قه‌ره‌یلان: ئه‌مه‌ بانگه‌وازی به‌رخودانه‌، ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌شداری له‌ قۆناغه‌كه‌دا بكات! -

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان: ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌شداری له‌ قۆناغه‌كه‌دا بكات. ئه‌مه‌ بانگه‌وازی به‌رخودانه‌. به‌ ده‌وری به‌رخودانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌بێت به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیك گه‌وره‌ بكرێت.

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان به‌ رێگه‌ی ئامێری بێته‌ل قسه‌ی بۆ گه‌ریلاكان له‌ زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا كرد.

قسه‌كانی قه‌ره‌یلان كه‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلا تی ڤییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"من سه‌ره‌تا به‌ ناوی بڕیاگه‌كه‌مان، به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌ خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه‌ سڵاو له‌ هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م.

به‌رخودانی مێژوویی ٣ مانگه‌ و نیوی تێپه‌ڕاند. له‌و ٣ مانگ و نیوه‌دا زۆر ئه‌نجامی گرنگ هاتنه‌ ئاراوه‌. بێگومان ئه‌و ئه‌نجامه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ و به‌رنرخه‌. ئه‌مه‌ له‌ سایه‌ی شه‌هیدانی قاره‌مانه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربوو، له‌ سایه‌ی گیانبازی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵاندا ده‌سته‌به‌ربوو. ئێمه‌ ته‌واوی شه‌هیدانی به‌رخودانی مێژوویی له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێ مزگین، شارستان، رۆهات، باگه‌ر، ئاڤزه‌م، ئۆزگور، زه‌مانی، نالین و به‌رفین رێبازه‌كان به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌. له‌ به‌رده‌م یادی ئه‌واندا به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. ئێمه‌ قه‌رزاری ئه‌وانین. ئه‌و چیڕۆكی قاره‌مانێتیانه‌ له‌ سایه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پێكهاتوون و ئێمه‌ له‌سه‌ر یادی ئه‌وان، له‌سه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانی سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ دروست ده‌كه‌ین و به‌م جۆره‌ ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌ كه‌سانی نه‌مر. به‌م جۆره‌ ئێمه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌وانمانداوه‌ تا كۆتایی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین.

ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵه‌ داگیركاری توركیا، ده‌وڵه‌تی قڕكه‌ری توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنسێپتی له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌یه‌وێت باشوری كوردستان داگیر بكات. به‌ تایبه‌تی له‌ هێرشی سه‌ر گاره‌دا ده‌یویست له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا داگیربكات. به‌ڵام ئه‌و تاكتیك و رێبازه‌ی به‌رامبه‌ر دوژمن گیرایه‌به‌ر كۆتایی به‌ پلانی ساڵی ٢٠٢١ دوژمن كرد و نه‌یهێشت پێكبێت. له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوژمن سه‌رنه‌كه‌وت. دیاره‌ دوژمن ده‌ستبه‌رداری خواسته‌كه‌ی نه‌بووه‌. هه‌م له‌ رووی سیاسی و دیپلۆماسی و هه‌میش له‌ رووی چه‌ك و هێزی خۆیه‌وه‌ تا ئاستێك ئاماده‌كاری كردووه‌. یاخود بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ هه‌رێمییه‌كان و هێڵی كوردی هاوكار هێنده‌ی تر پشتیوانی بێت. جارێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بێده‌نگ بێت، یارمه‌تیده‌ر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ هه‌ژمۆنخوازه‌كانی جیهانی زیاتر پشتیوانی بكه‌ن و ته‌كنه‌لۆژیا و توانای بۆ ئاماده‌ بكه‌ن دوژمن هه‌ندێك ئاماده‌كاری به‌م جۆره‌ی كرد. هه‌مان كات هێزه‌كه‌ی خۆیشی به‌ پێی ئه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ كردووه‌ و ویستی ئه‌مساڵ، یانی له‌ ٢٠٢٢دا ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌ ٢٠٢١ دا بیكردایه‌، بیكات. واته‌ هه‌رێمی پاراستنی مێدیا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا داگیر بكات و دواتریش رووبكاته‌ رۆژئاوای كوردستان و به‌م جۆره‌ كۆنسێپتی خۆی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ته‌واو بكات.

به‌ڵام ئه‌وه‌تا ٣ مانگ و نیو ته‌واو بوون، تائێستا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ جارێكی تر سه‌رنه‌كه‌وتووه‌. پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. له‌و سێ مانگ و نیوه‌دا شه‌ڕێكی زۆر دژوار هاته‌ ئاراوه‌ و هێشتاش به‌رده‌وامه‌. دوژمن هه‌موو تواناكانی به‌كارهێنا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ شه‌ڕ فراوان بوو، دوژمن هه‌ر كۆتاییهات شه‌ڕی به‌رفراوان تر كرد و ویستی به‌م جۆره‌ به‌ره‌و ئه‌نجام بچێت. به‌رفراوانی كرد، بۆ نمونه‌ هاته‌ شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی هه‌كاری. به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ زیاتر گورزی به‌ركه‌وت. دواتریش به‌م جۆره‌ زیاتر به‌رفراوانی كرد، ویستی شاخه‌كانی ئامێدی و چه‌مچۆ بگرێت. گه‌وره‌ترین گورزی له‌ شاخی ئامێدی به‌ركه‌وت.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دوژمن كوژران

