ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، مستەفا قەرەسوو، لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا خەبەردا، نرخاندنی بۆ پەرەسەندنە هەنوکەییەکان کرد، نرخاندنەکانی قەرەسوو بەم جۆرەیە:
"سیاسەتی گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ، سیاسەتی قڕکردنی گەلی کوردە"
هێرش بۆ سەر تێکۆشانی گەلی، بەشێوەیەکی سەرەکی دەکرێتە سەر ڕێبەرێتی و ڕێکخستنە سیاسییەکەی ئەو گەلە. چونکە تێکۆشانی گەل لەپێناو ئازادی و دیموکراسی بەبێ تەسفیەکردن و بێ کاریگەرکردنی ڕێبەر و پێشەنگەکانی ناتوانرێت تەسفیە و بێ کاریگەر بکرێت. پێشەنگانی بەرخۆدانی شێخ سەعید و بەرخۆدانی دێرسیم کوژران، سەرۆکەکانی کوژران. ڕاستییەکەی، رێبەر ئاپۆ کوشتن و ڕووداوەکەی شێخ سەعیدی وەک سەرەتای کۆمەڵکوژی کورد ناساند، ئەم ڕووداوە هێشتا بەردەوامە. تۆڵە و قڕکردن دەرهەق بە ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکرێت. لەم بارەیەوە، تێکۆشان دژی قڕکردنی کورد و تێکۆشان دژی گۆشەگیری یەکدەگرێت. بەهەرحاڵ، تێکۆشان دژی قڕکردنی کورد مەحاڵە بەبێ تێکۆشان دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەبێت کورد ئەم ڕاستییە بزانێت. دەبێت تێکۆشان لەپێناو ئازادی و پەیوەندی نێوان ڕێبەر و تەڤگەری سیاسی تێبگەین. گەل لەگەڵ ڕێبەرێتی و تەڤگەرە سیاسییەکەی و ڕێکخستنەکەی تێدەکۆشێت و هێزی پەیدا دەکات. ئێستا قڕکردن دژی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت. بێگومان تێکۆشانێک دژی ئەمە بەپێوەیە/ ٢٥ ساڵە تێکۆشان بەڕێوە دەچێت. هەڵوێستی ڕێبەر ئۆجالان لەخۆیدا تێکۆشانە دژی ئەم سیاسەتی قڕکردنە. ئێستە سەندیکاکان تێدەکۆشن، شارەوانی و ڕۆشنبیرەکانی جیهان لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. چیتر ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تەنها پرسی کوردان نییە، بەڵکو بۆتە پرسی هێزە دیموکراتییەکانی تورکیا و پرسی مرۆڤایەتی لە سەراپای جیهاندا.
سەرەڕای ئەوەش، دەوڵەتی تورک مکوڕە لەسەر سیاسەتی گۆشەگیری و قڕکردن. بەم دواییانە، مەردان یانارداغ هەڵوێستی نواند، لەکاتی هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و کارە نامرۆڤایەتییەکانی نێو ئیمراڵی، هیچ زیندانی و سزادراوێکی نێو تورکیا ئەمەی بەسەر نەهاتووە، ڕێبەر ئاپۆ ماوەی زینداییەکەی لە هەموو سەرکردەیەکی سیاسی زیاتر بووە، مەردان یانارداغ ئەمەی گوت، هەروەها گوتی گۆشەگیری وەها لەنێو یاسای تورکی نییە، بۆچی پارێزەران نەتوانن دیداری بکەن؟ بۆچی ڕێگەی دەرچوونی دەگیرێت سەرەڕای ئەم گۆشەگیرییە؟ ڕەخنەی لەم جۆرەی گرت، باسی لەوە کرد بۆ چی بەگوێرەی یاساکانی خۆیان ناجووڵێنەوە. دەستوبرد دەستگیرکرا. پێشتر شەبنم کۆرور فینجانجی بەهۆی پرسی چەکی کیماییەوە دەستگیرکرا.
