ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بەشداری لە بەرنامەیەکی ستێرک تی ڤیدا کرد. دیدارەکەی قەرەیلان بەم جۆرەیە:
گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد بەردەوامە، ئێوە لەو بارەوە جی دەڵێن؟
لە سەرەتادا بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و هەروەها هەمووئەو هەڤاڵانە دەکەم کە بە دەست دوژمنەوە دیلن. گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ ئەگەر چی وەک پێویستیش نەبێت، بەڵام گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و لە رۆژەڤدایە. گۆشەگیری تەنیا ئیمراڵی نەگرتووەتەوە؛ ئەمڕۆ لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان بڵاوبووەتەوە، لەهەموو تورکیا و کوردستان سیاسەتی گۆشەگیری بەردەوامە. سیاسەتی گۆشەگیری لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردن لە کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە.واتە دەیانەوێت سیاسەتی قڕکردن لە کوردستان زاڵ بکەن، لەوپێناوەدا کاردەکەن. لە چەقی ئەوەشدا سیاسەتی ئەشکەنجەی دەرونی، گۆشەگیری دژوار و گۆشەگیری لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێت.
دەیانەووێت رێبەر ئاپۆ لە رووی مافە نەتەوەیی و پێودانگە دیموکراتیکەکان هەنگاو بۆ دواوە بنێت
ئەو دۆخە تەنیا بە لێپرسینەوە و مامەڵەی تۆڵەسەندنەوانەی دەوڵەتی تورک شرۆڤە ناکرێت و تەنیا بە سیاسەتی دوژمنیەتیش ناکرێت راڤە بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێداگری و داکۆکی رێبەر ئاپۆ بۆ هەڵوێستی نەتەوەیی و هەنگاوی دیموکراتیک هەیە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێبەر ئاپۆ لە بواری مافە نەتەوەییەکان و پێودانگە دیموکراستیکەکانی گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە بنێت. زۆر جاریش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی رێبەر ئاپۆیان کردووە. لە قۆناغی هەڵبژاردندا بۆ هەڵوێستی ئاکەپە، پێودانگی مافەکانی گەلی کورد نەرم دەکەن و دایدەبەزێنن و هەڵوێستی خۆیان جارێکیتر دەگۆڕن، شاندێکیان ناردبووە لای رێبەرایەتیمان. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە دژی هەموو ئەوانە بە هەڵوێست و رۆحێکی سەروومرۆڤایەتی، بە ئیرادە و پشوودرێژییەکی گەورە خۆڕاگری دەکات. بێگومان لە بناغەیدا شێوازێکی وەک رۆحی ١٤ی تەمووز هەیە. بەهەموو جۆرێک خوڵقێنەری رۆحی ١٤ی تەمووز، ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ئەو رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ کەسێکی بەو جۆرەیە کە وتە و کردەوەکانی یەکدەگرنەوە. خۆی لە خۆیدا شێوازی ئەو بووەتە شێوازی تەواوی پەکەکە. لەبەر ئەوە ئەو چی بڵێت دەیکات. رێبەر ئاپۆ لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد، مافی ناسنامە، مافی زمان، مافی خۆبەڕێوەبەری، پێودانگەکانی تورکیا دیموکراتیکدا خاوەن هەڵوێستە و لەوەدا پێداگری دەکات. بۆیەش بەم جۆرە گۆشەگیرییەکی دژوار جێبەجێ دەکەن و بە رێبازی جیاجیا هێرشی دەرونی خۆیان درێژە پێدەدەن. ئامانجیان ئەوەیە کە رێبەرمان هەنگاو بۆ دواوە بنێن. بۆ نمونە پێشتر رێبەر ئاپۆیان وەک رێبەری گەلی کورد قەبوڵ کردبوو بۆ ئەوەش بۆ ماوەی سێ ساڵ دیداریان لەگەڵ ئەنجامدابوو. ئەوە بە واتای ئەوەیە دەوڵەت کاریگەری رێبەر ئاپۆی بینی. بەراستی کاریگەری رێبەر ئاپۆ لەسەر گەلی کورد دەستنیشان کرد و ئەویان وەک رێبەری گەلی کورد قەبوڵ کرد. هەندێک کاربەدەستیش لە بەردەم راگەیاندنەکان ئەوەیان خستەڕوو. هەروەها لە دانوستانەکانی بەر لە ئێستاش زۆر جار ئەوەیان خستەڕوو. واتە ئەو کاتە قەبوڵیان کرد کە رێبەر ئاپۆ لە کوردستان رێبەری گەلی کوردە. بەڵام لەبەر ئەوەی پێداگرییان لەسەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی کرد، رێبەر ئاپۆش لە سیاسەتی هەبوونی گەلی کورد، مافەکانی گەلی کورد، مافی گەلی کورد بۆ خۆبەڕێوەبەری و پێودانگە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد پێداگری کرد. لەو چوارچێوەدا دەکرێت بوترێت شەڕێک لەئارادایە. ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە. رەنگە قۆناغەکانی دیدار و چاوپێکەوتن هەبووبن بەڵام لە بنەڕەتدا لەو سەردەمانەشدا بە شوەی جیاواز درێژەیان هەبوو.
هەموو کورد دەبێت لە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیریدا خۆیان بە بەرپرسیار بزانن
لێرەدا ئەوەی کە دەبێت درکی پێبکرێت ئەمەیە؛ رێبەر ئاپۆ نەک هەر مافەکانی پەکەکە، مافەکانی هەموو کوردان لەوێ دەپاڕێزێت. هەبوونی کورد، مافی ناسنامەی کوردان دەپارێزێت. کەواتە دەبێت هەموو کورد خاوەنداری لەو تێکۆشانە بکەن کە ئەمڕۆ لە ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ وێنای دەکات و پشتیوانی لێبکەن. دەبێت هەموو کورد خۆیان لە ئازادی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بە بەرپرسیار بزانن. ئەوە ئەرکێکی ئەخلاقی، مرۆڤایەتی و نەتەوەییە. لەبەر ئەوە ئەگەر کەسێک لەپێناو گەلدا ئەو هەمووە قوربانی بدات و دەڵێت من ئەندامی ئەو گەلەم و خاوەنداری لەو مافانە دەکەم، دەبێت من لەگەڵیدابم. رەنگە کە لە زۆر بابەتدا روانینەکەمان یەکێک نەبێت – من ئەوە بۆ گەلەکەمان کە لە ناو پارتی جیاجیادان دەڵێم- بەڵام روانینی ئەوان چی دەبێت با ببێت، دەبێت هەموو کورد لە دژی گۆشەگیری بێت و بۆ ئازادی بەشداری خەبات و تێکۆشان بکات.