دوژمن به‌رفراوانی كرد تاكو ئه‌نجام به‌ده‌ستبخات، به‌ڵام ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ به‌رخودانی هه‌ڤاڵان زیاتر بوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت، كه‌ له‌ مێژووی ئێمه‌دا، یاخود له‌ مێژووی شه‌ڕی ئێمه‌ و ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رگیز شه‌ڕێكی به‌م جۆره‌ له‌سه‌ر یه‌ك و دژوار رووینه‌داوه‌. له‌ مێژووی شه‌ڕی ئێمه‌دا هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ باشور ئه‌وه‌نده‌ زیانی گیانی به‌رنه‌كه‌وتووه‌. زیانه‌ گیانیه‌كانی دوژمن زۆر زۆرن. به‌ پێی ئاماری هه‌ڤاڵان نزیكه‌ی ١٧٠٠ كه‌سیان سزادراون.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماره‌كان شه‌هیده‌كانمان ٧٢ هه‌ڤاڵن. ته‌نیا هه‌ندێك هه‌ڤاڵیش هه‌ن كه‌ زانیاری له‌ باره‌یانه‌وه‌ نییه‌ و ئاماریان نه‌دراوه‌ هه‌ن. یاخود له‌م به‌رخودانه‌ مێژووییه‌دا له‌ نزیكه‌ی ٨٠-٩٠ قاره‌مانیشمان هه‌یه‌. بێگومان سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ دوژمن له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدا ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارده‌هێنێت و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌ركادێنێت، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت شه‌ڕ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و زیانه‌ گیانیانه‌ی ئێمه‌ هێنده‌ زۆر نین. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ تاكتیك و رێبازی ئێمه‌، به‌ كه‌مترین زیانی گیانیه‌وه‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ به‌ده‌ستهێنان، ده‌سته‌به‌رده‌بێت و رێی تێده‌چێت. به‌م جۆره‌ ته‌كنه‌لۆژیای دوژمنیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و ئه‌نجامیان به‌ده‌ستهێنان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌. گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتی نه‌كات و له‌ راستیدا هێنده‌ی تر به‌ پسپۆڕی بجوڵێته‌وه‌، مرۆڤ ده‌توانێت دوژمن به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو ببات. بێگومان ئه‌مه‌ هه‌روا ئاسان نییه‌، واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ڤاڵان ده‌یكه‌ن شتێكی ئاسایی نییه‌. ئازایه‌تی و گیانبازییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌. هه‌موو گه‌له‌كه‌مان، هه‌موو جیهان به‌م جۆره‌ به‌ وریاییه‌وه‌ چاودێری و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی ده‌كرێت: وه‌ك چۆن له‌ مێژوودا، له‌ مێژووی گه‌لی كورددا قاره‌مان و عه‌گید هه‌بوون، له‌ مێژووی گه‌لانی رۆژهه‌لاتدا سامورایی هه‌بوون، هه‌روه‌ها له‌ مێژووی گه‌لی رۆژئاوادا له‌ كولتوری ئه‌واندا شوالیه‌ هه‌بوون، ئێستاش وه‌ك مێژووی گه‌له‌كه‌مان عه‌گیده‌كانی سه‌رده‌م له‌م شه‌ڕه‌دا هاتوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌. وه‌ك چۆن له‌ مێژوودا هه‌ر عه‌گید و قاره‌مانێك به‌رامبه‌ر ١٠٠-١٥٠ شه‌ڕڤانی ئاسایی ده‌یتوانی شه‌ڕ بكات، ئێستاش گیانبازانی ئاپۆیی له‌ گۆڕه‌پانی زاپ، له‌ ئاڤاشین، له‌ شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی هه‌كاری و شاخی ئامێدی ئێستا هه‌مان شت ده‌كه‌ن. واته‌ رێبازی عه‌گیده‌كانی مێژوو وه‌ك عه‌گیده‌كانی هاوچه‌رخ رۆڵ ده‌گیڕن. له‌ مێژوودا قاره‌مان ته‌نیا پیاو بوون. ئێستا قاره‌مان و عه‌گیدی ژن و پیاو پێكه‌وه‌ن. ئه‌مه‌یه‌ عه‌گیدی هاوچه‌رخ هێنده‌ی تر به‌هێز ده‌كات. له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێ شارستان، مزگین، چیا، ئاڤزه‌م، ڤیان، نالین، دیدار و به‌رفینه‌كاندا عه‌گیدانی ژن ئه‌مڕۆ به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌ هه‌موو رۆڵێكی گرنگ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ. له‌م گۆڤه‌ند و دیلانه‌دا خاوه‌ن رۆڵن، سه‌رچۆپی ده‌كێشن. یاخود له‌م سه‌رده‌مه‌ی مێژوودا ئه‌م شه‌ڕی ئێستا ده‌كرێت، ئاسایی نییه‌. ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی هاوڕێ باگه‌ر گه‌ڤه‌ر و ئاڤزه‌مه‌كان دروستیان كرد، شتێكی ئاسایی نییه‌ و هه‌رگیز و هه‌رگیز له‌ بیر ناكرێت. له‌ مێژووی كورددا به‌ پیتی زێڕین ده‌نوسرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ مێژوویه‌كی نوێیه‌ بێگومان. داهاتووی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌، واته‌ له‌سه‌ر به‌رخودانێكی مێژوویی به‌م جۆره‌ دروست ده‌كرێت. ئه‌مه‌ رۆڵ و په‌یامێكی زۆر گرنگی هه‌یه‌. ئه‌مڕۆش هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌شمان بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌ و به‌هێز ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر دان به‌ شكستی خۆیدا بهێنێت، رژێمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ده‌ڕوخێت

