قەرەیلان دەستنیشانی كرد؛ گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەرۆحی فیدایانەی عەگید و زیلان بەپرفۆرمانسی شەڕ لەسەر هێڵی ژیانی ئازاد، رۆحی چواردەی تەمموز و پانزدەی تەباخ نوێنەرایەتی دەكەن، شەڕێكی مێژوویی دەكات و لەناو شەڕدا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەداتەوە. قەرەیلان ووتیشی؛ ئەمە راستیەكی ئاشكرایە. زۆر لایەن ئاشكرایان كرد كە لەبەرامبەر بەتەكنەلۆجیای سەردەم، لەبەرامبەر بەدەوڵەتی تورك و لەبەرامبەر بەچەكی كیمیایی گەریلا دەست لە هەرێمەكانی خۆی بەردەدا، گوایا دەوڵەتی تورك دەتوانێت گەریلاكانی ڕاماڵێ و ئەنجامێك بەدەست بخات و وەهاش گەریلاكان تەسفیە بكات، هەندێك كەسان بەوشێوەیە هەندێ حیساباتیان بۆ خۆیان كردبوو. ئەو كەسانەی خەیاڵی وەهایان لەمێشكیاندا چاندبوون، ئەوا خەیاڵەكانیان لەقۆرگیاندا بمێنێتەوە".
قەرەیلان دەستنیشانیشی كرد و دەڵێت؛ ئێمە بەقۆناخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبین و دەڵێت:"لەم قۆناخەدا دەبێت هەموو وڵاتپارێز دەست خۆیان ژێر بەردەكەوە"بەرپرسیاریەتی هەڵگرن"، دەبێت فیداكاری بكەن. دەبێت گەنجانی كورد سەرهەڵبدەن، دەبێتە وەكو قۆناخێكی سانایی و نۆرماڵ نزیك نەبنەوە. دەبێـت رۆڵی خۆیان جێبەجێ بكەن. ژنانی كورد و ژنانی ئازادیخواز، دەبێـت هەموو وڵاتپارێزانی كوردستان، لەم قۆناخە هەستیار و گرنگەدا، بەمسۆگەری تێكۆشانی ئازادیخوازانەیان بەرزتر بكەنەوە. وەكو گەل ئێمە بەخۆمان باوەڕین، ئێمە لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل جموجووڵ بكەین، دەتوانین ئەو ئەزموونەی لەعەفرینەوە تا زاپ بەكاربهێنین و دۆژمن لەناو ببەین".
ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە، مۆراد قەرەیلان بەشداری بەرنامەیەكی تایبەتی ستێرك تیڤی بوو. قەرەیلان تیشكی خستە سەر قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ و وەها ئاخاوت:
پێش هەر شتێك، مێوانەكان و هۆنەرمەندانی هێژا و هەموو تەماشاوانانی تەلەفزیۆنی ستێرك تیڤی بەرێز و حۆرمەتەوە سڵاو دەكەم. جەژنی ژیانەوەتان لێ پیرۆز بێت. لەسەر رێوەبەری بزوتنەوەكەمان، سی و هەشتەمین ساڵیادی قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ، جەژنی ژیانەوە لەپێشدا لەرێبەر ئاپۆ، لەهەموو گەلی كوردستان، لەگەلانی هەرێمەكە، لەدۆستانی گەلی كورد، لەدایكانی كوردستان، لەبنەماڵەی شەهیدان، لەهەموو هاوڕێیان، لەخەباتكارانی بزوتنەوەكەمان و لەگەریلاكانی ئازادی پیرۆز دەكەم و لە سی و نۆهەمین ساڵەی پانزدەی تەباخدا سەركەوتن بۆ هەموو لایەكیان دەخوازم. لەكەسایەتی فەرماندەیی مەزن و نەمر، هەڤاڵ عەگید"مەعسووم كۆركماز"دا، ئەو سۆز و بەڵێنەی داومانە، دووپات دەكەینەوە".
لەم رۆژانەی دواییدا دەوڵەتی داگیركەی تورك لەقامیشلۆ هێرشێكی ئەنجامدا و یەكێك لەپێشەنگاكانی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان، هەڤاڵ رێزان جاوید شەهید بوو. هەڤاڵ رێزان جاوید وەكو فەرماندەیەكی پێشەنگ و هێژا بەبیردێنمەوە، لەبنەماڵە بەرێزەكەی، لەخەڵكی مەهاباد، لەگەڵەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و هەموو گەلی كوردستان بەگشتی سەرەخۆشی دەكەم. شەهادەتی شۆڕشگێڕێكی هێژا و پێشەنگی گەلی كورد، خسارێكی مەزنە. بێگۆمان خوێنی بەفریۆ ناچێت. لەكەسایەتی هەڤاڵ رێزاندا، شەهیدان، زەكی شەنگاڵی، ئاتاكان ماهێر، ژیان"یڵدز دۆرمۆش" و یادی هەموو شەهیدانی مانگی تەباخ دەكەمەوە و سەری رێز و نەوازش لەبەرامبەر بەبیرەوەریەكانی شەهیدان دادەنوێنم و ئەو سۆز و بەڵێنەی داومانە، دووپات دەكەینەوە.