هەر وەها لە تورکیا کێ دیموکراسی دەوێت دەبێت لە دژی گۆشەگیری و ئەو ئەشکەنجە دەرونیە بوەستێتەوە. واتە لە دژی سیستمی ئیمراڵی بوەستێتەوە. ئەوەی لە دژی ئەمە نەوەستێتەوە، ناتوانێت لە تورکیا لە سەر بنەمایەکی راست تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەببات، ناتوانێت دیموکراسی بۆ تورکیا بهێنێت. ئەو کاتە هەموو رۆشنبیرانی تورک، دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە کە دەیانەوێت لە تورکیا دیموکراسی بەرەوپێش بچێت، دەبێت سەرەتا لە دژی گۆشەگیری بن. لەبەر ئەوەی گۆشەگیری پێشێلکردنی هەموو پێودانگە یاساییەکانە، ناڕەوایە، پێشێلکردنی ماف و یاسایە. ئەمە شتێکی روونە.
رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر نەتەوە دەوڵەت، نەتەوەی دیموکراتیک وێنا دەکات
حکومەتی ئێستا تائێستا چی دەکات؟ هەموو ئەوانەی کە دەڵێن لە تورکیا 'گۆشەگیری' هەیە- وەک ئەوەی لەم دواییەدا بینیمان- دەیانگرن و دەیانخەنە زیندانەوە. واتە ناشیهەوێت کەس لەوبارەوە بدوێت. کارێکی نایاسایی دەکات، بەڵام نایەوێت کەس لەو بارەوە قسە بکات. بەڵام ئەو کەسانە نازانن کە هزر و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ سنوورەکانی تورکیای تێپەڕاندووە. واتە رێبەر ئاپۆ لە رێگەی ئەو پاڕادایمەی بەرەوپێشی بردووە و بە فۆرمولەی نەتەوەی دیموکراتیک، چارەسەری گەلانی هەرێمەکە بەرەوپێش دەبات. چارەسەری پرسی گەلانی عەرەب، ئاشوری-سوریانی، ئەرمەنی، تورک، فارس، کورد و هەموو گەلانی دیکە پێشکەش دەکات. هەربۆیە رێبەرمان تەنیا رێبەری گەلی کورد نییە. لە دژی سیاسەتی نەتەوە-دەوڵەت نەتەوەی دیموکراتیک بەرەوپێش دەبات و نوێنەرایەتی دەکات. هەروەها رێبەر ئاپۆ تیۆریسیان و داهێنەری پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. هەموو کەس کە بڕوای بە پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەیە، رێبەر ئاپۆ وەک فەیلەسوفێک و خۆیشی وەک خوێندکاری رێبەر ئاپۆ دادەنێت. لە زۆر کۆبوونەوەی نێونەتەوەییدا ژمارەیەکی زۆر رۆسنبیر و ئەکادیمیسیان ئەوەیان باس کردووە یانی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ سنوورەکانی کوردستان و تورکیای تێپەڕاندووە. ئەوە راستیەکە. بەڵام کێ سای ئەوە دەکات و دەڵێت ' وەک فەیلەسوفە'، ئەوان دەگرن. ئەمە راستیە. بەڵام ئەو هەمووە ئەندێشەیەی دروست کرد. ئەو هەموو کتێبەی نوسی و پاڕادیگمایەکی جێگرەوە کە بۆ تەواوی جیهان ببێتە روناکی، ئاشکرای کرد. ناتوانن ئەوە بشارنەوە. ناتوانن راستی بشارنەوە و ناتوانن ئەو رووناکیە داپۆشن کە رێبەر ئاپۆ دایگیرساندووە، ئەمە ئیتر راستیەکە.
دەبێت گوڕ بە تێکۆشان بدەین
ئایا لێرەدا کەموکورتی لە کوێدایە؟ کەموکوری لەئێمەدایە. گەلەکەمان، کۆمەڵگاکەمان، ئەوانەی بڕوایان بەو راستیەی رێبەر ئاپۆ هێناوە، ئەوانەی دەیانەوێت مافەکانی کورد بپارێزن و دەیانەوێت تورکیا بەراستی ببێتە کۆمارێکی دیموکراتیک دەبێت تێکۆشانێکی بەهێزتر بکەن. لەبەر ئەوە پێویستی بە تێکۆشانێکی زۆر گەورە هەیە. ئەوە درکی پێکرا. هەڵبەت بەرخودانی گەریلا خراوەتە پێش هەموو شتێکەوە و زۆر پلانی دوژمن تێکدراون. هەروەها سیاسەتی کورد خاوەنی هەڵوێستێکی دیارە. بەرخودانی زیندان و گەلەکەمان خاوەنی هەڵوێستی دیار و روونە. ئەمە کەم نییە. بەڵام بەس نییە. بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویست بێت، دەبێت بە جەماوەری بجوڵێنەوە. بۆیەش دەبێت کۆمەڵگا بکەوێتە جموجۆڵەوە. هەروەها دەبێت شەپۆلی سەرهەڵدان رێکبخرێت.
وەک دەزانرێت لە ساڵانی ٨٩-٩٠دا لە هەلومەرج زۆر دژواربوون و لەو کاتەدا ستەمێکی زۆر گەورە لەئارادابوو. تەنیا لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شۆڕشگێڕی گەورە وەدات ئایدندا ٢٢ کەس لە شەقامەکانی ئامەددا شەهیدبوون، بە سەدان کەسیش برینداربوون و زیندانی کران. واتە لەو ساڵانەدا بەو ڕادەیە ستەم هەبوو، بەڵام ئەو سەرهەڵدانانەی لەو کاتەدا هاتنە ئاراوە درز و شکانیان خستە ناو سیستمی دەوڵەتی تورکەوە و رێگەیان لەبەردەم هەبوونی گەلی کورد بە سیاسەتی دیموکراتیک کردەوە. بەم جۆرە شۆڕشی ژیانەوە پێکهات. ئەمڕۆ پێویست بە شتێکی لەو جۆرە دەکات. هەربۆیە دەبێت ئەمڕۆ شەپۆلی سەرهەڵدان بەرەوپێش ببرێت. دەبێت ئیتر هەموو گەنجانی کورد، ژنانی کورد، رەنجدەرانی کوردستان، دیموکراتە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە لەسەر ئەوە راوەستە بکەن. بە وتەیەکی دیکە، دەبێت ئێمە بەشێوەیەکی جەماوەری هاوار بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ بکەین و لە دژی گۆشەگیری و ستەم تێکۆشانێکی گەورەتر بەڕێوەببەین.