ئێوه‌ هه‌مووتان له‌ ناو به‌رخوداندان و ئێوه‌ ده‌زانن كه‌ دوژمن به‌ چ شێوه‌یه‌ك هه‌موو هێزی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ. دوایین جار ئه‌و هێزه‌ی خۆی كه‌ له‌ چه‌مچۆ و شاخی ئامێدی خستیه‌كار، هێزی هه‌ره‌ بژارده‌ و تایبه‌تی ئه‌وانه‌. بینیمان كه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌شیان چۆن گورزی لێدرا. واته‌ ئه‌و دوژمنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت هه‌موو شتێك ده‌كات. به‌لام دوژمن ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌. ده‌زانرێت، دوژمن ده‌یویست له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت و به‌م جۆره‌ هه‌موو هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا داگیر بكات. به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌وه‌ پێكبهێنێت. راسته‌ ئێستا له‌ گۆڕه‌پانی زاپ بۆ نمونه‌ له‌ ناوچه‌كانی تر سه‌ربازی خۆی داناوه‌ و گرتوونی، به‌ڵام داگیركردنی ته‌واو نه‌كردووه‌. یه‌كێكیان، ئه‌وان نه‌یانده‌ویست له‌ سێ مانگ و نیودا، ده‌یانویست له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زاپ داگیربكه‌ن و به‌م جۆره‌ پلانه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن. واته‌ بۆ ئه‌مه‌ مرۆڤ ده‌توانێت به‌ راشكاوانه‌ بڵێت كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوژمن شكستی هێنا. به‌ڵام دوژمن نایه‌وێت ئه‌و شكسته‌ی خۆی قبوڵ بكات و نایه‌وێت دان به‌ كه‌وتنی خۆیدا بنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دانی پێدا بنێت، رژێمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌ناو ده‌چێت. رژێمه‌كه‌ خۆی له‌ خۆیدا له‌به‌رده‌م رووخانه‌. یه‌كێكیتر ئه‌گه‌ر ئێستا شكست بهێنێت، ئه‌م رژێمه‌ ناتوانێت له‌سه‌ر پێ خۆی رابگرێت.

سەیر بکە هەڤاڵ، چوار ساڵ لەمەوپێش گوتمان، کاتێک دوژمن بەتەنها دێتە هەرێمەکانی مەدیا تەنها خۆی نایەت، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتن دەبێت. کاتێک مرۆڤ لە هەرێمەکانی مەدیادا دوژمن تێکدەشکێنێت، بە دەڵنیاییەوە سەرکەوتن بە دەست دێت، واتە دوژمن بە گشتی تێکدەشکێت. ئێستاش پێش ئەوەی دوژمن هێرشی بکات، وتمان ئەگەر دوژمن لە زاپ تێکبشکێنرێت ڕژێمەکەی  ئەنقەرەش دەڕووخێت. هەمان ئەو شتانە ئێستاش دووبارەی دەکەینەوە، واتە ئەم پێشکەوتنانە ئێستا ڕوودەدەن وتەکانی پێشوومان دەسەلمێنن. ئەگەر ئێستا دوژمن لەم هێرشەدا بە تەواوی تێکبشکێت، ئەوا دەکەوێتە ئاستێک، کە ناچار بە دانپێدانان دەبێت، چۆن لە گارە دانی پێدا نا و وتی، "ئێمە سەرکەوتوو نەبووین"، ئەوا دوژمن دەگاتەوە ئەو ئاستە و بە تەواوی تێکدەشکێت. ئەم ڕژێمە دەڕووخێت. جەژنی گەلی کوردستان، جەژنی گەلی تورکیا، جەژنی گەل بەم شێوەیە بەدی دێت. بەوەش سەردەمی دێموکراسی و ئازادی پێکدێت. ڕێگای ئازادی کوردستان، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەکرێتەوە. واتە ئەم جەنگە ڕاستەقینە لە قۆناغێکی زۆر گرنگدا بەردەوامە.