ئەم شەڕەی كە ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە لەلای ئێمەوە نوێ دەستی پێكردوە
هەڤاڵانی هێژا و گەلە بەروومەت و بەرێزەكەمان:
قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ لەكوردستان لەدایكبوونێكی نوێیە. پانزدەی تەباخ مێژووی سەدساڵی گۆڕی و خستیە سەر راستەرێ خۆی و پێشكەوتنی بەرچاوی خۆلقاند. لەسەر ئەم قەڵەمبازە سی و هەشت ساڵ خەبات و تێكۆشانی بێ وچان تێپەر بوو. ئەوەی راستی بێت لەنۆ ساڵی هەرە دواییدا قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ سەركەوتنی بەدەستهێناوە. سیاسەتی تواندنەوە و لەناوبردن و قڕكردنی دەوڵەتی توركی مایەپووچ كردەوە، بەم شێوەیە چارەسەری سیاسی دۆزی كوردانی خستە رۆژەڤەوە. بۆ ئەوەش رێبەر ئاپۆ لەساڵی ١٩٩٣دا ئاگر بەستی راگەیاند، بەڵام دەوڵەتی داگیركەری تورك نایەوێت بوون و ناسنامە و ئیرادەی گەلی كورد قەبوڵ بكات. لەبەر ئەوەش لەو كاتە بەدواوە، ئەم تێكۆشان و شەڕە لەزۆر قۆناخ‌دا دەرباز بوو و گەیشتە رۆژی ئەمڕۆمان.
تا ئێستا دوو جار لەگەڵ دەوڵەتی توركدا قۆناخی ماوە درێژی دیالۆگ پێكهاتووە. یەكیان لەئۆسلۆ و ئەوی دیكەش لەئیمرالی بوون. لەهەر دووكیاندا پاش دیالۆگێكی سێ ساڵان، ئەو وەفدەی مۆزاكرە و گفتوگۆوەكانی نێوان ئێمە و دەوڵەتیان بەرێوە دەبرد، گەیشتنە ئەنجامێك. لەساڵی ٢٠١١دا لەئۆسلۆ لەئەنجامی گفتوگۆدا پرۆتۆكۆڵێك ئامادەكرا. بەڵام كاتێك رادەستی حكومەتەكەی ئاكەپە كرا، ئەوان رەتیانكردەوە. پاشان دیالۆگی ئیمرالی گەیشتە لەیەكتێگەیشتنێكی هاوبەش. هەردوولایەن لەیەكتێگەیشتنەكەیان لەكۆشكی دۆڵمەباخچە بۆ رای گشتیان ئاشكرا كرد. بەڵام دیسانەوە تەیب ئەردۆغان، ئاكەپە و دەوڵەتی تورك چارەسەریان رەتكردەوە. قۆناخێكی نوێ هێرشیان دەست پێكرد. واتا ئەو شەڕەی ماوەی حەوت ساڵە دەستی پێكردوە لەلایەن ئێمەوە دەستی پێ نەكردوە، دەوڵەتی تورك و حكومەتی ئاكەپە دەستیان پێكرد و هێرشیان كردە سەرمان.
ئەوان دەیانەوێت دۆزی كوردان، بەمردن، تیرۆر و كۆمەڵكۆژی چارەسەر بكەن. نایانەوێت بوونی كوردان قەبوڵ بكەن. بەهۆی ئەوەش پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕخوازی دەكەن. دۆزی كوردان پرسێكی كۆمەڵایەتی و یاسایی و مافە. بەڵام داگیركەری تورك دەیەوێت ئەم یاسا و مافە بەتوندوتیژی لەناو بسڕێتەوە. بەهۆی ئەوەیە كە پەلاماری ئیمرالی دەدات. ئەوەندە ساڵە پەلاماری ئیمرالی دەدەن و نموونەیەكی ئەم گۆشەگیریە و ئەم ئەشكەنجەیە لەئیمرالی بەرێوە دەچێت لەهیچ شوێنێكی ئەم جیهانە نابینرێت. لەبەرامبەر سیاسەتی دیموكراتیانەی كوردان و سیاسەتی چەپگەری دیموكراتیك لەتوركیا هێرش پێكدێنن. لەبەرامبەر بەگەلەكەمان قڕكردنی سیاسی و هێرشی فاشیستانە بەرێوە دەبەن. هێرشی رۆژئاوا و باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكەن. وەكو دەزانرێت نزیكەی حەوت ساڵە لەبەرامبەر بەگەریلاكانی ئازادی كوردستان هێرشی هەمەلایەنە و بەرفراوان پێكدێنن.