لە ١١ەیەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاواداین. ئێوە لەسەر واتا، گرینگی و کاریگەری ئەم شۆڕشە لە هەرێمەکە چی دەڵێن؟
لەسەرەتادا لە کەسایەتی فەرماندە بەنرخەکانمان خەبات دێرک، فازل بۆتان، شیلان کۆبانێ، گەلهات گابار، ئارین میرکان، کارکەر هێرش و ئاڤێستا خابوردا هەموو شەهیدانی شۆڕشی رۆژئاوا و شەهیدانی باکور رۆژهەڵاتی سوریا بە رێزەوە بە بیردەهێنینەوە. جارێکیتر ئەو بەڵێنەی بەشەهیدانی قارەمانمان داوە دووبارە دەکەمەوە. هەروەها ٢٠ی تەمووز ساڵیادی شەهیدانی پرسوسە. لە ساڵی ٢٠١٥دا کاتێک کە گەنجانی سۆسیالیست، دیموکرات، شۆڕشگێڕ بەمەبەستی پشتیوانی دەربڕین لە شۆڕشی رۆژئاوا بەرەو کۆبانێ دەچوون، رووبەڕووی هێرشی میت و داعش بوونەوە و لەو هێرشەدا ٣٣ شۆڕشگێڕ شەهیدبوون. من ئەو قارەمانانە بە رێزەوە یددەکەمەوە و لەبەردەم یادەوەری ئەواندا بەژنی خۆم بە رێزەوە دادەنەوێنم. ئەو بەڵێنەی بەو شەهیدە بەنرخە نێونەتەوەییەکانەمان داوە دووبارە دەکەمەوە.
شۆڕشی رۆژئاوا هەڵگری زۆر واتایە. لە سەرەتادا وەک شۆڕشێکی کوردستانی بەرەوپێشچوو، بەڵام دواتر سنوورەکانی خۆی تێپەڕاند و سەرەتا بووە شۆڕشی هەموو رۆژئاوای کوردستان و دواتریش هەموو باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. بووە شۆڕشێک کە گەلانی عەرەب، گەلی ئاشوور-سوریانی و هەموو پێکهاتەکان کە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەژین و هەموویانی گرتەخۆ. هەڵبەتە بۆ تەواوی سوریاش بووە نمونەیەک. بە دەربڕینێکی دیکە بەرەوپێشبردنی شۆڕشی دیموکراتیکی لە تەواوی سوریا کردە بە ئامانجی خۆی و پێرسپێکتیڤی روونکردەوە. لەو بوارانەدا بەراستیش رۆڵێکی گرنگی گێڕا.
شۆڕشی رۆژئاوا توانیویەتی خۆی بەهێز بکات
هەروەها هێرشیشی کرایەسەر، لەلایەکەوە شەڕی کرد و لەلایەکی دیکەوە خۆی پاراست و خۆی بونیادنا. بە وتەیەکی دیکە رۆژئاوای کوردستان و شۆڕشی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بووەتە شۆڕشی لەناوبردنی ئەلنوسرە و داعش کە بە سەر جیهانەوە بوونە بەڵا. لەسەر ئەو بنەمایەش بووەتە برایەتی گەلان و سیستمێک کە دیموکراسی تێدا ئافرێنراوە. ئاشکرایە کەسانێکی زۆر لە دژی بەهاکانی شۆڕشی رۆژئاوان. لەبەر ئەوە هێرشبەرەکان زۆر بوون. وەک دەزانرێت بە تایبەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەرەوە هێرش ئەنجامدراوە. شۆڕش لەلایەکەوە لە دژی ئەو هێرشانە خۆڕاگری کرد، لەلایەکیشەوە بۆ ئەوەی سیاسەتی نەتەوەی دیموکراتیک بکەوێتە کار خەباتی بەرەوپێش برد.
لە هەمووشی گرنگتر بووەتە شۆڕشی ژنان. ئەو شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان دروستبوو. ئەوەی بە هەموو جیهان نیشاندا کە ژنانی کورد و عەرەب چۆن لە گۆڕەپانی شەڕ و گۆڕەپانی سیاسەتدا بوونە ئیرادە. هەربۆیە بەو جۆرە شۆڕشی ژن، سۆڕشی گەلی کورد، شۆڕشی گەلان، شۆڕشی دیموکراسی بوو. شۆڕشی رۆژئاوا تاریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رووناک کردەوە و هێشتاش هیوای هەیە. دوژمنیشی هەبن، هەروەها لە ژێر گەمارۆ و هێرشیشدا بێت، بەرەکانی کراوەن. لەبەر ئەوەی ئیرادەی گەلان و هێزی خۆی بە بنەمادەگرێت. لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندی بە هێزە جیهانی و هێزە جیاجیاکانەوە هەیە؛ لە بنەمادا هەیە. رەنگە کەس بیری نەدەکردەوە کە ئەم شۆڕشە ئەوەندە بخایەنێت، خۆی بپارێزێت، زیاتر خۆی بەهضێ بکات. بەڵام سەرکەوتن. بەراستیش رەنج و بوێرییە. لەسەر ئەو بنەمایە بە رێزەوە سڵاو ئاراستەی هەموو گەلانی رۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین. بە بەرزی دەیاننرخێنین. لەو بڕوایەداین چەندە هێرشیش لە ئارادابن ئەوان سەردەکەون. لەبەر ئەوەی لەسەر رێگە راستەکەن.
