتر پێویستە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، دەبێتە سەردەمی سەرکەوتنی گەورە. لەسەر ئەم بنەمایە لە ناخی دڵمەوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو بینەران دەخوازم.
ف.ق \ ژ.ت\ هـ.ب