دیارە دوژمن دەیەوێت پێداگری بکات بۆ ئەوەی ئەوە ڕوونەدات، بەڵام دەبێت لە بەرامبەر ئەوەدا ئێمەش پێداگر بین. چونکە گرنگترین قۆناغ تێپەڕیوە. لە بنچینەدا لە ئێستا بە دواوە قورسی و سەختیی خۆی هەیە، بە تایبەتی دەزانین، کە هێشتا لە هەندێک لە بەرەکاندا، لە هەندێک لە ناوچەکاندا سەختی و زەحمەتیی زۆر هەیە. لە بەرامبەر ئەمەدا ئەگەر مرۆڤ شێوازەکانی ئاپۆیی پەرە پێبدات، داهێنان پەرە پێبدات، مرۆڤ دەتوانێت چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان بدۆزێتەوە. پێویستە مرۆڤ بەردەوام بێت لە بەهێزکردن و پەرەدان بە بەرگری. لەسەر ئەم بنەمایە بەرخودان زیاتر گەش دەبیت و بە دەڵنیاییەوە ئەنجام بە دەست دێت.

بە وتنی 'هێرشەکە لەلایەن پەکەکەوە ئەنجامدرا' هەوڵ دەدەن خۆیان ڕزگار بکەن

ئێستا دوژمن لەبەر ئەوەی ئەنجامی بەدەست نەهێناوە بە بنبەست گەیشتووە، بۆ ئەوەی بنبەستبوونی خۆی تێپەڕێنێت وەک ئێمە وتمان، گۆڕەپانی جەنگ بەرفراوان دەکات. ئەوەشی بۆ نەبووە چارە، دوای ئەوە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی هاوڵاتیانی ناوچەکە. ئەوەتا  هێرش کردە سەر باشور، لە کەلار، چەمچەماڵ، مەخمور، شەنگال، شەهبا و ئیستا هێرش دەکاتە سەر هەموو ڕۆژئاوا. بەردەوام بۆمباران دەکات. هەموو ئەمانە دەرەنجامی بە بنبەستگەیشتنی دوژمنە. لە دوایین جاردا لە ٢٠ی تەمووز لە حەفتانین  هێرشی کردە سەر گوندی پەرەخ و لە شوێنی سەیرانگا و گەشتیاریی دا. خەڵکی عەرەبمان لەوێ گەشتیار بوون، ئەوانی کردە ئامانج و لێی دان و ٩ مرۆڤی ئێمەش شەهید کرد و ٢٤ کەسیش بە سەختی برینداربوون. بێشک دوژمن لەم هێرشەدا ئامانجی هەیە، بەڵام پێویست ناکات لێرەدا ئێمە بەرفراوانی باسی بکەین، بەڵام ئەمەش دەرئەنجامی بە بنبەستگەیشتنە. دەیەوێت بەوە گوشاری دەروونی بخاتە سەر گەلی عێراق و باشووری کوردستان، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا ناڕەزایی گەلی عێراق زۆر گرنگ بوو.

واتە گەلی عێراق وتی، "ئیدی بەسە"، بۆیە لە هەموو شوێنێک ڕژانە سەر شەقامەکان و حکومەتی عێراق ناچارکرا هەڵوێست وەربگرێت. واتە ئەوانیش تێگەیشتوون، کە ئەمە چیتر وەها نابێت. ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن. ئەم هێرشە خوێنخۆرانەیی ئەوان و  کۆمەڵکوژیەکەیان بە ئێرەوە سنووردار نابێت، ئەوان چیتر ناتوانن خۆیان لەمە ڕزگار بکەن. ئێستا ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت "پەکەکە ئەنجامیداوە"، هەموو کەس دەزانێت کە ئەوان ئەو کارەیان کردووە. ئەم خوێنڕشتنە ئەوان لە ڕەگەوە هەڵدەوەشێنێت، بۆیە ناتوانن بە خێرایی خۆیان لەمە ڕزگار بکەن و چیتر ناتوانن وەک جاران هەموو شوێنێک بدەنە بەر خۆیان و هێرش بکەنە سەر خەڵک. لە بنەڕەتدا ئێستا ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ و داگیرکەر بەرەو ڕووخان دەڕوات، بەڵام تەیب ئەردۆغان و باخچەلی دەیانەوێت گەلی تورکیا بەم شێوازە لە کوشتن و کوشتار لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە و بەو شێوەیە لە هەڵبژاردن دا ئەنجام بەدەست بهێنن، بەڵام ناچاران و ئیدی بە دڵنیاییەوە ناتوانن ئەنجام بە دەست بهێنن.