لۆزان پەیمانێکی لەو جۆرەیە کە نکۆڵی لە گەلی کورد و کوردستان دەکرد
لە سەدا ساڵەی پەیمانی لۆزانداین کە کوردستانی کردە چوارپارچە. ئێوە لەبارەی کاریگەری ئەو پەیمانە لەسەر کوردان چی دەڵێن؟ لە لۆزانیش بە بۆنەی سەدساڵەی پەیمانەکە کۆنفڕانسێکی گرنگ ساز دەکرێت. ئێوە لەبارەی کۆنفڕانسەکەوە چی دەڵێن؟
بێگومان پەیمانی لۆزان تەنیا پەیمانێک نییە کە کوردستان دەکاتە چوار پارچە. پەیمانی لۆزان پەیمانێکە کە نکۆڵی لە بوونی کوردستان و گەلی کورد دەکات. ئەوە لە بنەڕەتدا بناغەی کۆمەڵکوژکردنی لەسەر کوردستان ئافراند. واتە ئەوەی تەنیا بوترێت 'پەیامنێکە کە کوردستانی کردە ٤ پارچە' ئەو وتەیە بەس نییە. ئەو پەیمانە بڕیارە لە سەر جینۆساید لە کوردستان. تا ئەو کاتە هەموو پێشەنگەکانی بزوتنەوەی کەمالیست بانگەشەی دامەزراندنی کۆماری نوێی تورکیایان دەکرد و دەیانگوت 'ئێمە و کورد دایدەمەزرێنین و دەمانەوێت لە ناو میساقی-میللیدا وڵاتێک دابمەزرێنین. ئێمە پێکەوەین و کوردیش لەناو ئێمەدا خۆبەڕێوەبەر دەبن'. مستەفا کەمالیش هەمان شتی وت، لە زۆر تۆماردا شتی لەو جۆرەیان وت. بەراستیش لە ساڵی ١٩٢١دا لە لایەن ئەنجومەنی گەورەی گەلی تورکیا کە لە ساڵی ١٩٢٠ دامەزرابوو، لەو رووەوە بڕیارێکی لەو جۆرەیان دابوو. واتە خۆبەڕێوەبەری کورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تورکەوە قەبوڵ کرابوو. پەرلەمان ئەوەی قەبوڵ کردبوو. بەڵام کاتێک ئەو پەیمانە واژۆ کرا، تورکیا نکۆڵی لەوەکرد.
لە کوردستاندا قڕکردن و جینۆساید هەیە
ئەنجا بۆچی ئەو پەیمانە واژۆکرا؟ بەریتانی و فەرەنسیەکان بە پێشەنگایەتی ئەو دەوڵەتانەیان دەکرد کە لە شەڕی جیهانی یەکەمدا سەرکەوتبوون و –پەیمانەکە لە ژێر بەرپرسیارێتی ئەواندا سازکرابوو- و هەروەها بە گوێرەی دەرفەتەکانی ئەو کاتە ئەوە دیاریکرا کە لە موسڵ، کەرکوک، رمێلان و هەندێک شوێنی دیکە نەوت و سامنی جیاجیای ژێر زەوی دۆزراونەتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە بازرگانی و سات و سەودای جیاجیا کرا. دەزانرێت کە گفتوگۆکانی لۆزان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو. لەو گفتوگۆیانەدا باس لە کوردستانیش کرد. بەرلەوە بەریتانیەکان زۆرینەی سەرچاوەکانی سامانی سروشتیان بەدەستهێنابوو. فەرەنسیەکانیش ئامادەبوون کە پشکێکی بچوکیان هەبێت و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری دابەشکردن، لەبەریەکهەڵوەشاندەوە و لەهەمان کاتدا نکۆڵیکردن لە کوردستان درا. لەبەر ئەوەی ئەگەر نکۆڵییان نەکردایە ناچار دەبوون مافەکانی بدەن. گەلی کورد کۆنترین گەلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مێزۆپۆتامیایە. لە رووی کولتورییەوە دەوڵەمەندە.گەلێکە کە یەکەم جار شۆڕشی مرۆڤایەتی ئەنجامدا. بووە لانکەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، شۆڕشی نیۆلیتیکی ئەنجامدا. ئەگەر هەبوونی گەلێکی بەم جۆرەیان نکۆڵی لێنەکردایە، نەیاندەتوانی نکۆڵی لە مافەکانیشی بکەن. لەم دۆخەدا دەبێت جێگەیەک بۆ ئەوان بکەنەوە. ئەگەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگە بۆ هەموو کەس بکەنەوە، دەبوایە ئەمە بۆ کوردانیش مافێک بوایە. بەڵام ئەوان نکۆڵیان لە هەبوونی کورد کرد.
ئەو نکۆڵیە دەبێتە بنەمای سڕینەوە و قڕکردن. لەو کاتەوە تائێستا ١٠٠ ساڵ تێپەڕبووە. لە کوردستان چەندین کۆمەڵکوژی روویاندا. لە سەرەتادا لە ئامەد، هانی، پالۆ، گەنج و دواتریش لە سلێمانی و زۆر ناوچەی دیکەی باشووری کوردستان کۆمەڵکوژیان کرد. لە سەرحەد لە دۆڵی زیلان، لا ئاگری و دواتر لە دێرسیم، پاشانیش لە باشووری کوردستان، ئەنفال، کۆمەڵکوژی هەڵەبجە.... هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لە هەموو شوێنێک ئەوەیان کرد. واتە کوردستان لەژێر سیستمی قڕکردندایە، لە کوردستان کۆمەڵکوژی هەیە.
ئەوە پەیمانێکی بکوژ و کوشندەیە
ئێستاش دەبێت ئەوە دیاریبکرێت کە بەرپرسیاری ئەوە کێیە. بەرپرسیاری ئەوە بەریتانیا و فەرەنسان. بێگومان ئەوەی ئەمانە دەکەن ئەو دەوڵەتە کۆلۆنیالیستیانەی هەرێمەکەن. بەڵام ئەوەی رێگەی لەبەردەم ئەوان کردووەتەوە و مۆڵەتیان پێدەدات بەریتانیا و فەرەنسان.
فەرەنسا و بەریتانیا زۆر وڵاتی جیهانیان داگیرکردبوو و بەهۆی کردەوەی خراپەوە زۆر جار داوای لێبوردنیان لەو وڵاتانە کردووە. ئێستا پێویستە داوای لێبوردن لەگەلی کوردستانیش بکەن. بۆجی تائێستا داوای لێبوردنیان لەگەلی کوردستان نەکردووە؟ لەبەر ئەوەی ئەمەیان بە شێوەی نهێنی کرد و کورد ناتوانن بگەنە ئەو ئاستەی داوای ئەوە بکەن و بیسەپێنن. بەڵام راستیەکەی بەم جۆرەیە. ئەو پەیمانە بووە مایەی روودانی ئەو کۆمەڵکوژیانە و ئەوەی کوردستان دانەمەزرێت، کوردستان دادەمەزرێت و لە رێکەی قڕکردنەوە ئەو کۆمەڵکوژیانە ئەنجام دەدرێن. ئەو پەیماننامەیە کوشندە و بکوژە. ئەوانەی پەیمانەکەیان واژۆ کرد بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆیە.