گرێدانەوەی پرسی دیموکراسیی تورکیا و پرسی کورد بەگوێرەی پێویست نییە
دەوڵەتی تورک لەسەر بناغەی قڕکردنی کورد دامەزرا، یاسای سەرەکی دەوڵەتی تورک قڕکردنی بەتورککردنی کوردە، تاوەکو کوردستان بکاتە شوێنی تەشەنەکردنی ناسیۆنالیزمی تورکی. ئەمە مادەیەکی دەستووییە، ئەو کەسانەی ئەمە قبووڵ ناکەن، بە هاوڵاتی تورکی قبووڵ ناکرێن و دوژمنی دەوڵەتی تورکن. تورکبوونت واتە فەرامۆشکردنی کورد، تورکبوونت واتە نکۆڵی و لەناوبردنی کورد، ئەمەی یاسای ئەوانە. هەندێک دەڵێن یاسای تورکبوون. بەهەرحاڵ، بەگژاچوونەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا دژایەتی ئەم یاسای تورکی و یاسای قڕکردنەیە، بەم بۆنەیەوە، مەردان یانارداغ خێرا دەستگیرکرا.
لەم بارەیەوە، دەبێت دیموکراتەکانی تورکیا دیموکراتی ڕاستەقینە بن، سۆسیالیست و چەپەکان، چەپی دیموکراتیکی ڕاستەقینە بن. پێویستە دژی ئەم یاسای تورکبوونە بوەستنەوە، واتە ئەو سیستەمەی کە تورکیا لەسەر بناغەی دوژمنایەتی و قڕکردنی کورد دادەمەزرێنێت. ئەگەر نا، دیموکراسی و ئازادی لە تورکیا پێکنایەت. پێویستە هەموو دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان ئەم ڕاستییە ببینن. لەم ڕووەوەم دژایەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەتەنها دژایەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێکی کورد نییە، تەنها دژایەتی سیاسەتێکی سەر کوردان نییە. بەڵکو دژایەتیکردنی پاشڤەڕۆیی و فاشیزمە لە تورکیا. دیموکراسی لە تورکیا پەرەناسێنێت بەبێ دژایەتی و وەستانەوە بەرامبەر گۆشەگیری. بڵێن، ئێمە دیموکرات و سۆسیالیستین بەڵام دژایەتی گۆشەگیری نەکەن، ئەمە خۆفریودانە، چونکە دیموکراتیزەکردن لە تورکیا پێشناکەوێت. چونکە گرێدانەوەی دیموکراسی لە تورکیا و پرسی کورد بەگوێرەی پێویست نییە. دیموکراسی لە تورکیا پێشناکەوێت بەبێ سازدانی پەیوەندییەک لەنێوان دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چەپەکان و کوردەکان، هیچ شتێک پێشناکەوێت. ئەگەر بەم جۆرە بێت، چەپەکان و دیموکراتەکان و لیبراڵەکان خۆیان فریو دەدەن، چونکە تێکۆشان دژی گۆشەگیری، تێکۆشانێکی گرنگە لەپێناو دیموکراسی و ئازادی.
بێگومان نابێت تێکۆشان پچڕ پچڕ بێت، پێویستە بێ پسانەوە بەردەوام بێت، بە مانایەکی تر، پێویستە تێکۆشان دژی قڕکردن و گۆشەگیر و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەردەوام ببێتە ڕۆژەڤ، دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت، هەمیشە نوێ بکرێتەوە. لەلایەکی تر، دەبێت وەک هەڵوێستێک ببینرێت دژی قڕکردنی کورد و وەستاندنی فاشیزم، بکرێتە ئەولەویەتی تێکۆشان.