ئەم رژێمە بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت
تا ئەمڕۆكە ئێمە قۆربانیمانداوە، دەبێت داگیركەری تورك هەندێ شوێنیشی داگیر كردبێ، بەڵام سەرنەكەوتووە. شۆڕشی ئازادی كوردستان سەنگەرەكانی خۆی پاراستووە. ئەوان ئەنجامیان وەرنەگرتووە. رژێمی ئاكەپە و مەهەپە هەموو دەرفەتەكانی توركیا بەكاردێنن، لەگەڵ ئەوەی كە هەموو تەكنەلۆجیای توركیای لەم شەڕەدا بەكارهێناوە، ئەو ئەنجامەیان ویستووە بەدەستنەهێناوە. ئەمڕۆكە بەهۆی رژێمی ئاكەپەو مەهەپەوە سیستەمی دەوڵەتی توركیایان خستووەتە قەیرانێكی گەورەوە. لەئێستادا ئەم رژێمە بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت، بەڵام دیسانەوە پێداگری دەكەن.
لەئێستادا لەهەركاتێك زیاتر پەلاماری گەریلا و شۆڕشی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەدەن. دەیانەوێت گەریلا تەسفیە بكەن و رۆژئاوا داگیر بكەن و بەوشێوەیەش خۆیان بگەیننە سنورەكانی میساقی میللی و لەسەر ئەم بنەمایە رێبەر ئاپۆ لەزیندانی ئیمرالی دەست لەهەڵوێستەكانی بەربدات. ئامانجی ئەوان ئەوەیە. بۆ ئەوەشە دەیانەوێت هەموو دەرفەتەكانی توركیا بەكاربهێنن. چونكە كاتیان زۆر نەماوە. لەبەردەمیاندا تەنیا حەوت بۆ هەشت مانگ كات ماوە. لەبەر ئەوەیە كە تەیب ئەردۆغان لەهەموو پایتەختەكانی دنیادا دەگەڕێت و دەیەوێت پشتگیری وەربگرێت. بەهاوكاری ناتۆ، روسیا و پەدەكە دەیەوێت ئەنجامێك بەدەستبهێنێت. بێگۆمان ئێمە نامانەوێت ئەو هێزانە ببنە هاوبەشێكی سیاسەتی چەپەڵ و كۆمەڵكۆژكاری ئاكەپە ـ مەهەپە و دەوڵەتی توركی فاشیست. بانگەوازی لەو هێزانە دەكەین، نەبنە هاوبەشی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە ئەوانە لەبەرامبەر بە گەلی كورد كۆمەڵكۆژی و وەحشیگەری بەرێوە دەبەن. بانگەوازیان لێدەكەین، ئێمە دەزانین لەم دنیایەدا هەر كەس بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان هەڵسوكەوت دەكەن.
له دژی هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌ش مه‌ترسین
ده‌وڵه‌تی تورك به ته‌نیا ئه‌وه ناكات. چه‌ته‌كانی كه پاشماوه‌ی داعش، قاعیده و ئیخوان موسلمیننن له دژی گه‌لی كورد به‌كارده‌هێنێت. چه‌ته‌ی كورد به‌كارده‌هێنرێن. وێڕای ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت سوریاش به‌كاربهێنن. ئه‌م رژێمه سیاسه‌ت و هه‌بوونی خۆی له‌سه‌ر دژایه‌تی كوردان دامه‌زراندووه. گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه ده‌یانه‌وێت سود له سه‌گیش وه‌ربگرن، ئه‌وانه‌ش له دژی گه‌له‌كه‌مان و ئێمه به‌كارده‌هێنێت. به‌م جۆره له كه‌سایه‌تی هاوپه‌یمانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌دا دوژمنایه‌تیه‌كی بێكۆتایی، دڕنده‌یی و نه‌ژادپه‌رستی وێنا ده‌كرێت. ئێمه له به‌رامبه‌ر دوژمنێكی به‌و جۆره خۆڕاگری ده‌كه‌ین. ئه‌و رژیێمه نه‌ك هه‌ر له دژی گه‌لی ئێمه، له به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه.