سەرەکیترین ئامانجی تورکیا بریتیەلەوەی خۆی بگەیەنێتە سنوورەکانی میساقی-میللی
ئێستا لە بنەڕەتدا بەم جۆرەیە، تا چەند ساڵ بەر لە ئێستا دەوترا کە پەیماننامە نێونەتەوەییەکان لە ناو دەوڵەتی تورکدا تا سەد ساڵ چیتر کاریان پێناکرێت. ئەمە بەو واتایە نایات کە لە لۆزاندا خاڵێک و بڕگەیەکی بەم جۆرە هەیە. نا. کاربەدەستان و پسپۆڕانی دەوڵەتی تورک بەجۆرە شرۆڤەیان کرد و پلانیان دانا کە بەشێکی گەورەی باشووری کوردستان داگیر بکەن، تا سەد ساڵەی لۆزان رۆژئاوای کوردستانیش داگیر بکەن و خاپووری بکەن. ئێوە ئاگاداری ئەو نەخشەیەن کە ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا نیسانیدا!. لە عەفرینەوە تا دیانا هەوڵیاندا بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بێنە ناوەوە بەڵام لە بنەڕەتدا ئامانجی ئەوان ئەوەیە خۆیان بگەیەننە سنوورەکانی میساقی-میللی. لە هەشت ساڵی رابردوودا لەو پێناوەدا زۆریان هەوڵدا.ئەگەر سەربکەوتنایە گفتوگۆیان لەسەر پەیمانێکی نوێ دەکرد.
هەڵبەتە تورکیا دەستبەرداری ئەوە نەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە زاپ رێگریی لێکرا، نەیتوانی پلانە داگیرکەرییەکەی جێبەجێ بکات. ماوەی سێ ساڵە ناتوانێت زاپ داگیر بکات و ئێستا لەوێ شەڕ لەئارادایە. لە مێژووی گەلی کورددا یەکەمجارە ئەمە روودەدات. لەبەرامبەر دەوڵەتێکدا سێ ساڵە لەهەمان سەنگەر شەڕ دەکرێت. لەوێ چەقیون و ئاسێ بوون.لەبەر ئەوەشە لە ئێستادا ئەو بابەتە ناخەنە بەرباس، دەیانەوێت پڕۆژەکانیان درێژە پێبدەن و بەرەوپێشیان ببەن.
واتە لە بنەڕەتدا دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی قڕکەری خۆی لە کوردستان دەیەوێت پڕۆژەی داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی-میللی بگەیەنێتە ئەنجام. لەوپێناوەشدا هەوڵ دەداتهەربۆیەشە دژایەتی هەموو گەلی کورد دەکات، سیاسەتەکانیشی بەو ئاراستەیەن. ئێستاش دەیەوێت لە رێگەی ناتۆوە ئەوە بەکردەوە بکات.
دەبێت هەمووان لەسەر هێڵی نەتەوەیی یەکبگرن
بەستنی کۆنفرانس لە شاری لۆزان لە یادی سەدساڵەی لۆزان مانا و گرنگییەکی مەزنی هەیە، لای خۆمەوە، سڵاو لە هەموو بەشداربووان دەکەم، بەهیوام ببێتە مایەی یەکێتی نەتەوەیی، ئەم کۆنفرانسە، کۆنفرانسێکی نەتەوەییە، ڕەنگە هەندێک بەشدارنەبن، تەنانەت ئەوانەش بەشدارنابن، دەبێت لە پاشەڕۆژ بەشداربن ئەگەر دەیانەوێت ببنە هێزێکی نەتەوەیی، بەکورتی، ئەم کۆنفرانسە لەسەر ئاستێکی نەتەوەیی دەبەسترێت، ئەمە گرنگ و پیرۆزە، بەهیوام هەمووان بەشداربن.
ڕاستییەکەی، پێویستە وەک گەلی کورد هەڵوێستی نەتەوەییمان دەربخەین لە یادی سەد ساڵەی ئەم پەیماننامە قڕکەرەدا، لەپێشچاوی هەمووان ڕەتی بکەینەوە، ئاشکرای بکەین هەموومان وەک گەل سەر بەم خاکەین و مافی ژیانی ئازادمان لەسەر ئەم خاکە هەیە، کەس مافی قڕکردنی نییە لەسەر ئەم خاکە. سەرنج بدەن، دەرفەتێکی مێژوویی هەیە، پێشتریش هەبوون بەڵام سودی لێ نەبینرا. بۆ نموونە، لەنێوان ساڵانی ١٨٣٠ تا ١٨٥٠ دەرفەتێکی مەزن هەبوو، ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دەوڵەتانی هەرێمەکە لاوازبوون. لەلایەکی ترەوە، هەریەک لە میر محەمەد پاشای ڕەواندز و ئەمیری بۆتان بەدرخان بەگ زۆر بەهێز بوون. ئەگەر هەردووکیان ڕێککەوتبان، دەیانتوانی ببنە دەوڵەت و چارەنووسی گەلی کوردیان دەگۆڕی، بەڵام چیان کرد؟ هەریەکەیان دەیانگوت "من"، میر محەمەد ڕەواندزی هێرشی کردە سەر ئێزدییەکانیش شەنگال و فەرمانی لەسەر کوردان ئەنجامدا. پاشان هێرشیان کردە سەر بۆتان، شەڕ لەنێوانیان ڕوویدا، دواتر چی بوو؟ هەردووکیان شکستیان هێنا. ئێستەش، نابێت ئەمە دووبارە بێتەوە. بێگومان دواتر چەند دەرفەتێک هەبوون. بۆ نموونە ساڵی ١٩٢٠ ی سەدەی پێشوو، هەروەها چەندین جاری تر ڕوویدا. بەڵام ئێستە دەرفەتێک هەیە، نابێت کەس ئەم دەرفەتە لەدەست بدات لەپێناو بەرژەوەندییە ڕێکخستن و خێزانییەکان، نابێت کەس وەها بکات، پێویستە هەمووان یەکێتی بونیادبنێن لەسەر هێڵی نەتەوەیی، ئەم سەدەیە ئەم ڕاستییە دەسەپێنێت، بەم هۆیە، بانگەوازی هەمووان دەکەم بۆ بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی ڕاستەقینە.