ڕێگەی ئازادیخوازی بریتییە لە بەگژاچوونەوەی گۆشەگیری
لەم ڕووەوە، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و ئەوروپا خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، پێویستە گەلەکەمان لە باشور و باکوری کوردستانیش هەمان شت بکەن. هەرکەس باس لە کوردایەتی و کوردستان و ئازادی دەکات، پێویستە خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ بکات، ئاخۆ دەبێت ڕێبەری گەلی کورد و ڕێبەری مەزنترین پارت ٢٥ ساڵ تێکۆشان بکات لە زیندان، پارتە کوردییەکان خاوەندارێتی لێ نەکەن...؟ ئەمە ڕاستە...؟ ڕێی تێ دەچێت...؟ لەم ڕووەوە، ڕێگەی پارتایەتی سیاسی کورد و ڕێگەی دیموکراسی گەلی کورد و ئازادی کورد، بە دژایەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆدا تێدەپەڕێت، ئەگەر دژی گۆشەگیری سەرهەڵدان نەکەن، واتە ئێمە گرنگی دەدەین بە هەستیاری دەوڵەتی تورک و هەستیاری دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی گەلی کورد قبووڵ دەکەین، لە بەرامبەردا خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەین و بەڕاستی نازانین، ئەوانەشی دژی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێست وەردەگرن، بە دوژمن دەبینرێن.
هەندێک پارتی سیاسی کوردی، دەڵێن، باوەڕ ناکەین دەوڵەتی تورک بەم جۆرە بێت و نزیکایەتی لەم جۆرە دەکەن و خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ ناکەن، پێویستە خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن. دەبێت هەموو پارتە سیاسییەکانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، واتە پارتە سیاسییەکان لە هەموو جێگەیەکی جیهان، هەموو تەڤگەرێکی کوردی، خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، ئەگەر نا، نابنە تەڤگەرێکی سیاسی کوردی، ناتوانن تێکۆشانی ڕاستەقینە بکەن، ناتوانن دژی قڕکردنی گەلی کورد بوەستنەوە، ئەگەر تێکۆشانێکی وەها نەکرێت، ئەمە بۆ هەموو کوردێک خراپە، هەموو کوردێک زیانی پێ دەگات، بەم بۆنەیەوە، داوا دەکەم هەموو کوردێک دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکات.
دەوڵەتی تورک لە ٢٠٢١ تا ئێستە هێرش دەکات، بەبێ هیچ ئەنجامێک
لە ساڵیادی لۆزاندا، هێرشێکی فراوانیان دەستپێکرد، هەموو سەرنجی خۆیان دەخەنە سەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەو نیازەی داگیری بکەن، لە ساڵی ٢٠١٥ لە ساڵیادی لۆزاندا هێرشیان دەستپێکرد، دەوڵەتی تورک نرخێکی سیمبولیک دەبەخشێتە ئەم ڕۆژانە.
بەڕوونی دەڵێن، ئێمە ئەم هێرشانە دەوەستێنین، قڕکردنی کورد تەواو دەکەین و ئامانجی لۆزان بەدی دەهێنین. ئەمە هەمووان دەگرێتەوە، پەدەکە و یەنەکە بێت یان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هێرش لە یادی لۆزاندا، هێرشە بۆ سەر هەموو کورد، چونکە لۆزان پەیماننامەی قڕکردنی هەموو کوردە، دەبێت وەها لێی تێ بگەین، بۆیە هێرشەکان فراوان و سەراپاگیرن.
بێگومان لە بەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانێکی مێژوویی هەیە، ڕاستییەکەی، بەرخۆدانێکی مەزنە. دەوڵەتی تورک سەرەرای هێرشەکان و بەکارهێنانی هەموو چەک و تەقەمەنی تەکنەلۆژیایەکی سەربازی لە ٢٠١٢ تا ئێستا، نەیتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.
ناتۆ هاوکاری ئەم هێرشانەیە
بێگومان ئامانجێکی تری ئەم هێرشانە، هەڵوێست و شێوازی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆیە، ناتۆ هەموو جار دەڵێت " لە هەستیاری دەوڵەتی تورک تێدەگەین"، بەڵام تێناگەن، قڕکردنێک بەرامبەر گەلان هەیە، قڕکردن دژی نەتەوەی کورد هەیە.
