قەسەدە وردەکاری شەڕی زیندانەکەی حەسەکەی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی گشتیی قەسەدە، ڕایگەیاند لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە 175 چەتە کوژراون و 27 شەڕڤانیشیان شەهید بوون و دەشڵێت سەرکردەی چەتەکان لای تورکیان و لە سەرێکانین.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانەکەی گەڕەکی غوێرانی حەسەکە ڕایگەیاند : لەلایەن ڕای گشتیهوه زانراوه که هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان بەردەوامە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک پێشتر 6 گەنجیان لە کۆبانێ شەهید کرد و پاشان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیان لە گوندەکانی عەین عیسا و زرگان و تیل تەمر زیادی کرد، هێزەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەرانە لەبەرامبەرئەو هێرشانە بەرخۆدانیان کردووە، لە کاتێکدا هێزەکانمان لە بەرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرخۆدانی دەکەن، چەتەکانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکە ئەم زیندانە گەورەترین زیندانە لەو ناوچەیە کە چەتەکانی داعشی تێیدا بێت ئەم زیندانە تەنیا مەترسیدارترین زیندان نییە بۆ هەرێمەکانمان بەڵکو مەترسیدارە بۆ ئاسایشی هەموو جیهان.

قەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە: بەپێی دانپێدانانی هەندێک لەچەتە هێرشبەرەکان کە دەستگیرکراون بەلایەنی کەمەوە 200 چەتەی خۆکوژ دەستیان هەبووە لەو هێرشانەدا کە هەندێکیان لەسەرێکانی و تیل عوبەید و هەندێکیش لەعێراقەوە هاتوون و لەگەڕەکی غوێران نیشتەجێ بوون ڕۆژی 20ی کانوونی یەکەم لە دەوروبەری کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارە  دوای شەش مانگ لە ئامادەکاری بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر زیندانەکە، لەگەڵ ئەوەدا چەتەکانی زیندان هێرشیان کردە سەر ستافەکانی زیندان وەک تەندروستی و چێشتلێنان و ئاسایش و هەوڵی هەڵهاتنیاندا تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی چارەنووسی ئەو کارمەندانەوە بەدەست نەخراوە.

لە بەیاننامەکەدە هەسەدە دەشڵێت: هەوڵدانی چەتەکان بۆ هەڵاتن سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام هەندێک لە چەتەکان توانیان لە تەنیشت زیندانەوە بگەنە بینای فاکەڵتی ئیقتساد، بەڵام هێزەکانمان دەوروبەری زیندان و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام شەڕی سەختی سەرەکی لەگەڵ ئەو شانانەی کە لە دەرەوە هێرشیان دەکرد و شەڕیان کرد لە گەڕەکی غوێرانی شەرقی و لە گەڕەکی زهور و لە مەیدانی پانارۆما پێکدادانی سەخت ڕوویدا و تا ئێستا زۆربەی ئەو شانە هێرشبەرانە تێکشکێنراون جارێکی تر لە گەڕەکی غوێران دەست بەسەر هەندێک لە پەناگەی نهێنی و چەکی قورسدا گیرا.

باسی لەوەشکردووە: لە ئەنجامدا ئێستا زیندانەکە لە ژێر دەستی هێزەکانماندایە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر و هەوڵی هەڵاتنیان شکستی هێناوە لە لایەکی دیکەوە هێزەکانمان ئێستا کار دەکەن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ناو زیندانەکە دابمەزرێننەوە و شەڕی ئێمە لە دژی خۆکوژی چەتەکانی داعش کە هێرشیان کردە سەر زیندانەکە بەردەوامە لەم 2-3 ڕۆژەدا زیاتر لە 150 چەتەی هێرشبەر و 15 چەتە کە ویستویانە لە زیندان ڕابکەن و لەگەڵ هێزەکانماندا پێکدادانیان ئەنجامدا کوژران کۆی گشتی 175 چەتە کوژران.

لە بارەی زیانی هێزەکانیان ئاشکرای کردووە “لەم 3 ڕۆژەدا 27 شەڕڤانمان قارەمانانە شەهید بوون ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پاککردنەوەمان دەستپێکردووە، بە بەشداری 10 هەزار شەڕڤانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دژی داعش دەستپێدەکەین ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی حەسەکە و ڕەقە و دێرەزۆر لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش”.

باسی لە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە کردووە و سوپاسی خەڵکی کردووە بۆ هاوکاریەکانیان و دەشڵێت: بەڵام هەندێک هێرش بۆ سەر شانەکانی داعش هەیە کە هێزەکانمان هێشتا بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستەش خواستی ئێمە یارمەتیدانی گەلەکەمانە لە حەسەکە و هەموو هاوڵاتیانمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا هێزەکانمان ئێستا زۆر بە وریاییەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیان نەگەیەنن چونکە چەتەکان لەناو هاوڵاتیانی شارۆچکەی غوێران خۆیان حەشارداوە.

ئاشکراشی کردووە “بەپێی لێدوانی هەندێک لەو دەستگیرکراوانەی داعش بەرپرسەکانیان لای تورکیان و لەناوچەد اگیرکراوەکانی وەک سەرێکانی”.

دەشڵێت هەندیکی دیکە لە چەتەکان لە ڕومادی عێراقەوە هاتوون و جێی سەرنجە لە کاتێکدا هێزەکانمان لەگەڵ داعشدا مامەڵەیان دەکرد و هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان هێرشیان کردە سەر بنکە و پێگەکانی هێزەکانمان لەسەر هێڵی عەین عیسا و بووە هۆی شەهیدبوونی سێ شەڕڤان هەروەها گردبونەوە و هێرش بۆ سەر هێڵی تل تەمر و ئەبوڕەسین هەیە هاوکات ئەم هێرشانە و هێرشەکانی داعش پێکەوە مانادارن بەڵام وەک هێزەکانی قەسەدە لە ئێستاوە بە فیداکارییەکی گەورە لە دژی هەموو شێوەکانی هێرشەکان هەرێم و گەلی خۆمان دەپارێزین.

ڕ.ح