پرسیارێک بۆ ناتۆ: ئاخۆ ئێوەش لەگەڵ سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکن؟
کۆبوونەوەی ناتۆ ئەنجامدرا، دەزانرا پشتیوانی شەڕی دەوڵەتی تورک دەکرا بەرامبەر گەلی کورد، ڕاستەوخۆ پاش کۆبوونەوەکە، هەرێمەکانی بەرخۆدان لە سەیدا و گردی FM بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومانکرا، ئەمە مانای چییە؟
وا دیارە دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەیماننامەی لۆزانی دووەم لەڕێگەی ناتۆ و بە هاوکاری ناتۆ دابمەزرێنێت، یاسایەک لە ناتۆ هەیە، لەپێناو قبووڵکردنی ئەندامی نوێ، دەبێت هەموو ئەندامەکانی تر، ڕازی بن، تورکیا ئەم یاسایەی وەک کارتی هەڕەشە بەکارهێنا، هەمووان وا دەزانن تورکیا دەیەوێت سوید هەڵوێست وەربگرێت دژی پەکەکە و گەلی کورد، بەڵام وا نییە، تورکیا و هەمووان دەزانن، هیچ کادرێکی پەکەکە لە سوید نییە، ئامانجی سەرەکی تورکیا هاندانی دەوڵەتانی ناتۆیە بۆ ڕازیبوون بە ڕێبازی قڕکردن. تورکیا داوا لە دەوڵەتانی ناتۆ دەکات پشتیوانی زیاتری سیاسەتی قڕکردن بکەن و ڕازیبن بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و بەتایبەت چەکی ئەتۆمی تاکتیکی. ئاشکرایە دەوڵەتی تورک هەموو کوردێک بەرگری لە ناسنامەی بکات بە تیرۆریستی دەزانێت. بە مانایەکی تر، لە چاوی دەوڵەتی تورکەوە، نەوەک هەر پەکەکە، بەڵکو هەموو ڕۆڵەیەکی گەلی کورد، ملکەچ نەبێت و بەرگری لە ناسنامەکەی بکات، تیرۆریستن و دەبێت بکوژرێن، پێویستە دەوڵەتانی ناتۆ ئەم ڕاستییە ببینن.
بڕوانن، پێش ساڵێک لە ئامەد، ١٥ ڕۆژنامەوان دەستگیرکران تەنها لەبەر پیشەکەیان، بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە زیندان مانەوە، پاشان درانە دادگا، ڕۆژنامەوانەکان دادگاکەیان دادگایی کرد و گوتیان " پەیوەندیمان بە کەسەوە نییە، تەنها لە ڕۆژنامە کاردەکەین". بەڕاستی وەهان، هیچیان لەسەر نییە، ناچار ئازادکران. سڵاو لەو کەسانە دەکەم. لێرەوە، پێویستە هەموو کوردێک، سەر بە ڕێکخستن بن یان نا، بەرگری لە خۆیان و کارەکانیان بکەن. وەک ئەوانەی چونە دادگای تورک و خاوەندارێتیان لە کارەکانیان کرد و دادگایان دادگایی کرد، بەرگریان لە ناسنامە و کارەکەیان کرد، هەندێکیان بە زمانی کوردی بەرگریان لە خۆیان کرد، ئەمە گرنگ و پڕ مانایە، ئاستێکی تایبەتە لە ڕۆژنامەوانی کورد و دەبێت هەمووان بەرەو پێشی ببەن.
بەبڕوای دەوڵەتی تورک، هەر کوردێک ملکەچ و سیخوڕی نەبێت، تیرۆریستە. بەم ڕێگەیە، دەیەوێت کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕیشەکێش بکات. ئێستە بە ئاشکرا دژایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی چیان کرد؟ ئاخۆ هیچ کوردێک لە سەرێکانی و گرێسپی ماوە؟ دەیەوێت هەموو کوردێک لە عەفرین ملکەچ بکات و ناچاریان بکات بڵێن "من تورکێکی بەڕەچەڵەک کوردم". حکومەتی تورک دەیەوێت سیاسەتی قڕکردن دژی کورد پیادە بکات، ئەمەی لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاند و درێژەی پێ دەدات، دەڵێت: "با سەرەتا کێشەی باکوری سوریا چارەسەر بکەین، پاشان باکوری عێراق". ئێستە دەیەوێت چیا ستراتیژییەکان داگیربکات، وەک دەزانرێت، ڕێکخستنی تورکمانی لە کەرکوک و موسڵ دادەمەزرێنێت، واتە ئامانجی سەرەکی سەرەکی لەناوبردنی گەلی کورد، چونکە دەوڵەتی تورک هەرگیز نەوەستاوە لە سیاسەتی قڕکردن و هەبوونی ستاتۆ و ناسنامەی کورد بە هەڕەشە دەزانێت، ئەمە هەڵبەستن نییە و ڕاستییە، ئەگەر کوردەکان ئەم ڕاستییە نازانن، ڕەوشیان باش نییە!
دەوڵەتی تورک نایەوێت کورد هیچ شتێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەبێت، ڕەنگە دەسەڵاتەکەی نەیەوێت هەمووان بکاتە دژی خۆی، بەڵام دەیەوێت هەندێکیان وەک سیخوڕ بەکاربهێنێت. ئەمە ڕاستە، هەوڵێکی وەهایان هەیە، هەندێک کەس سیاسەتی خۆیان دەستنیشانکردووە و لەسەر تیڤی دەڵێن "ئەگەر لە پرسی کورد خۆمان ڕزگارنەکەین، لە مەترسیدا دەمێنینەوە"، بۆیە دەیانەوێت داگیرکاری درێژە پێ بدەن و سیاسەتی قڕکردن بسەپێنن.
ئێستە لە ناتۆ دەپرسین، ئاخۆ لەگەڵ سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکدان؟ ئەگەر لەگەڵیان نین، بۆچی داواکانیان بە ڕەوا دەزانن؟ چ بەڵێنێکتان داوە لەپشتی پەردەوە؟ پێویستە وەڵامی ئەمە بدەنەوە، ئەو کۆبوونەوانەی ساڵی پێشوو لە ئیسپانیا بەستران و ئەمساڵ لە لیتوانیا بەسترا، گومان هەڵدەگرن، دەبێت ئەم بەڵێنە پشت پەردانە ئاشکرا بکەن، ئاخۆ دەبنە هاوبەشی تورکیا لە قڕکردنی گەلی کورد؟ ئەمە گرنگە.
دەوڵەتی تورک چەکی ئەتۆمی تاکتیکی نێو کۆگاکانی ناتۆ بەکاردەهێنێت
لەم سەکۆیەوە بانگەواز لە گەل و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و کەسانی بەویژدانی نێو دەوڵەتانی ناتۆ دەکەم، نەبنە بەشێک لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک، دژیان بوەستنەوە. دەوڵەتی تورک دەخوازێت کوردەکان ڕیشەکێش بکات، دەیەوێت قڕکردن و تیرۆر دژی کوردەکان ئەنجام بدات، با دەستان نەچێتە خوێنی کورد، مەبنە هاوبەشی دەوڵەتی تورک. بانگەواز لە گەلی دەوڵەتانی ئەندامی ناتۆ دەکەم، بکەونە گۆڕەپان و ئەم سیاسەتە ستەمکارانە شەرمەزار بکەن، چونکە ئەم دەوڵەتە دەیەوێت قڕکردنی جەستەیی بەرامبەر کورد جێبەجێ بکات، هەروەها هەوڵی قڕکردنی سپیش دەدات، ئێستە دەیەوێت هەبوونی کورد بە هەموو ڕێگە و شێوەیە بسڕێتەوە، نابێت کەس ببێتە هاوبەشی ئەم پیلانگێڕییە.