کاتێک دەوڵەتی تورک ئەم هێرشە دەکات، دەڵێت دژی کورد نیم دژی تیرۆرم، دەڵێت دژی کورد نیم، ئەوەتا پەیوەندیم لەگەڵ پەدەکە هەیە، دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەدەکە بەهێزبکات بۆ داپۆشینی سیاسەتی قڕکردنی کورد. ناتۆش هەمان شت دەکات، ناتۆ دەڵێت دژی کورد نین، ئەوەتا پەیوەندیمان لەگەڵ پەدەکە هەیە، بەم شێوەیە ویژدانیان ئاسوودەیە. کاتێک کورد قڕدەکرێت، وەک دەجووڵێنەوە وەک ئەوەی بەشێک نەبن لەم پرۆسەیە، چونکە پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ پەدەکە هەیە.
ناتۆ هاوکاری ئەم هێرشانەیە، دەبێت بەم جۆرە ببینرێت، بێگومان پەدەکە بەئاشکرا پشتیوانی هێرشەکانە. ئێستە ئەو شوێنانەی هێرشیان دەکرێتە سەر، گۆڕەپانی ئەو بنکە سەربازییانەن کە دەکەونە بندەستی پەدەکە، پەدەکە چی دەکات؟ گۆڕەپانی چالاکییەکانی گەریلا بەرتەسک دەکاتەوە، پەیوەندی نێوان گۆڕەپانەکانی گەریلا دەپچڕێنێت، هاوکارییەکان بۆ گەریلا دەبڕێت، بەڵام ڕێگەی جووڵەی ئازاد دەبەخشێتە سوپای تورک، دەوڵەتی تورک لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژێردەستی پەدەکە ئازادانە هێرش دەکات. ڕەوشێکی وەها هەیە. دەبێت کورد ئەم ڕاستییە ببینن. دەوڵەتی تورک بە ئاسوودەیی لە گۆڕەپانەکان دەسووڕێنەوە، کەچی لە گەریلاکان قەدەغە دەکرێت، هەروەها دوو جار هاوڕێ گەریلاکانیان خستە بۆسەوە، `بوونە هۆی شەهیدبوونی هاوڕێیان. ئەم هاوڕێیانە ناتوانن بەئاسانی بچنە نێو گۆڕەپانەکان، تەنها بەشێوەی گەریلایەتی دەتوانن بچنە نێو گۆڕەپانەکان و لێی دەربچن، بەڵام دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزە سەربازییەکانییەوە بەئاسانی و بێ کێشە دەجووڵێتەوە.
لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا تەنها تەماشاکردن بەس نییە
دەبێت ئەم هێرشانە بەجدی وەربگرین، پێویستە هاوکاری پەدەکە لەم هێرشانەدا ڕەچاوبکرێت، لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا، تەنها تەماشاکردن بەس نییە. نابێت تەنها بڵێین گەریلا چەندێک بەرخۆدان دەکات، بە ڕۆحی فیداکاری و قارەمانێتییەوە بەرخۆدان دەکات. لەم بارەیەوە، دەبێت هەموو گەل و گەنج و ژنان لە هەموو شوێنێک بەرپرسیاربن. دەبێت تێکۆشان دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەگوڕتر بکرێت. بەم شێوەیە نابێت. دەبێت بەسەر ئەم ڕەوشەدا زاڵبین. دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات، ئامانجەکەی قڕکردنە، ئامانجەکەی تەنها شکاندنی هێزی گەریلا نییە، بەڵکو بەزاندنی گەریلا مانای لابردنی بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم قڕکردنی کورد؛ بۆیە هەر ڕۆڵەیەکی ئەم گەلە خۆی بە کورد بزانێت، هەموو ڕۆشنبیر و پارتێکی سیاسی، دەبێت هەڵوێست وەربگرن دژی ئەم هێرشانە.