ئەو پێشکەوتنەی ئێستا بە گشتی لە زاپ و مەتینا بەڕێوە دەچێت، لە بنچینەدا لە ڕۆژئاوای زاپ و رۆژهەڵات زاپ بەڕێوە دەچێت، تا ئێستا ڕۆڵێکی سەرەکی لە تێکۆشانەکەماندا بینیوە و لە ئێستا بە دواوەش هەر بەو شێوەیە دەبێت. کەم وکوڕیی چییە؟ دەبێت هەموو ئەیالەتەکانی باکوری کوردستان،، ئەوانەی هەرێمەکانی میدیادا زیاتر بە بەهێزی پشتیوانی بکەن، ئەوە کەم و کوڕییەکەیە. دەبێت هەموان بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەن. لە سایەی ئەم بەرخۆدانەدا لە هەمان کات بانگەواز بۆ هەموو گەنجانی کوردستان، بۆ ژنانی کوردستان و هەموو گەلانی کوردستان و دۆستان دەکات. بۆ هەموو ئەوانەی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێدەکۆشن، هەموو هێزە سۆسیالیست و دیموکراتەکان بانگەوازە. بانگەوازی بەرخودانە. بۆ ئەوەش دەبێت لە دەوری بەرخودانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشن بەرخودانی نەتەوەیی، بەرخۆدانی دیموکراتیک زیاتر گەشتر و بەهێزتر بکرێت. ئێستا ئێمە دەزانین، کە لەسەر ئەوەش ڕاوەستان هەیە، ئێمە هیوادارین ئەم بەرخۆدانە فراوانتر و گەورەتر بکرێت.

دوژمنی ترسنۆک پەنا بۆ هەموو شێوازێک دەبات

ئاشکرایە دوژمن چۆن لە ساڵانی ١٩٩٠دا لە دژی ئەو تاکتیکە، کە ڕێبەر ئاپۆ لەسەر زەویدا پێشی خست، لەسەر بنەمای جوگرافیا بەرەوپێشی برد. لە بەرامبەردا دوژمن شێوازەکانی 'ئوچار بیرلیک' (یەکەی هەوایی) پێشخست، واتە تاکتیکی ئوچار - بیرلیک بۆ پووچکردنەوەی تاکتیکەکەی ئەو کاتەى ئێمە خستەکار. ئێستا تاکتیکی ئێمە لەسەر بنەمای تیمە شارەزاکان و پسپۆڕەکان، تیمە گەڕۆکەکان و تاکتیکی بەرخودانی ژێرزەمینی لە تونێلەکان دا هەیە، دوژمن دەیهەوێت بە چەکی قەدەغەکراو ئەنجام بەدەست بهێنێت. دیارە ساڵی ڕابردوو هەندێک وانە فێربوون، ناتوانن بە شەڕێکی ئاسایی ئەنجام بەدەستبهێنن، ساڵی پار لەپاڵ چەکی کیمیایی دا گازی کیمیایی زۆریان بەکارهێنا، بەڵام ئەنجامی زۆریان بەدەست نەهێنا. بەڵام ئێستا دوژمن دەیهەوێت شانبەشانی ئەو چەکانە بە  بەکارهێنانی چەند چەکێکی نوێ ئەنجام بەدەست بهێنێت.. ئەوە چیه؟ تەقەمەنی زۆر بەهێزتر دەکەن و دەیانەوێت بەو شێوەیە تونێلەکان بڕوخێنن. ئەمە ئەو ڕێبازەیە، کە ئیستا دوژمن بە قورسی و بە چڕی بەکاری دەهێنێت، واتە هەندێک کەرەستە و ماددەی ناوەکی و ئەتۆمییان خستووەتە ناو تەقەمەنییەکانەوە، کە پێی دەوترێت چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی، واتە میتۆدێکی تریش هەیە، ئەویش بەکارهێنانی تێرمۆباریکە. بەوانە هێزی تەقەمەنی بەهێز دەکات و دەیەوێت تونێلەکان بڕوخێنێت و بەوە ئەنجامێک بە دەست بهێنێت.

ئێمە ئێستا سەیر دەکەین ڕێگای هێناوە بۆ ئەشکەوتی برینداران و شاخی وەرخەل. ئێستا دەیەوێت بە شۆفڵ ئەنجام بەدەست بهێنێت. مرۆڤ تێدەگات، دوژمن بە چەکی کیمیایی ئەنجامی بە دەستنەهێناە، نە بەو چەک و تەقەمەنییە نوێیانە ئەنجامی بە دەستنەهێناوە. لەوانەیە بۆ دوژمن هەندێک ئەنجامی هەبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو ئەنجامانەی بەدەست نەهێناوە کە دوژمن دەیەوێت. لەبەر ئەو هۆکارە،  ئێستا دوژمن بە دوای ڕێگاکانی تردا دەگەڕێت. لە بنچینەدا مرۆڤ دەتوانێت بەم ئەنجامەش بگات، واتە دوژمن ئێستا بۆ ئەوەى بتوانێت لە بەرامبەر ئەو تاکتیکەدا بە ئەنجامێک بگات هەموو شێوازێک بەکاردەهێنێت. دوژمنی بەرامبەرمان دوژمنێکی ترسنۆکە،  دوژمنێکی چارەڕەش و بێبەخت و لاوازە. بۆ ئەوەش هەموو شێوازێک بەکاردەهێنێت. هەڤاڵان باش دەزانن. دوژمن هەموو بەها ئەخلاقیەکان پێشێل دەکات.