پرسێکی تر، پرسی چەکی تاکتیکییە، ئێستە ئێمە باسی دەکەین و ڕەنگە کەس باوەڕ نەکات، بەڵام دیمەنی پشتڕاستکراو هەن، ئەمە ڕوونە، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هەیە، هاوڕێیانمان لەنزیکەوە وێنەی دەگرن، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی چییە؟ بۆمبی یۆرانیۆمە و سوککراوە بۆ ئاستێکی دیاریکراو، واتە کاریگەرییەکەی کەم کراوەتەوە. بۆ نموونە، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ١٠ کیلۆگرام، هەمان کاریگەری بۆمبێکی ١٠ تەنی هەیە، واتە هەر کیلۆگرامێک کاریگەری تەنێک تەقینەوەی هەیە. ئێمە دەزانین ئەوکات ناتۆ ئەم بۆمبەی داوە بە ئەندامەکانی تا لەکاتی دژواردا بەکاری بهێنن، بە تورکیاش دراوە، پێشتر هەندێک لە بەرپرسەکان ئەمەیان ئاشکرا کرد. ئەم بۆمبانە لە ڕوسیا و پاکستان و هیند و چین هەن، واتە لای ئەو دەوڵەتانی چەکی ئەتۆمی دروست دەکەن، بەڵام دەزانین لە کۆگاکانی ناتۆش هەن، ئەوە ٣ ساڵە تورکیا لەدژمان بەکاری دەهێنێت، سەرەتای ٢٠٢١ لە گرە سور بەکارهات، پاشان لە وەرخەلە، لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شەڕدا بەکارهات، کۆتاجار لە ١٣ تەمموزی ٢٠٢٣ لە زاپ بەکاری هێنا.
ئەم چەکە کاریگەری هاوشێوەی بومەلەرزەی هەیە، چیاکە دەلەرێتەوە و گازی ژەهراوی دەردەدات، چەکێکی قەدەغەکراوە، ئاخۆ ناتۆ ڕازییە؟ مەحاڵە بێ ڕەزامەندی ناتۆ بێت، بۆیە لە ناتۆ دەپرسین: ئەو سکرتێرەی تازە هەڵبژێردرایەوە و باسی تیرۆر دەکات، کێ تیرۆر و کۆمەڵکوژی دەکات، گەلی کورد یان دەوڵەتی تورک؟ دەست بخەنەتە سەر ویژدانتان، ڕاستی بڵێن و ڕازی مەبن بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی. دەستان بە خوێنی گەنجی کورد سورمەکەن، ئەوانە گەریلای ئازادی کوردستانن، هێزی پاراستنی جەوهەری کوردستانن، دەستیان نەبردووە بۆ موڵک و وڵاتی کەس، دەوڵەتی تورک هاتووە بۆ داگیرکردنی خاکەکەمان، ئەگەر وڵاتەکەتان داگیربکرێت، مەگەر بەرخۆدان ناکەن؟ ئێمەش هەر ئەوە دەکەین، ئەمە مافی ڕەوای خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین، بانگەوازمان ئەوەیە: نابێت دەوڵەتانی ناتۆ پشتیوانی دەوڵەتی تورک بکەن لە کۆمەڵکوژی، نابێت بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی پێ ببەخشن، هاوتاک بانگەواز لە هەموو بەویژدان و هێزە دیموکراتیک و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین بۆ ئەم مەبەستە.
بانگەوازەکان بۆ مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەری مانگرتوو
مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر زیاتر لە ٦٠ ڕۆژە لە زیندانەکانی هەولێر مانیان لە خواردن گرتووە، ڕەوشی تەندروستیان خراپە، چی دەڵێن لەم بارەیەوە؟
وەک گوتمان، ئێمە سەدەیەکە وەک گەل ڕووبەڕووی قڕکردن دەبینەوە، کوردەکان لە زیندانی هەموو ئەم دەوڵەتانە بەندکراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و کوشتن بوونەتەوە، ئەمڕۆ لە دوو پارچەی کوردستان، باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، گەلی کورد خاوەنی حکومەت و زیندانە، نابێت لە زیندانی ئەم دوو حکومەتە ستەم و ئەشکەنجە هەبێت، بە مانایەکی تر، نابێت هەمان کاری دوژمن بەرامبەر خۆمان تاقی بکەینەوە، تەنانەت بەرامبەر دوژمنەکانیشمان، ئەمە بۆ ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان دەڵێم.
باس لەوە ناکەم ئاخۆ ئەم گەنجە کوردانە لە باشوری کوردستان تاوانیان کردووە یان نا، ڕەنگە هاوکار بووبن لەم حاڵەتە، بەڵام ئاشکرایە ئەو کارەیان نەکردووە، بەڵام حکومەتی باشوری کوردستان ئەمە بە سەرکەوتن دەزانێت و بڕیاری لەسێدارەدانی داون. بێگومان یەکێکیان پەیوەندی بە هیچەوە نییە، ئەویتریان بە حەماسەوە پەیوەندی لەگەڵ گەنجان بەست، بەکورتی ئەوان مرۆڤ و کوردن و ٦٠ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە بەهۆی فشارەکانەوە، وا دیارە دەستبەرداری مانگرتنەکەیان نابن، ئەگەر ئەم دوو گەنجە شەهیدبن، ئەمە مانای چییە بۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان...؟ ئاخۆ شەرمەزاری گەورە نییە؟ دەڵێن "ئەگەر دەتەوێت بزانی دەوڵەتێک دیموکراتە و مافی مرۆڤ و یاسای تێدایە، سەیری زیندانەکان بکە"، نابێت ئەمە لە زیندانی کورد ڕووبدات، بەتایبەت پێویستە کورد ئەم شتە بە یەکتر نەکەن، ئەمە پرسێکی سیاسی نییە، پرسێکی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و ویژدانییە. کاتێک مرۆڤ لەژێر دەسەڵاتی و لەسایەی ستەمی ئێوە مان لە خواردن دەگرێت و شەهید دەبێت، ئەمە مانای چییە...؟ بۆچی دەستوەردان ناکەن، داوای ئەم گەنجانە گەورە نییە، نازانم بۆچی بەدەمیانەوە ناچن.