ئێمە دژی ڕاستی دوژمنێکی دژوار تێدەکۆشین
بەڕێز و سوپاسەوە، یادی هەموو شەهیدانی زیندان دەکەمەوە، بەتایبەت شەهیدە مەزنەکانی ١٤ ی تەمموز، خەیری و کەمال و عاکیف و عەلی. بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز، بەرخۆدانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بناغە و ڕۆحی بەرخۆدانی ئێستەی گەلی کوردە، ڕۆحی فیداکاری کوردە، تێکۆشانی کوردە، شێوازی شۆڕشی کوردستانی ئافراند. ئەمڕۆ ٥٠ ساڵە تێکۆشان لە کوردستان بەردەوامە، هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوازە شۆڕشگێڕییەی ئافرێنرا. بەبێ شێوازی تێکۆشان، ئەم تێکۆشانە سەرکەوتوو نەدەبوو. شۆڕشی کوردستان شۆڕشی زۆر دژوارە. ئێمە لە وڵاتێکی دژوار تێدەکۆشین، دژی ڕاستی دوژمنێکی دژوار تێدەکۆشین. هەلومەرجی زیندانی ئامەد لە هەشتاکاندا زۆر دژوار بوو، زیندانییەکان لە هەلومەرجێکی دژوار بەرخۆدانیان کرد. لەم ڕووە، ئەم بەرخۆدانە لە زیندانی ژمارە ٥ ی ئامەد ئاسان نەبوو، دەبوو لە هەلومەرجێکی دژواردا بەرخۆدان بکەن. لەڕێگەی تێکۆشان و بەرخۆدان لە ڕەوشی دژواردا دەکرێت ڕووبەڕووی دوژمن ببیتەوە، ئەم ڕاستییە دەرکەوت، لێرەوە بونیادی تێکۆشان و ڕۆحی تێکۆشان و شێوازێکی تێکۆشان پێکهات، تاوەکو شۆڕشی کوردستان بگەیەنێت بە سەرکەوتن و لە دژواترین ڕەوشدا تێکۆشان درێژە بکێشێت، لەڕاستییدا، ئەمە مەزنترین بەهای ١٤ تەمموزە بۆ گەلی کورد و مێژووی کوردستان.
بێگومان، بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز لەم ڕووەوە، دژی هێرشێک وەستایەوە، لەوکاتەدا دەیویست پەکەکە ڕیشەکێش بکات، دەیویست هزری ئازادیخوازی دەرکەوتوو لە گۆڕەپانەکە ڕیشەکێش بکات. ١٢ ئەیلوول قۆناغێکی گەشەکردن بوو، پەکەکە و گەنجانی کورد دەیانگوت "کوردستانی ئازاد"، دەیانگوت "کوردستانی سەربەخۆ"، لەپێناو ئازادی کوردستان تێدەکۆشان. ئەم هزرە بەشێوەیەکی پلە بە پلە لەنێو گەنجانەوە گەیشتە هەموو جڤاک، ئەم شتەیان بە مەترسی دەبینی، پرۆسەی ڕیشەکێشکردنیان دەستپێکرد، بەتایبەت لە زیندانەکان، تاوەکو ڕێگە لەم هزرانە بگرن و نەبێتە ڕێکخستن و تێکۆشان، لە واقیعدا قۆناغی ڕیشەکێشکردن بوو، سەرەتا دەیانویست ئایدیاکانی پەکەکە لە کوردستان ڕەگ دانەکوتن.
بێگومان ئەمڕۆ، شێوازێکی هاوشێوە هەیە، ڕەوشێکی وەها هەیە، تا تێکۆشان زیاتر گەشە بکات، ستەمکاران زیاتر بەجدی وەریدەگرن، هەموو توانایەک دەخەنەکار لەپێناو قڕکردن. تێکۆشان ٥٠ ساڵە بەردەوامە، دەسکەوتی مەزنی هەبووە، جڤاکی لەرزاند، لە جڤاکدا ڕەنگیدایەوە و بوو بە چاندێکی جڤاکی، گەلی خاوەندارێتی لە ناسنامە و چاندەکەی کرد، ٥٠ ساڵە تێدەکۆشێت. ئێستە، بەبێ گومان، دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕووبەڕووی ئەم ڕەوشە ببێتەوە لەپێناو تەسفیەکردن و لەناوبردنی، پەنا بۆ هەموو توانایەکی بەردەست دەبات، بە مەبەستی سڕینەوەی بەزاندنی تەڤگەری ئازادی کوردی و سڕینەوەی پەکەکە. سەرەڕای ئەوەش، دەیانەوێت ئەو ڕاستییە کوردییە بخنکێنن کە پەکەکە دەریخست، پێویستە هەمووان ڕەچاوی بکەن.
