قڕکردنی سیاسی بەردەوامە: ٤٤ کەس رەوانەی دادگا کران

دوای دەستگیرکردنیان، ئەمڕۆ ٤٤ کەس لە شاری ئامەد رەوانەی دادگا کران.

لە شاری ئامەد لە بەرواری ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە دۆزی کەجەکەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٠١ کەس دەرکرابوو، لەو ژمارەیە ٧٤ کەس دەستگیر کرابوون کە ٢٤ کەسیان پارێزەر بوون. هەمان رۆژ پارێزەران ئازاد کران و ئەوانی تر رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری ئامەد کران.

بە پێی زانیاریەکان، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە، دوای وەرگرتنی وتەی دەستگیرکراوەکان، ٦ کەسی تر لەو دەستگیرکراوانە ئازاد کران.

ئەمڕۆ ئەو ٤٤ دەستگیرکراوەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد هێڵرابوونەوە کە یەکێکیان رۆزا میتینا بەڕێوەبەری بەشی کوردی ئاژانسی ژن-نیوزە، رەوانە دادگا کران. تا ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوە لە بارەی سزای دەستگیرکراوان دەرنەکراوە.

لە لایەکی ترەوە، ئادالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی رۆزا کە رەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا، بە کەفالەت ئازاد کرا.

ز.ش