ناتوانین مانا بدەینە زۆر شت، ڕێکارەکانی سەر سنووری نێوان باشور و ڕۆژئاوا لە جیهاندا وێنەی نییە، بەڵام هەردوولا کوردن، بۆچی وا بێت...؟ مەگەر نەتەوایەتی مانای نییە...؟ باشە، ئێوە لەڕووی سیاسییەوە جیاوازن، بەڵام بەرژەوەندی نەتەوەیی و بابەتی مرۆڤایەتی هەن، ئەمریکا جووڵە دەکات بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکا، ناتوانێت پێکەوە کۆیان بکاتەوە، دەچونە حەسەکە و دەچنە هەولێر بۆ کردنەوەی دەروازەکە، ئەمە شوورەیی نییە بۆ سیاسەتی کوردی؟ ئەمە پاشڤەڕۆیی و زیهنیەتی بەرتەسک و عەشایرییە، لەم کاتەدا، نابێت شتی وا هەبێت، ئەوانەی دژی یەک شەڕدەکەن، لەپێناو بەرژەوەندی کۆدەبنەوە ڕێکدەکەون، کوردەکان بۆچی وا ناکەن...؟ دەبێت ئەمە سەربکەوێت، بەهیواین وا بێت، لە هەموو جیهان ڕێککەوتنی نێوان هێز و دەولەتان هەیە، مەگەر هۆشیاریمان نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانەی نێوانمان...؟ ئەمە شەرمەزارییە و نابێت ڕووبدات، بۆ گەلەکەمان گرنگە، ئەگەر سیاسەت بەم جۆرە بێت، ئەوانیتر ئەم حساباتانە لەگەڵ کورد دەکەن، ئەمڕۆ داگیرکەرانی کوردستان کۆدەبنەوە، لەسەر زۆر شت ڕێکدەکەون، بەڵام کوردەکان ناتوانن وا بکەن. بەهیوام لە کۆنفرانسەکەی لۆزان ئەمە تێپەڕێت، بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین لەدەوری کۆنفرانسەکە کۆبنەوە و یەکێتی نەتەوەیی بەدی بهێنن، وەک تەڤگەر پابەندی هەموو بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە دەبین، دەبێت هەموو ڕێکخراوە وڵاتپارێزەکان هەڵوێستی هاوشێوەیان هەبێت لەپێناو سنووردانان بۆ ئەم دابەشبوونە.
ئەگەر تورکیا دان بە ئیرادەی کورد نەنێت، شکست دەهێنێت
لەکۆتاییدا، دەتوانێت شتێک ڕوون بکەنەوە؟
دەوڵەتی تورک ٨ ساڵە دەیەوێت قڕکردن بە تێگەیشتنێکی نوێ بسەپێنێت، ویستی لە ٢٠٢٣ کۆتایی پێ بهێنێت. ویستی لە یادی سەدساڵەی لۆزان و دامەزراندنی کۆماردا دەسەڵاتەکەی ڕابگەیەنێت، لەم چوارچێوەیەدا، شەڕێکی سەخت هەڵگیرسا و هێشتاش بەردەوامە، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووماندا، بە قۆناغی عوسمانی و کۆماریشەوە، وەک کورد بتوانین لەماوەی ٣ ساڵ و بەرامبەر هەموو چەکێک سەنگەرەکانمان بپارێزین، تەنانەت بە چەکی قەدەغەکراو و نوێترین بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکییەوە. ئەمە لەخۆیدا سەرکەوتنە، مایەی سەربەرزییە. ئەوە ٣ ساڵە ژن و پیاوی کورد لە زاپ بەرپەرچی سوپای تورک دەدەنەوە، ئەو سوپایەی ناوی خۆی ناوە "دووەم گەورەترین سوپای هاوپەیمانی ناتۆ". هەرچەن هەموو چەکێکی بەکارهێنا، نەیتوانی بێتە پێشەوە، ئەمە ئاستێکی گرنگە، تاوەکو هەموو کوردێک بە شانازی و باوەڕەوە لە هەموو جێگەیەک بجووڵێتەوە.
پێویستە دەوڵەتی تورک ئەم ڕاستییە ببینێت، ناتوانن بمانبەزێنن، ناتوانن گەلەکەمان بسڕنەوە، دەبێت دانبنێن بە ئیرادەمان و هەبوونمان قبووڵ بکەن، مافەکانمان ڕەچاو بکەن. ئەگەر وەها نەکەن، شکست دەهێنن. ئەوە ٥٠ ساڵە پەکەکە تێکۆشان دەکات، ٤٠ ساڵە شەڕ هەیە، بەڵام ٨ ساڵە دژی هەموو تەکنۆلۆژیایەکی نوێی پەرەسەندوو شەڕدەکات، دەوڵەتی تورک هەموو توانایەکی خستەگەڕ، هەموو سەرچاوە مادییەکانی دەوڵەتی خستەکار، بۆیە ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی برسێتی بۆتەوە، دەرگیری قەیرانی ئابووری و سیاسی و جڤاکی و سەربازییە. ئەردۆگان داوای پارە لە دەوڵەتانی عەرەبی دەکات، بۆچی؟ تا دژی کورد بەکاری بهێنێت. دەیەوێت هەمووان لە دژی کورد هاوکاری بن، بەمانایەکی تر دەیەوێت هەمووان لەسەر لەناوبردنی کورد کۆدەنگ بکات. بەڵام چیتر ناتوانێت وا بکات، کوردەکان ئیرادەیان هەیە، فەلسەفەیەک پەرەی سەندووە. ڕەگەکانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز بەرهەمیان هەبووە، ئێستە تێکۆشەر و فیداکاری ئاپۆیی لەسەر ئەم خاکە ئامادەن. وەک گەل، مافمانە ئازادانە لەسەر ئەم خاکە بژین، ئەمە بانگەوازمانە بۆ دەوڵەتی تورک "واز لە سیاسەتی قڕکردن بهێنن، ئەگەر وا نەبێت، شکست دەهێنن، ئێمە سەردەکەوین، ڕێگەکەمان ڕاستە و دۆزەکەمان ڕەوایە، وەک گەل، تا خاوەنی ئەم قارەمانانە بین، بێگومان ئازادانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەژین، کەس ناتوانێت ڕێگەمان لێ بگرێت". لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە گەلی کورد و گەنجانی کورد دەکەم، بەشداربن لە ڕیزەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک. بانگەواز لە گەلی تورک دەکەم کە تورکیایەکی دیموکراتیک دەخوازن، هەروەها بانگەوازی هەموو گەلانی هەرێمەکە دەکەم، پەیوەندی بکەن بە تێکۆشانی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک لەسەر ڕێگەی ژیانی ئازاد و شکۆمەند.
هـ . ب