هەرکات بڵێی تێکۆشان، بە پەرەسەندنی تێکۆشان، ئەوکات دوژمن بەجدی وەریدەگرێت، دوژمن بەرگەی هەبوونی کورد ناگرێت، بەڵکو دەیەوێت کورد فەرامۆش بکات، دەیەوێت نەتەوەیەک لەسەر بناغەی قڕکردنی کورد پێکبهێنێت. بەم هۆیەوە، هێرشەکان لە هەموو کات مەترسیدارترن، دەیەوێت سیاسەتی دەرەوە و ئابووری و سیاسەتەکەی لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوەببات. پێشتریش وەها بووە. بەڵام ئێستە هێرشەکە فراوانترە، سەرەڕای لێکچوونەکان، بەڵام جیاوازیش هەیە، خاڵی لێکچوون ئەوەیە تەڤگەرێکی ستەمکارە، جیاوازییەکە ئەوەیە، شەڕێکی تایبەتی فرەڕەهەند و قووڵ بەڕێوەدەچێت، دەبێت ئەم ڕاستییە وەها ببینرێت.
لەنێوان ڕاستی گەل کە پەکەکە ئافراندی لەگەڵ ڕاستی قڕکردن، شەڕ بەردەوامە
لەلایەکی ترەوە، تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی گەلی کورد بەهایەکی نوێی ئافراندم بەرخۆدان، هەیە، کورد خاوەندارێتی لە ناسنامە و چاندەکەیان دەکەن لە جیهاندا. لەم بارەیە، بێگومان ئەم شەڕە، هێرشی قڕکردنە، لە هەشتاکاند لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتدا بووە، ئێستە شەڕەکە فراوانترە لەنێوان ڕاستی گەل کە پەکەکە ئافراندی لەگەڵ ڕاستی چاندی و ڕاستی قڕکردن.
دەتوانین بڵێین، ڕۆحی ١٤ ی تەمموز زۆر گرنگە، شێوازی ئافرێنراوی شۆڕشی کوردستان زۆر گرنگە. دوژمن بە هەموو توانایەک هێرش دەکات، ڕاستییەکەی دەیەوێت نەفەسبڕمان بکات، ئەمە ڕاستییە. بەڵام ڕاستییەکی تر هەیە، توانا و وزەی بەرخۆدانی کورد بەرز و مەزنە. بەگوتنی ئەوەی، وەها گورزم وەشاند، بەزاندنم، کوشتم، ئەنجامێک نایەتەدی، با بڵێین ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ کوژران، سوپا و ڕێکخستنێک تەسفیەکرا، ڕێبەرێک کوژرا، تەڤگەر و بەرخۆدانێک لەناوبرا، شتەکە ئێستە بەو جۆرە نییە. ئێستە ڕاستییەکی جڤاکی گرنگ هەیە، لەگەڵ تێکۆشانێکی ٥٠ ساڵەدا، ڕاستییەکی نیشتیمانی هەیە، چاندی بەرخۆدان هەیە، ڕاستی خاوەندارێتی کورد لە ناسنامەکەی هەیە.
ئەگەر پێداگری لە تێکۆشان هەبێت، تێکۆشانی ڕێکخراو هەبێت، ئەگەر بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز بەرخۆدان بکرێت، خاوەندارێتی لە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز بکرێت لە هەموو هەلومەرجێکدا، ئەوکات بەرخۆدان درێژەی دەبێت. بڕوانن، هاوڕێ گەنجەکانمان ئێستە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا خاوەندارێتی لە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز دەکەن، ئەم ڕۆحە دەگۆڕن بۆ ڕۆحی بەرخۆدان، هەڵوێستی بەرخۆدانی زیلان دەگۆڕن بۆ هەڵوێستی بەرخۆدانی خۆیان. لەم ڕووەوە، بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز، هێزی تێکۆشانی دوێنێی گەلی کوردە، هێزی تێکۆشانی ئەمڕۆیە، هێزی تێکۆشانی سبەی دەبێت.