دوو ساڵه ئه‌و داگیركارییه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ناتوانێت بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام
هه‌ڤاڵانی به‌نرخ:
وه‌ك ده‌زانرێت ده‌وڵه‌تی تور ماوه‌ی چوار ساڵه هه‌وڵ ده‌دات میساقی میللی داگیر بكات. ده‌یه‌وێت باشوری كوردستان داگیر بكات. ئێمه له دژی ئه‌و داگیركارییه خۆڕاگری ده‌كه‌ین. شه‌ڕ له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به تایبه‌تی له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌زانێت، شه‌ڕێكی مێژووییه. ه‌ڵام له‌و دوو ساڵه‌دا نه‌یانتوانی ئه‌و داگیركارییه‌ی پلانیان بۆی دانابوو جێبه‌جێی بكه‌ن. ئێستا گه‌یشتوونه‌ته بن به‌ست. بێگومان ئه‌مه ئاسان نییه. به وته‌یه‌كی دیكه، ئه‌و سوپایه‌ی كه به خۆی ده‌ڵێت ‘دووه‌م سوپای ناتۆ‘ و خاوه‌نی هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخه، له دژی ئێمه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت. ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكی به‌و جۆره‌یه كه هه‌موو جۆره چه‌كێك له ترسی خۆی له دژی ئێمه به‌كارده‌هێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. به‌ڵام گه‌ریلای ئازادی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په و ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵكوژكار، به گیانی فیدایی عهگیدهكان و زیلانهكان له‌سه‌ر هێڵی ژنی ئازاد نوێنه‌رایه‌تی رۆحی ١٤ی تهمموز و ١٥ی ته‌باخ ده‌كه‌ن و شه‌ڕێكی مێژوویی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له هه‌نه‌ری شه‌ڕدا لاپه‌ڕیه‌كی نوێیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه. ئاستی گه‌ریلای ئازادی كوردستان له شه‌ڕدا ئه‌مڕۆ ئاستێكی نوێیه. ئه‌مه راستییه‌كه به دڵنیاییه‌وه. زۆر كه‌س چاوه‌ڕێبوون كه له به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر چه‌كی كیمیایی گه‌ریلا گۆڕه‌پانه‌كانی خۆی جێبهێڵێت، توركیا به له‌ناوبردنی گه‌ریلاكان بگاته ئه‌نجام و گه‌ریلا پاكتاو بكات. هه‌ندێكیش له‌سه‌ر ئه‌وه لێكدانه‌وه‌یان كردبوو. ئه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌یان بینیوه، ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه له قوڕگیاندا ده‌مێنێته‌وه. جارێكی تر بینرا كه گه‌ریلا هێزێكه كه شكست ناهێنێت. گه‌ریلا به‌و رۆحه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، به پێرفۆرمانسی شه‌ڕ و به قوڵبوونه‌وه‌ی خۆی له تاكتیك ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرش و چه‌كێك خۆرشاگری بكات. زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن له‌به‌رچاون. ئێمه لێره پڕۆپاگه‌نده ناكه‌ین. ئێمه باسی راستیه‌كان ده‌كه‌ین. ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌توانین بڵێین زۆر راستی هه‌یه نهمانوتوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستی بۆخۆی زۆر گه‌وره‌یه.
له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستان شكستیان هێناوه
هه‌ڤاڵانی هێژا، وڵاتپارێزانی به شكۆ
ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت سیاسه‌تمه‌درانی كورد، هه‌موو چالاكوانێكی سیاسی كوردستان وه‌ك تیرۆریست نیشان بدات. به‌داخه‌وه هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕی دژ به ئێمه‌دا هه‌موو یاسا و رێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات. له بنه‌ڕه‌تدا ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك له بادینان له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان شكستی هێناوه. به‌ڵام به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو یاخود چه‌كی كیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی ده‌یه‌وێت خۆی له شكست رزگار بكات.