هەروەها تەرمەکانی خۆیان بۆردومان دەکات و خاوەندارییان لێ ناکات. ئەو چەکانە بەکاردەهێنێت، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی قەدەغەکراون. ئەمە ئەو شتەیە کە دەیەوێت پێی بە ئەنجام بگات، واتە بۆ بۆ بە دەستهێنانی ئەنجام هەموو شێوازێک بەکار دەهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر بەرخۆدانی فیدایی ئاپۆیی، لە بەرامبەر بەرخۆدانی هاوڕێیان، لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانەی ئێوە بەڕێوەیدەبەین، دوژمن تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە. بە تایبەتی لە بەرامبەر ئەو تاکتیکانە، کە ئیستا پەیڕەو دەکرێن نەتیوانیوە بە ئەنجام بگات، بۆ ئەوەش پێویستە ئێمە ئەو ڕێگا و رێبازانەى بەکاری دەهێنین زیاتر تیایاندا قوڵبینەوە، چونکە لە هەندێک ناوچەدا بەگشتی هەندێک کەموکوڕی هەیە و دوژمن سوودی لێوەردەگرێت.

لە سایەی بەرخۆدانی فیدایی ئاپۆیی دا دوژمن ئێستا بە بنبەست گەیشتووە

لەبنەڕەتدا ئەگەر بۆشاییەک بۆ دوژمن دروستنەکەین، واتە لەناو ڕیزەکانی خۆماندا، لە شێوازی جموجوڵەکانماندا، چ لە هێرش و   شەڕی تونێلەکان دا، یان لەشەڕی تیمەکانی سەر زەوی، ئەو کەموکوڕیانەی، کە هەیە، رێیان لێ بگرین و چارەسەریان بکەین، ئەوان هەرگیز پێمان ناوێرێت و سەرناکەوێت. ڕەنگە هەندێک شوینیان گرتبێت، بەلام لە بنەڕەتدا دوژمن ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، واتە لەم ٣ مانگ و نیوەدا لە کردەوە و پراکتیکدا ئەو ئەنجامەی خۆی دەرخستووە، ئەوەیە، کە دوژمن بە ئەنجام نەگەیشتووە. بۆ نموونە دوژمن لە بواری تەکنیک و تەکنەلۆژیادا بەهێزە، هێزێکی زۆری هەیە، بەڵام دوژمن لە بەرامبەر ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، لە بەرامبەر عەگیدەکانی سەردەم، لە بەرامبەر ڕێبازی هەڤاڵان دا لاوازە و بە بنبەست گەیشتووە. دەبێت مرۆڤ ئەوەش ببینێت.

وەک وتمان لە ئێستادا دوژمن لە بەرانبەر تونێلەکان هەرجۆرە رێبازێک بەکاردەهێنێت. بەڵام دەزانین کە لەنێو تونێلەکاندا، ئەگەر هەڤاڵان ئەزمون لەبەرانبەر چەکی ئەتۆمی، رێبازی دیکە بەکاربهێنن، بە هەستیاری بجووڵێنەوە، لە بەرانبەر تەقەمەنی رێوشوێن بگرنەبەر، دوژمن ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. بەڵام دەبینین، لە هەندێک شوێن کەموکورتی هەیە. واتە هەڤاڵان بە باشی ناجووڵێنەوە، رێوشوێنی پێویست ناگرنەبەر، هەڤاڵان هەندێک سەختی دەبینن. زانیمان کە ئەگەر هەڤاڵان بە رێبازی باش بجووڵێنەوە، دەتوانن چەکەکانی دوژمن پووچەڵ بکەنەوە. ئەمە ئاشکرا بووە. لەبەرئەوەی کە چەکەکانیان هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. ئێسیا لە ئەشکەوتی برینداران، وەرخەلێ بە شۆفڵ و حەفارە دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن. پێویستە لە رێبازی پاراستن و شەڕی تونێلەکاندا قوڵببینەوە. هەستیار بین. ئەمە یەکەم پرسە.

دووەم؛ شەڕی تیم بۆ ئێمە گرنگە. ئەگەر لە شەڕی تیمەکاندا لاوازی دروست ببێت، بێگۆمان دوژمن زیاتر هێرش دەکاتە سەر تونێلەکان. ئەمە وابەستەی یەکدیە. وەک پێشتریش وتمان، وەک مرۆڤێکە لەسەر دوو قاچ. تاکتیکی رێبازی ئێمە لەسەر دوو قاچە. ئەگەر قاچێک بوەستێت، بە قاچێت ناتوانین بە رێگەدا بڕۆین. رێبازی تاکتیکی بەم شێوەیەیە. بۆیەش لە هەموو شوێنێک پێویستە هەردوو قاچەکە کار بکەن. ئیستا قاچی شەڕی تیمی گەڕۆک، یان نیو – گەڕۆک گرنگە و باشترین شت رێبازی شاراوەییە. رۆحی شێوەی تیمەکان شاراوەییە. هەڤاڵان ئەمە ئەنجام دەدەن. بۆیەش دیارە کە دوژمن لە ئەنجام وەرگرتندا زەحمەتی دەبینێت. بۆ نمونە پێشتر دوژمن زۆر متمانەی بە فڕۆکەی چاودێری دەکرد بەڵام دیارە هەڤاڵان بە شێوەیەکی گونجاو دەجووڵێنەوە و فڕۆکەی چاودێری ناتوانێت ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت. بۆیەش ئێستا دوژمن زیاتر گرنگی بە کامێرای مۆبێس دەدات. بۆ ئەوەی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکات. هەروەها درۆنی بچووک دەنێرێت. بێدەنگن، دەیانەوێت بەو درۆنانە ئەنجام بەدەست بهێنن. هەروەها تیمی شاراوە لە ناوچەکەدا بڵاودەکاتەوە. لەسەر ناوچەکە چاودێریەکی بەهیز هەیە. بۆیەش دیارە کە بە فڕۆکەی چاودێری، ناتوانن ئەنجامی پێویست بەدەست بهێنن. ڕێبازی دیکە پەرە پێدەدەن. بۆیە پێویستە چاودێری دوژمن کەم نەبینین. دوژمن دەیەوێت بەو ئامێرانە هەواڵگری خۆی بەهێز بکات. ئەگەر ئێمەش شێوەی شاراوەیی خۆمان بەهێز بکەین، هەوڵی چارەسەری کەموکورتیەکان بدەین، دەتوانین رێوشوێنی دوژمن پووچەڵ بکەینەوە.

بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وڵامی سەختیەکان دەدرێتەوە

راستیەکە ئەوەیە کە دوژمن لەنێو سەختی و قەیراندایە. واتە بە تەنها لە گۆڕەپانی شەڕ بەم شێوەیە نییە. سیستمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گشتی لەناوخۆدا لە سەختیەکی گەورەدایە. رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بەرەو هەڵوەشین دەچێت. لە بەرانبەر ناڕەزایەتیەکانی عێراق، هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق، هێزە جیهانیەکان بێدەنگە و بە شێوەیەکی دیکە سەیری دەوڵەتی تورک دەکەن. بەم شێوەیە رژێم کەوتووەتە قۆناغێکی زەحمەتدا. ئەمە راستیە و دەبینرێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، راستی ئێمە هەیە. بێگۆمان هێزێکی بەم ئەندازەیە خاوەن تەلنەلۆژیا و سەرباز، راوەستاندنی ئاسان نییە. دیارە کە کاریکی زەحمەتە. دەزانین کە لە زۆر شوێن هەڤاڵانمان سەختی دەبینن. ماندووبوونێک هەیە. لە هەندێک شوێن هەڤاڵانمان شەهید دەبن. ئەوەش هەندێک سەختی لەگەڵ خۆی دەهێنێت. واتە هەندێک سەختی بەم شێوەیە هەیە. بەڵام ئێمە دەزانین کە بە فیداکاری ئاپۆیی، بە رۆحی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، وڵامی هەموو سەختیەک دەدرێتەوە و هەڤاڵان دەبنە وڵامدەرەوە. بە راستی ئەو بوێری و فیداکاریەی کە هەڤاڵان پیشانی دەدەن، لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. لەم رووەوە هیچ رەخنەیەکمان نییە. بە تەنها رەخنە لە شوێنێکی دیکە، بەهۆی هەندێک کەموکورتیەوە هەڤاڵام تووشی سەختی دەبن. بۆ نمونە فەرماندەیی لە هەموو بارودۆخێکدا پێویستە پێشەنگایەتیەکی راست بکات. واتە لە بارودۆخی ئاساندا هەموو کەسێک دەتوانێت فەرماندەیی بکات. گرنگ ئەوەیە کە لە دۆخی سەختدا پێشەنگایەتی بکرێت. لەگەڵ هەڤاڵانی گفتوگۆ بکرێت، بە رۆحێکی گشتی، لەسەر بناغەی هاوڕێیەتی ئاپۆگەری، لەگەڵ هەڤاڵانی یەکدەست بێت. شێوەی یەک ئەکیبی، گشتی بێت. بەم شێوەیە دەبنە وڵامێک بۆ کێشەکان.

یەکەم؛ پێویستە پێشەنگەکان لە رۆژە سەختەکاندا خاوەن ڕۆڵ بن. لەو شوێنانەی کە شەهید دروست بوو، یان کەموکورتیەک دروست بوو، پێویستە هەموو کەسێک خۆی وەک فەرماندە و بەرپرسیار ببینێت. خۆی ئەو هەڤاڵانەی کە ئیستا لە گۆڕەپانی شەڕدان، لە ئاستی بەرپرسیاری و فەرماندەییدان. میلیتانە ئاپۆییەکان، فیداییانی ئاپۆیی، دەستپێشخەری دەکەن. واتە پێویستە کە هەر هەڤاڵێک لەسەر بناغەی فیداکاری بمێنێتەوە، رێگە نەدات کە لە ئاستی بەڕێوەبردندا بۆشایی دروست ببێت. ئەمە بە چی دەبێت؟ بە بەرپرسیاری و دیسیپلین دەبێت، بە رۆحی گشتی دەبێت، بە یەکدی تەواوکردن دەبێت، نەک یەکگرتی شکاندن. ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئێمە بارەکە هەڵبگرین، زەحمەتی دروست دەبێت، شێوەیەکی کاردانەوەش دەبێت. سەختیش دروست دەبێت. گرنگ ئەوەیە کە لەم کاتانەدا یەکتری تێبگەین، یەکتری نیگەران نەکەین، یەکدی تەواو بکەین. ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە. واتە لە هەموو باوردۆخێکدا پێویستە بە رۆحی ئاپۆیی و فیداکاری یەکگرتووە، لەبەرانبەر هەموو سەختیەکان سەربکەوین. پێویستە هەڤاڵان ئەم خاڵە لەبیرنەکەن.