هەڵوێستی محەمەد ئەمین ئۆزکان، هەڵوێستی میلیتانەکانی زیندانە
محەمەد ئەمین ئۆزکان هاوڕێیەکی ٨٢ ساڵەیە، بەرخۆدەرێکی مەزنە، ڕاستی کاتێک گوێبیستی بووم، موەکانم بەرزبوونەوە. دڵنیابووینەوە تێکۆشانی گەلەکەمان بەردەوام دەبێت، ئەم هەڵوێستە گرنگ بوو، گوتی: ناتوانن سەرهەڵدەران لە زیندان توند بکەن. ڕاستییەکەی گوت، چونکە بەرخۆدانی زیندانەکان مێژوویەکی پەنجا ساڵەی هەیە. بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز بەرخۆدان دەکەن، بە ڕۆحی کەمال و خەیری و مەزڵوم و فەرهاد بەرخۆدان دەکەن، هەڵوێستی محەمەد ئەمین ئۆزکان هەمان هەڵوێستی تێکۆشەرانی زیندان و وڵاتپارێزانە.
دەمەوێت باس لە یادەوەرییەکی خۆم بکەم، کاتێک لە ئامەد بەرخۆدانمان دەکرد، دوو برای وڵاتپارێز هەبوون، یەکێکیان ناوی عەبدولقادر یۆجە بوو، خەڵکی دێرک بوو، هەڵوێستێکی وڵاتپارێزانەی نموونەیی پیشاندا، لە ساڵی ١٩٨٣، هەموو زیندانەکە سەرهەڵدانی کرد، لە هەموو بەشەکان گەڕاین، چووینە شوێنەکەی وی، کاتێک گەیشتین درووشمی دەگوتەوە، هەمووان دووبارەیان دەکردەوە، بەڵام ئەو زیاتر دەیگوتەوە، ئەفسەرەکە هات و گوتی: "پیرەپیاو! گەنجەکان هاوار دەکەن، تۆ بۆچی هاوار دەکەیت" ئەو گوتی : "کاتێک ئەشکەنجەم دەدەن، پیر نیم، کاتێک بەرخۆدان دەکەم، دەبمە پیر...؟ من لەوان گەنجترم". بەرخۆدانی ئامەد مێژوویەکی وەها هەیە، تەنها پێشەنگی وەک کەمال و خەیری مەزڵوممان نییە، بەڵکو چەندەها وڵاتپارێزمان هەن، ئەمڕۆ لەسەر ئەم بناغەیە تێدەکۆشن، هاوڕێمان محەمەد ئەمین ئۆزکان ئەم بەرخۆدان و هەڵوێستەی پیشاندا سەرباری نەخۆشییەکەی.
بێگومان، گەنجانی کورد و ژنانی کورد درێژە دەدەن بە بەرخۆدانی گەنجە قارەمان و هاوڕێ وڵاتپارێزەکانمان، کاتێ ئەم هەڵوێستە پیشان دەدەن، ئاخۆ دەتوانین بێدەنگ بین...؟ ئاخۆ گەنجانی کورد دەتوانن بێدەنگ بن...؟ بانگەواز لە گەنجان و ژنانی کورد دەکەم، لەمە تێبگەن و هەڵوێستی محمەد ئەمین ئۆزکان بگرنەبەر.
هەروەها بەم دواییانە، پیرەژنێکی کورد، هەڵوێستێکی وەها پیشاندا. لەم بارەیەوە، ناتوانن بەرخۆدانی زیندان و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلەکەمان ڕابگرن، بێگومان ناتوانن. بەدڵنیاییەوە، هەڵوێستەکەیان ژیانی ئازاد و دیموکراسی بۆ گەلی کورد دەهێنێت.