هه‌روه‌ها دوای كۆبوونه‌وه‌ی تاران له دژی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به شێوه‌یه‌كی كراوه شه‌ڕی راگه‌یاند. له‌لایه‌ك داعش، له‌لایه‌كی تر ده‌وڵه‌تی تورك هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و شوێنه. هه‌روه‌ك كه قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ده‌یان مه‌ده‌نی كوژراون. كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. گه‌لی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب، گه‌لی ئێمه‌ی كورد، گه‌لی ئێمه‌ی ئاشوری- سوریانی ده‌كرێنه ئامانج. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ئه فه‌رماندانه‌ی كه له شه‌ڕی دژی داعشدا پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن پاكتاویان بكه‌ن، له دژی ئه‌وان هێرشه‌كان زیاد ده‌كه‌ن. من له كه‌سایه‌تی رێزان جاوید، فه‌رهاد شبلی و ژیان تۆڵههڵداندا هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌و هێرشانه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستداوه به رێزه‌وه به بیر ده‌هێنمه‌وه و له‌و بڕوایه‌دام كه یادی ئه‌وان له تێكۆشانی ئازادیی گه‌لاندان به زندویی ده‌مێنێته‌وه. به كورتی ده‌وڵه‌تی تورك تیرۆر و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات. ده‌یه‌وێت دۆزی ئازادی كوردستان له ناو ببات. ئه‌مڕۆش له دژی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات. گه‌لان له هه‌ر چوار به‌ش ده‌كرێنه ئامانج و به‌م جۆره ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان پاكتاو بكات و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له ناو ببات. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌یانه‌وێت له ١٠٠ ساڵه لۆزاندا قڕكردنی كوردان ته‌واو بكه‌ن و په‌یمانی لۆزان به‌رفراوانتریش بكه‌ن.
ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی نائاساییه
به‌ڵام تێكۆشانی ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌وان، به‌رخودانی گه‌ریلا له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له بنه‌ڕه‌تدا شكستی ئه‌وانی دروست كردووه. ده‌بێت هه‌موو گه‌لی ئێمه ئه‌و راستیه بزانێت. ئێمه له قۆناغێكی نوێداین. ئه‌مه قۆناغێكی نائاساییه. له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت هه‌موو وڵاتپارێزان به‌رپرسیار بن. ده‌بێت فیداكاری بكرێت، ده‌بێت گه‌نجانی كورد راپه‌ڕن، ده‌بێت وه‌ك سه‌رده‌مێكی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، رۆڵیان خۆیان بگێڕن. ژنانی كورد و ژنانی ئازادیخواز ده‌بێت هه‌موو وڵاتپارێزانی كوردستان له‌م كاته گرنگه‌دا تێكۆشانی ئازادی به‌رز بكه‌نه‌وه. ئێمه وه‌ك گه‌ل، ئه‌گه‌ر بڕوامان به خۆمان هه‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ بجوڵێینه‌وه به تابه‌تیش له‌و ئه‌زمونه‌ی له عه‌فرینه‌وه تا زاپ به‌ده‌ستهێنراوه، ئێمه ده‌توانین دوژمن شكست بده‌ین. ده‌بێت له بیری نه‌كه‌ین كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا چ له رۆژئاوا و چ له باشور و چ له باكور، ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك گه‌لی كوردستان، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر رانه‌گرین، ئێمه ناتوانین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببینه خاوه‌نی ئیراده و ده‌وڵه‌تی تورك كوردان له ناو ده‌بات. ئه‌مه شتێكی مسۆگه‌ره. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات و له كاته گرنگه‌دا له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ساز بكات. گه‌ر ئێمه رێكخستنی گه‌له‌كه‌مان بخه‌ینه پێشه‌وه، یه‌كبگرن و به تاكتیكی داهێنه‌رانه ئه‌زمونی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ كه هاتووه‌ته ئاراوه به شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه و به تاكتیكی داهێنه‌رانه به‌كاربهێنین، بێگومان ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
ئێمه ده‌توانین بیكه‌ینه ساڵی فیناڵ
هه‌ڤاڵانی به‌نرخ، وڵاتپارێزانی شكۆمه‌ند
ئێمه ده‌توانین ئه‌مساڵ بكه‌ینه ساڵی فیناڵ و كۆتایی. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئێمه سه‌ره‌تا بڕوامان به خۆمان بێت و به راستی فیداكاری پێویست نیشان بده‌ین. له‌و بڕوایه‌داین، كه ئه‌گه‌ر ئێمه به راستی بڕوا بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێ‌بكۆشین، به دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه ده‌مانه‌وێت ساڵی ٣٩ هه‌مینی ١٥ ی ته‌باخ بكه‌ینه ساڵێكی گه‌وره، ساڵێكی فیناڵ. بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه داوا له هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین كه به به‌هێزی به‌شداری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بێت رێپێوانی ئازادی له ساڵی ٣٩ هه‌میندا به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت.
به‌و هیوا و بڕوایه‌وه جارێكی تر جه‌ژنی ژیانه‌وه له ئێوه پیرۆز ده‌كه‌م".
هـ. ب/ ح. خ