ناچارین کە بەرخۆدانی مێژوویی بەرز بکەین

شەڕی ئێمە ئەمڕۆ گەیشتووتە قۆناغێکی زۆر گرنگ. لەم قۆناغەدا، بەرپرسیاری، فیداکاری، خوێنساردی و متمانە و باوەڕی زۆر گرنگە. پێویستە مرۆڤ تاکتیک وەک بناغە وەربگرێت. واتە هەوڵی تاکتیکی ڕێبازەکە بەکاربهێنێت و بەڕێوەی ببات. نابێت بە تەنها سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە پووچەڵیان بکاتەوە. تاکتیکێک ئەوە بێت کە هێزی خۆمان بپارێزین. دوژمن تێکبشکێنین. لە پێویستیدا ریسک بکەین، پێویست نەبێت ریسک نەکەین. پێویست بێت فیداکاری بکەین، چەندین رۆژ بە پێ بڕۆین، چەندین رۆژ برسی و تینوو بمێنینەوە، بەڵام هێزی خۆمان نەخەینە مەترسیدا. پێویستە هەموو هەڤاڵان بەم شێوەیە هەڤاڵانی دیکەیان بپارێزن. بۆ سەرکەوتن فیداکاری پێویستە ئەنجام دەدرێت. بەڵام پێویستە مرۆڤ هێزی خۆی بپارێزێت. بەم شێوەیە پێویستە بەرخۆدانی مێژوویی خۆمان بەرزتر بکەین. لە بەرخۆدانی مێژووییدا قۆڵایی دروست بکەین و بە تەئکیدی ئەنجام بەدەست بهێنین. هەر هەڤاڵێک پێویستە لەم قۆناغەی شەڕدا بە بەرپرسیاری نزیک ببێتەوە، بەشداریەکی بەهێز دروست بکات. پێویستە بزانین کە ئەم قۆناغە قۆناغێکی ئاسایی نییە. سەردەمێکی زۆر گرنگە. پێویستە لەم کاتەدا فیداکاری ئەنجام بدرێت، بەرپرسیاری بەرەو پێشەوە ببرێت. ئەنجامی گەورە دروست دەبێت. پێویستە هەموو هەڤاڵیک بە فیداکاری و بەرپرسیاری نزیک ببێتەوە. فیداکاری هەڤاڵان کە تاوەکو ئێستا ئەنجامیانداوە زۆر گرنگە. بەڵام لە قۆناغێکدا هەمان شێواز پێویستە. گرنگ دەستپێشخەری شۆڕشگێری، شێوەی جموجووڵی تیمە گەڕۆکەکان، تیمە پسپۆڕ و شێوەی قەڵای پتەوە، پێویستە بەم شێوەیە بێت و بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنین.

ئەو هەڤاڵانەی تاوەکو ئێستا قاڕەمانی و فیداکاریان ئەنجامداوە، دەتوانن لەمەودوا قاڕەمانی و فیداکاری گەورەتر ئەنجام بدەن. ئەوانەی کە رەنجیانداوە و هەر میلیتانێک کە رەنجی کێشاوە، شایەنی سەرکەوتنە. بۆ ئەوەی وڵامی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بدەینەوە، بۆ ئەوەی وڵامی هیواکانی ڕێبەر ئاپۆ بدەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین لە بەرانبەر هیواکانی دایکانی کوردستان، گەلی کوردستان، گەلی هەرێمەکە ببینە وڵام، پێویستە بە قاڕەمانی تێبکۆشین، ئێمە لەم سەردەمە گرنگەدا، رووبەرووی ئەزموونێکی گەورە بووینەتەوە. ئەگەر ئێمە لەم ئەزموونەدا سەربکەوین، ئەو کاتە رێگەی سەرکەوتنی گەورە دەکرێتەوە. لەم رووەدا بەرپرسیاری لەسەر شانی هەموو کەسێکە و ئێمە بڕوامان وایە کە لەم قۆناغە گرنگەدا هەموو کەسێک ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. بەم شێوەیە ڕێپێوانی مێژوویی، ڕێپێوانی ئازادی کوردستان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەگاتە ئەنجام. لەسەر ئەم بناغەیە بە دڵ و گیان بە ناوی بڕیارگەکەمانەوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەڤاڵانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی هەکاری، گردی ئامێدی و لە هەموو گۆڕەپانەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەموو هەرێمەکان، لە هەموو هەڤاڵان کە لە سەردەمێکی مێژووییدان، دەخوازین."

ف.ق / ژ.ت / هـ.ب