قەیوم ناوی سەرۆک عشیرەکانیان بۆ شەقامەکان داناوە
ئەو قەیومانەی لە ساڵی ٢٠١٦ـــەوە دەستیان بەسەر شارەوانی ئەلباکدا گرتووە، ناوی هەندێک کەس کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەرۆک عەشیرەن لە هەندێک کۆڵان و شەقام داناوە.
ئەو قەیومانەی لە ساڵی ٢٠١٦ـــەوە دەستیان بەسەر شارەوانی ئەلباکدا گرتووە، ناوی هەندێک کەس کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەرۆک عەشیرەن لە هەندێک کۆڵان و شەقام داناوە.
ئەو قەیومە تاڵانچیانەی لە شاری وان ناوی تورکئۆغڵو، کورشون لەشکەری نەناس، زیندان، پۆلیس، شێخ شامیل لەسەر شەقام و کۆڵانان داناوە، ئێستا ناوی کەسانێکە گوایە سەرۆک عەشیرەتەکانی ئەلباکن لە سەر شەقام و کۆڵانان دادەنن.
لە ئەلباک ناوی ئەسکەندەر ئەرتوش کە تا ئێستا لە ژیاندایە، لە ساڵی ٢٠١٦ فیدراسیۆنی عەشیرەتە کۆنەکانی دامەزراندووە و دەڵێت لایەنگری دەوڵەتە، لەسەر شەقامێک دانراوە و گەل کاردانەوەیان بەرامبەر بەم کارانە نیشانداوە.
لە شاری وان ماوەیەکی زۆرە دەوڵەت بەدواداچوون بۆ هۆزەکان دەکات. دوای ئەوەی فیدراسیۆنی هۆزە کۆنەکان لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزرا، کۆمەڵەی عەشیرەکان دەستیان بە کردنەوەیان کرد. قەیوم م، ئەمین بیلمەز، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەشداری لە کردنەوەی کۆمەڵەی هۆزەکانی پینیانشە کردووە، ڕایگەیاند کە هۆزەکان لە مێژوودا پشتیوانی دەوڵەت .بوون و لەمەودوا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی دەوڵەت.